سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » عومەر بەشیریش وەزیری تەندروستی لادەبات

لە سودان خۆپیشاندان بەردەوامە

عومەر بەشیریش وەزیری تەندروستی لادەبات

بۆ ماوەی سی هەفتە دەبێت لە تەواوی شارەکانی سوداندا خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە لە دژی حکومەت و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەردەوامە، زۆرێک لە پارتە سیاسییەکانیش، داوای لابردنی عومەر بەشیر سەرۆکی وڵات دەکەن کە ماوەی 29 ساڵە سەرۆکە. لە نوێترین پێشهاتیشدا وەزیری تەندروستی لەسەر کارەکەی لابرا، لە زۆربەی شارەکانیشدا دەزگا حکومییەکان و خوێندگەکان داخراون، گەرچی وەزیری پەروەردەش داوای کردنەوەی دەرگای خوێندگەکان دەکات، هەتا دێتیش خۆپیشاندانەکان بەهێزتر دەبێت و توندتیژی زیاتری تێدەکەوێت.

لابردانی وەزیری تەندروستی
ئاژانسی فەرمی سودانی لە هەواڵێکدا رایگەیاند: بە بڕیاری عومەر بەشیر سەرۆکی وڵات، محمد أبو زيد مصطفى، وەزیری تەندروستی لە پۆستەکەی لابراوە و لە جێگەی ئەویش الخير النور دانراوە. جێگەی ئاماژەیە نرخی داودەرمان لە ماوەی پێشوودا زۆر بەرزبۆتەوە، یەکێکیش لە داواکاریی خۆپیشاندەران، کەمکردنەوەی نرخی دەرمانە. وەزارەتی تەندروستی سودانیش ، بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە، نەیدەتوانی دەرمان لە کۆمپانیا بیانەکان بکڕێت، ئەمەش بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان بوو.

توندتیژی زیاتری تێکەوت
رۆژ لە دوای رۆژ خۆپیشاندەکان توندتیژی زیاتری تێدەکەوێت، لە بەیانێکی حکومەتیشدا هاتووە: لە خۆپیشاندەکانی رۆژی شەممە 1.5 دا، 19 کەس کوژراون و سێیانیان پۆلیس بوون. گەرچی رێکخراوە نا حکومییەکان دەڵێن 37 کەس کوژراون .

کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی خوێندنی سودانی بڕیاریدا، دووبارە دەرگای خوێندنگەکان بکرێتەوە. جێگەی ئاماژەیە لە 23 مانگی پێشوودا ، وەزارەتی خوێندن بڕیاردا دەرگای خوێندگەکان بۆ ماوەیەکی نادیار دابخات. هەرچەندە دیار نییە ئاخۆ دووبارە خوێندکارەکان دەچنەوە خوێندگەکان و پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت یان نا، چونکە لە زۆربەی شارەکان خۆپیشاندان بەردەوامە و بارێکی نا ئارامیش زاڵە.

خۆپیشاندان بەردەوامە
لە پێشهاتێکی نوێشدا کۆمەڵەی سەندیکا پیشەییەکانی سودان، کە « مامۆستایان و ئەندازیاران و پزیشکان» دەگرێتەوە، داوای لە ئەندام و لایەنگرانی کرد، لە خۆپیشاندان بەردەوام بن و لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی خەرتومی پایتەخت کۆببنەوە. هەروەها سەندیکای گشتی کرێکارانی سودانیش لە بەیانێکدا داوای لە ئەندام و لایەنگرانی کردووە، لە خۆپیشاندان بەرەدوام بن. پێشتریش زۆربەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان داوایان لە خەڵكی کردووە بەرەوامبن لە خۆپیشاندان و بەرەو کۆشكی سەرۆکایەتی بڕۆن و داوای دەست لە کارکێشانەوە عومەر حەسەن بەشیر لە سەرۆکایەتی وڵات بکەن.

دەستی دەرەکی لە پشتەوەیە
عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سودان لە وتەیەکیدا رایگەیاند: بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات. هەروەها دەوڵەتانی زلهێزی تاوانبار کرد و رایگەیاند: ماوەیەکی زۆرە سودان رووبەروی پیلانی زلهێزە جیهانی و ئیقلیمییەکان دەبێتەوە.

بانکی ناوەندی پارەی نوێ دەردەکات
لە هەنگاوێکی نوێشدا محمد خير الزبير بەرێوبەری بانکی ناوەندی سودان رایگەیاند: وەرەقەی 100 و 200 و 500 جنەیی دەردەکەین. ئەمەش لە پاشئەوەی هەڵئاوسانێکی گەورە رووی لە سودان کردووەو جنەی سودانی لە بەرامبەر دۆلاردا، بەشێکی زۆری نرخەکەی لە دەستداوە.
جێگەی ئاماژەیە سودان کە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە 40 ملیۆن کەس، یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکانی ئەفریقا و جیهان، هەرچەندە خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆرە بەتایبەتی « نەوت و گاز و ئاو» ، ماوەی چەندین ساڵە رووبەروی تەنگەژەیەکی ئابووری قووڵ بۆتەوەو هەتاوەکو ئێستاش هیچ ئاسۆییەک دیار نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی.

سەرچاوە:ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیسانەوە بەشیر واز لە دەسەڵات ناهێنێت

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی سودان بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژیش ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort