سەرەکی » دۆسێ » هاوپەیمانی نەسر: عەبادی عیراقی جێنەهێشتووە

بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

هاوپەیمانی نەسر: عەبادی عیراقی جێنەهێشتووە

هاوپەیمانی نەسر، رەتیدەكاتەوە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانییەكە عیراقی بەجێهشتبێت و لە بەیاننامەیەكیدا لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت، عەبادی بەردەوامە لەسەر پرۆژەی نیشتمانی عیراقی كە پرۆژەی هاوپەیمانی نەسرە.
بەپێی رونكردنەوەكەی هاوپەیمانی نەسر كە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڵاویكردەوە»هەموو ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە رۆیشتن و جێهێشتنی عیراق لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە، دوورن لە راستییەوە”ئەو دەنگۆیانەشی بە “پڕوپاگەندە و خزمەتكردن بە ئەجێندانی بیانی و بەشێك لە كێبڕكێی سیاسی نابەرپرسانە لەقەڵەمدا».
لە رونكردنەوەكەی هاوپەیمانی نەسردا هاتبوو”ئەم پڕوپاگەندەیەش وەك پڕوپاگەندەكانی پێشووە كە دەگوترا عەبادی دەستی بەسەر ژمارەیەك لە خانووبەرەكانی دەوڵەتدا گرتووە، چونكە هەموان دەزانن عەبادی لەماوەی حوكمڕانیدا بەهیچ شێوەیەك دەستدرێژی نەكردۆتەوە سەر سامانی دەوڵەت و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی سامانی دەوڵەتی بەكاری نەهێناوە، لەكاتی بەرپرسیارێتی و دەرچوونی لە بەرپرسیارێتی، لە هەمان جێگەدا نیشتەجێیە”.
هاوپەیمانی نەسر، داوای پاراستنی نەریتە سیاسییە باڵاكان كردبوو لە رونكردنەوەكەشد رایگەیاندبوو”ئەركی سیاسەتوانان خزمەتكردنە بە گەل و نیشتمان، و ئارامگرتنە لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی دەخرێنە ئەستۆیان، تا ئەو كاتەی جێبەجێیان دەكەن”.
پێشتر هەندێك لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردبوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، بەغدای پایەخت و عیراقی بەجێهێشتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی 2019، هێزێكی سەربازی هەڵیانكوتابووە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ماڵەكەیان گەمارۆدابوو.
لەو دەمەدا میدیاكانی عیراق بڵاویانكردبۆوە كە، هێزێكی سەربازی چۆتە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی و داوایان لێكردووە خانووەكە چۆڵبكات، دوابەدوای ئەوەش عەلی سنەید، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر كە لەلایەن عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت رایگەیاندبوو» ئەو هێزە سەر بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بووە و دوای چەند كاتژمێرێك گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شوێنە و بەعەبادی ‌و خێزانەكەی راگەیاندبوو كە دەبێت خانووەكە چۆڵ بكەن».
بە گوتەی سنەید» هێزەكە عەبادییان دڵنیاكردووەتەوە لەوەی هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان نییە، ئەم هەڵسوكەوتەش وایكردووە هاوسەرەكەی سەرۆك وەزیرانی پێشوو باری دەرونی تێكبچێت و داوا عەبادی بكات عیراق بەجێبهێڵن، بەڵام حەیدەر عەبادی خۆڕاگربووە و گوتەیەتی چاوەڕوانی هەموو شتێك دەكات».
بەپێی میدیاكانی عیراق لەسەرەتای مانگی كانوونی دووەمی 2019، هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتابووە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی و داوایان لێكردبوو شوێنی نیشتەجێبونەكەی رادەست بكاتەوە، نوسینگەی عەبادیش لەو بارەیەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا بەپرسیارێتی كارەكەی خستبووە ئەستۆی پاسەوانەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، و داوای چۆڵكردنی تەواوی ئەو خانووبەرەیەیان كردبوو كە پێشتر درابوو بە عەبادی.
هەر لە رونكردنەوەكەدا هاتبوو» عەبادی ئەو موڵكانەی رادەست كردۆتەوە، پەیوەندیشی بە سەرۆك وەزیرانەوە كردووە، و لە بارەی هەڵسوكەوتی نەشیاوی پاسەوانەكانی بە عەبدولمەهدی راگەیاندووە، ئەو بێ‌ ئاگابوونی خۆی لەبەرانبەر ئەو كارەدا راگەیاندووە».
بەپێی رونكردنەوەكەش، عەبادی ویستویەتی كێشەكە بە ئاشتی چارەسەرببێت و رێگری لە خەڵكانی نزیكی كردووە ببنە بەشێك لە كێشەكە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، جارێكی تر عەلی سنەید سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بە هێرشی بەرپرسی پاسەوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردبوو بۆسەر ماڵەكەی عەبادی لە ناوچەی سەوز.
وەك سەركردەكەی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی پێكردبوو» بەرپرسی پاسەوانەكانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەشێوەیەكی نەشیاو هێرشی كردۆتە سەر ماڵەكەی عەبادی و گەمارۆی داوە».
بە گوتەی سنەید»عەبادی مانگ و نیوێك لەمەوبەر بە ئاگاداری محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ماڵەكەی كە شوێنی نیشتەجێبوونی بووە وەك سەرۆك وەزیرانی پێشوو، ڕادەست كردۆتەوە، لەكاتی گەمارۆدانی ماڵكەشدا عەبادی لەوێ‌ نەبووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە ئەو شوێنەی چۆڵ كردووە، بەڵام پاسەوانەكانی عەبادی گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ماڵە، چونكە هەندێك كەلوپەلی تایبەت بە عەبادی تێدابووە، بۆیە هاتوون ئەو كەلوپەلانە ببەن، بەڵام بینیویانە ئەو خانووە داخراوە و پاسەوانی نییە.
بە گوتەی سنەید»كاتێك عادل عەبدولمەهدی ناتوانێت بەرپرسی پاسەوانەكانی خۆی كۆنترۆڵ بكات، پرسیاری ئەوە دێتە ئارا كە چۆن دەتوانێت وڵاتێكی وەك عیراق كۆنترۆڵ بكات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort