سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » نەخشە ڕێگای کارکردنی چۆن دەبێت؟

ئەڵمانیا بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش

نەخشە ڕێگای کارکردنی چۆن دەبێت؟

لەسەری ساڵی تازەوە 15 وڵاتی جیهانی لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەندامیان دەبێت، پێنجیان هەمیشەیین کە «ئەمریکا و ڕوسیا و بەریتانیا و فەرەنسا و چینن» 10 وڵاتەکەی تریش کە کاتین بریتین : لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و پۆلۆنیا و کۆماری کاتدرائی و کینیا و ساحل ئەلعاج و باشووری ئەفریقا و ئەندەنوسیا و کوێ» ئەڵمانیا لە وڵاتە کاراکانە و لە دوو ساڵی داهاتودا دەچێتە دەستە بەهێزەکە و بە پێی دەنگدانی هاوینی ڕابردوو لەسەری ئەمساڵەوە دەبێتە ئەندامێکی بەهێز و کارای ناو ئەنجومەن و ئەوکات « هایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سۆز و پەیمانی بە ئەنجومەنەکە دا، کە لە ئاست کێشە جیهانیەکاندا بەپرسیارێتی لەئەستۆبگرێ و هەڵوێستی ئەرێنی بنوێنێت.

ئەوروپایەکی بەهێز
ئەمە پێنجەمین جارە ئەڵمانیا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا شێوازێکی وا کارا بەخۆوە ببینێ و لەم خولەی ئێستادا وەزیری دەرەوە کۆمەڵێک ئەرکی لەپێشینەوەی لەبەردەمدایە لەوانە: پتەوکردنی ئەوروپایەک بە پێچەوانەی خواستی» دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆکی ئەمریکا کە هەمیشە بەرژەوەندی و بەهێزی ئەمریکا لە پێشەوەی هەموو شتیێک دادەنێت، ئەڵمانیا وەک ماس دەڵێت: دەیەوێت متمانە لە نێوان وڵاتانی ئەندام بۆ کارکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و عەدالەت دروست بکا و بیکاتە دەزگایەکی هەرە کارای جیهانی، هەروەها دەیەوێت ئەو ئەنجومەنە لەناو مەنزومەی نێودەوڵەتیدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبێ و یەکێتی ئەوروپاش ببێتە ئەندامی هەمیشەیی لەناو ئەو ئەنجومەنەدا، بەتایبەتیش لە دوای ئەوەی بەریتانیا لەناو یەکێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە، فەرەنسا وەک تاکە ئەندامی یەکێتیەکە دەمێنێتەوەو شانبەشانی ئەڵمانیاش هەریەک لە بەلجیکا و پۆلۆنیا دەبنە ئەندامی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتی .

ئەرکەکانی لەناو نەتەوە یەکگرتوەکان
ئێستا ئەڵمانیا لە کۆی ١٤ نێردراوی ناو ئەنجومەنەکە لەهەشتیاندا نوێنەرایەتی و ڕۆڵی هەیە لەوانە: سەرباز و پۆلیس، بۆ نمونە لە وڵاتی مالی، سەربازەکانی ئەڵمانیا لەهەموو وڵاتەکانی تر کاراترن لە سەقامگیرکردنی ئاشتی وئارامیدا، ١١٠ سەرباز خەریکی دەستەبەرکردنی ئاشتەوایی و ئارامین لەو وڵاتە و لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. هەروەها ئەڵمانیا لەناو خاکی لوبنان لە هەرە کۆنترین نێردراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بونی هەیە کەناوی « یونیڤیل»ە، بەهەمان شێوە هێزەچەکدارەکانی ئەڵمانیا، لە سۆماڵ وسودان و بیابانی ڕۆژئاواو لیبیا و هایتی جێگیرکراون .

تەنها لایەنی سەربازیی نییە
ئەو سەربازانەی ئەڵمانیا، هەر تەنها بۆ مەبەستی سەربازی لەوێ دانەمەزرێندراون، بەڵکو بە مۆدێرینترین شێواز پلان بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەکان و هێنانەدی ئارامی و ئاشتی و تەبایی دەداڕێژن و کاری بۆ دەکەن، هەر بۆیە ئەو وڵاتە لەم بوارەدا سەروەریەکی مەزنی تۆمارکردوەو خاوەن کەسایەتیەکی بەهێزە هەر بۆیەش لەناو ئەنجومەنەکە زۆر لەوڵاتان داوای ئەندامێتی هەمیشەیی بۆ دەکەن.

ڕێگرتن لە شەڕ و ئاڵۆزی
یەکێکی تر لە ئەجێندای ئەڵمانیا لەناو ئەو ئەنجومەندا خەبات کردنە بۆ ساردکردنەوەی شەڕگەکان و نەهێشتنی شەڕ لەنێوان وڵاتان وشەڕە ناوخۆییەکاندا، ئەمەش چەند جارێک لە لایەن وەزیری دەرەوەدا وروژێندراوەو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەڵمانیا بەلایەوە گرنگە، کە لەسەرتاسەری جیهان ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت،جگە لەوەش کار دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی پەیماننامەی بڵاوکردنەوەی موشەکی مام ناوەند هاوێژ ،کە کاریگەری خراپی بەسەر ئارامی جیهاندا دەبێت، هەروەها باربۆکردنی ڕێکخراوە مرۆییەکان وەک یۆنسێف و یارمەتیدانیان.

توندوتیژی دژ بە ژنان
لە بواری توندوتیژی بە ژنان و زۆرلێکردنیان، ئەڵمانیا دەیەوێت پرەنسیپە ئەوروپیەکان لەناو ئەنجومەنەکدا بچەسپێنێت بەوەی هەوڵی نەهێشتن یان کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بدات، ئەو وڵاتانەی کە ئەم حاڵەتەیان زۆر تێدایە هاوکاریان بکات بۆ کەمکردنەوەیان.

کار بۆ ئازادیی و دیموکراسیی دەکات
هەروەها پلانی پیشوەختەی هەیە بۆ ئەم دوو ساڵە ئەندامێتیەکەی و بەو ئاڕاستەیە کار دەکات کە لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و ئازادی و دیموکراسی کار بکات، هەروەها کۆمەڵێک ئەرکی تریش کە لە زاری وەزیری دەرەوەدا ڕاگەیەندراوە وەک ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و چۆنیەتی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە کاتی روودانی شەڕ و ململانێکان و دەیان کیشەی تری جیهانیش.

سەرچاوە:
-تاگیشە تسایتونگ،.
-دۆیچەڤێللا.
-کەناڵی زێت دی ئێف.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ودەستبەکاربونی ئیخوانەکان و دواتریش هاتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort