سەرەکی » ئاراستە » خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خاتوو (هێرۆ) ی ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌، له‌ (2013) خولیای ده‌ست ڕه‌نگینی سه‌روبه‌ستی كلتوری كۆنی كوردی هه‌بووه‌، له‌سه‌ره‌تادا له‌خودی خۆیه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ بۆ هاوڕێیان‌و كه‌سانی ده‌وروپشتی تا ڕاده‌یه‌ك كاره‌كانی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌.
ئه‌مه‌ وای له‌و خانمه‌ كرد حه‌زو خولیای بۆ كلتوری كوردی بچێت به‌ڕاده‌یه‌ك بیكاته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌ك.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه‌ خوێندنی ته‌واو نه‌كردووه‌ وخاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌ك نیه‌ تایبه‌ت به‌‌و بواره‌. به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌كاره‌كانیدا ، به‌شداری چه‌ندین پێشانگای كردووه‌و بۆته‌ ئه‌ندام له‌چه‌ند گروپێك تا دواتر پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت كاره‌كانی خۆی بردۆته‌ په‌رله‌مانی عێراق‌و پێشوازی ته‌واوی لێكراوه‌، له‌ پێشانگایه‌كدا كاره‌كانی خۆی نمایش كردووه‌ په‌ڕله‌مانی عێراقی به‌ كه‌لتوری كوردی سه‌رسامكردووه‌‌و ڕازاندۆته‌وه‌.هه‌میشه‌‌و به‌به‌رده‌وامی له‌ شوێنی كاری جلی ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌پۆشێت‌وده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌لتوره‌ له‌ خۆیه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت .
ئه‌و خانمه‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌تی به‌كلتوری له‌هه‌ڵه‌بجه‌ كرده‌وه‌، بڕیاریدا مۆزه‌خانه‌یه‌كی كلتوری له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دابمه‌زرێنێت، كلتوری هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نمایش بكات، له‌ئێستادا هه‌ڵه‌بجه‌ بۆته‌ پارێزگا تا ئێستا مۆزه‌خانه‌یه‌كی كلتوری نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌م خاتوونه‌ بووه‌ ده‌سپێشخه‌رو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌، وێڕای به‌ربه‌سته‌كان‌و تانه‌‌وته‌شه‌ری كۆمه‌ڵگا‌و گرفت‌و مه‌ترسیه‌كانی هاتوو چۆكردن له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ توانیویه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا زاڵبێت‌و زیاتر كاره‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویستر بێت ,هه‌رجه‌نده‌ تا ئیستا هیچ لایه‌ن و به‌رپرسێك ده‌ست گیرۆی و هاوكاری ماددی نه‌كردووه‌، به‌ڵام خوشبه‌ختانه‌ هاوسه‌ری ئه‌م خاتوونه‌ پشتیوان‌و پشگیری ماددی‌و مه‌عنه‌وی بووه‌ جێگه‌ی باسه‌ ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م خاتوونه‌‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و پێنج كارمه‌ندی خۆبه‌خشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌م خاتوونه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ مێژوویه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ماندوویه‌تی زۆری كێشاوه‌ ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كڕیوه‌ته‌وه‌به‌ڵام هه‌ندێكیشی له‌ لایه‌ن كه‌سانی دڵسۆزه‌وه‌ بێبه‌رامبه‌ر به‌ خشیویانه‌ به‌ مۆزه‌خانه‌كه‌.
هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری‌و دڵسۆزی بۆی وای له‌م خاتونه‌ كردووه‌كه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌وه‌ هه‌م كه‌لتوری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌پارێزێت هه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ دنیا بناسێنێت.
له‌ كۆتاییدا خاتوو هێرۆ سوپاسی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و داواكاره‌ لایه‌نی به‌رپرس‌و حكومه‌ت هاوكاریان بێت‌و ئاوڕیان لێبداته‌وه‌ تا مۆزه‌خانه‌كه‌ گه‌وره‌تر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتربێت.
ئاماده‌كردنی/ساراعلی صالح
لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان- سلێمانی وەرگیراوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قڵیشایەوە

بورهان قەرەداخی –هانۆفەر- ئەڵمانیا (3) (خۆدواندن)لەیادەوەریەکانی زیندانەوە: ھەر کە ئێوارەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort