سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ساڵی 2018 ساڵی خۆڕاگری سیستمـی دیموکراسی ئەمریکا بوو

ساڵی 2018 ساڵی خۆڕاگری سیستمـی دیموکراسی ئەمریکا بوو

لەگەڵ هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ ، زۆرێک لە چاودێرە سیاسییەکانی ئەمریکا و جیهانیش، ترسیان لە لاوازبوونی رای گشتی و سیستەمی دیومکراسی ئەمریکا لا دروست بوو. ترسەش زیاتر لە هەژموونی تاکڕەویی سەرۆک پەیدابوو، چونکە دەستووری ئەمریکا، دەسەڵاتێکی زۆری بە سەرۆک بەخشیوە. هەندێکیشیان ترسیان لە دەستدانی رۆڵی پارتی کۆماری و لادان لە پڕەنسیپە تەقلیدییەکانی ئەو پارتە دێرینەی ئەمریکا هەیە.
لەمبارەیەوە «ریتشل کالینفێلد» ژنە لێکۆڵەوەرێکە لە سەنتەری « کارینگی « بۆ ئاشتی، کە یەکێکە لە سەنتەرە گرنگەکانی بواری لێکۆڵینەوەی بواری سیاسی و ستراتیژی ئەمریکا، لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا بڵاوبۆتەوە، دەڵێت: ترسم لەوە هەیە کە پارتی کۆماری بە تەواوەتی لەناوبچێت، لەجیاتی ئەوەی رۆڵی پارتێکی کۆنەپارێز ببینێت کە زەرورە بۆ سیستەمی دیموکراسی ئەمریکی، کە گوزارشت لە بۆچوونی بەشێک لە هاوڵاتییان بکات، کەچی لەمڕۆدا بۆتە گرووپێک کە هەموو ئامانجەکانی کورتکردۆتەوە لەوەی کە، چۆن بە ئاسانی دەسەڵات بگرێتە دەست. هەروەها دیموکراتیان کورتکردۆتەوە تەنها بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات .

هێشتا گەشبینە
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەو نووسەرە گەشبینە و باسی لە کۆمەڵێک هەنگاوی باش کردووە، کە دەتوانێت پارێزگاری لە ژیانی دەزگایی و سیستەمی دیموکراسی ئەمریکا بکات، کە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەکەم: ترەمپ هێندەی دەدۆرێنێت هێندە ناباتەوە
ئەوەی دیارە لە ماوەی پێشوودا ترەمپ هێندەی دەدۆرێنێت هێندە ناباتەوە، بۆ نموونە دەسەڵاتی لە کۆنگرێسدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دەستداوە، هەروەها ناچاریش بوو کە جیمس ئەکوستا» بگەڕێنێتەوە بۆ کۆشكی سپی. (جیمس ئەکوستا رۆژنامەوانی کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمریکا، لە کۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ، تووشی موجادەلە و دەنگەدەنگ بوو، پاشان بە فەرمانی ترەمپ لە کۆشكی سپی دەرکرا) لەمبارەیەوە ئەیان باسین بەرێوبەری گرووپی « پارێزگارانی دیموکراسی « دەڵێت: ترەمپ لە ماوەی پێشوودا رووبەروی شكستی گەورە بۆتەوە و ئاستی جەماوەری بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوەو بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئەمریکا دژی سیاسەتەکانی دەوەستنەوە.

دووەم: سەروەری یاسا
لە ئێستادا دادگاکان و وەزارەتی داد بە شێوەیەکی دڵخۆشەکەرانە کارەکانیان بەجێدەگەیەنن بەتایبەتی لە جێبەجیکردنی یاسا و دەستووری وڵات، بۆ نموونە لە دادگاییکردنی کەسانی نزیک لە ترەمپ بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسا. هەروەها دژایەتیکردنی هەندێک لە فەرمانەکانی سەرۆک بۆ نموونە هەڵوەشناەوەی « یاسای منداڵانی کۆچەران»

سێهەم: کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترەمپ
بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ترەمپ راستی ناڵێت، هەربۆیە بە رێژەیەکی زۆر بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆنگرێسدا کرد، ئەمەش وایکرد کە ترەمپ دەسەڵاتی بەسەر کۆنگرێسدا نەمێنێت و ئەم دەزگا گرنگە بکەوێتە دەستی دیموکراتەکان . جگە لەوەش کۆمەڵێک رێکخراویی و کۆمەڵی مەدەنی دروستبوون، بۆ داکۆکیکردن لە سیستەمی دیموکراسیی و ئەمەش لە هەموو شوێنەکانی ئەمریکادا بەدەیدەکەین کە خەڵكی مومارەسەی ژیانی دیموکراسی خۆیان دەکەن.

چوارەم: رۆڵی کۆنگرێس
لە دوایین خاڵدا ئەو نووسەرە دەڵێت: لە ماوەی پێشوودا کۆنگرێس رۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە لە پارێزگاریکردن لە دەزگا دیموکراسییەکان و رۆڵێ زۆر بەرچاویشی لە چاودێریکردن و یاسادانان و لێکۆڵینەوە لە کارەکانی حکومەت گێڕاوە. لە ئێستاشدا دیموکراتەکان دەنگێکی زۆر بەرپرسانەیان هەیە و بە گرنگییەوە کارەکانیان دەکەن. لە درێژەی وتارەکەیدا ئەو نووسەرە دەڵێت: سەرۆکی کۆنگرێس هەڵوێستێکی زۆر جوان و مەردانەی هەبوو بە تایبەتی کاتێک ئامادەبوو رووبەڕوی ترەمپ بوەستێتەوەو پێی بڵێت: من تەنها راستییەکان بە خەڵكی دەڵێم و هەموو مانۆڕەکانی ترەمپیش بۆ هاوڵاتییان ئاشكرا دەکات.

ساڵی 2018 دیموکراسی ئەمریکا رووبەروی تاقیکردنەوەیەکی قوورس بۆوە
لە کۆتایی وتارەکەیدا کالینڤێڵد ئاماژەی بۆ وتەیەکی ئەیان باسین کردووە و دەڵێت: دیموکراسی ئەمریکا لە ساڵی 2018 رووبەروی تاقیکردنەوەیەکی قوورس بۆوە، ئەوەش وەکو ئەوە وابوو کە خانوویەک رووبەروی رەشەبایەکی بەهێزبێتەوە، کە هەموو دیوارەکانی بهەژێنێت و دەرگا و پەنچەرەکانی بشکێنێت، بەڵام لە کۆتایدا باڵەخانەکە بە خۆراگری بمێنێتەوە.

سەرچاوە: -الانصات المرکزی : العدد. 7038 . 26.12.2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وڵاتەکە بڕیاریدراوە بە قەدەغەکردنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort