سەرەکی » دۆسێ » ئیسرائیل لە عیرقدا ترسی لە ئێرانە

مەبەستی موشەكە دوورمەوداكانە

ئیسرائیل لە عیرقدا ترسی لە ئێرانە

فەرماندەی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل رایگەیاندووە»ئێران دەتوانێت هەژموونی خۆی لە عیراق بەكاربهێنێت و ئەو وڵاتە عەرەبیە بكاتە پێگەیەك بۆ هێرشكردنە سەر ئیسڕائیل».
لیوا تامیر هیمان، فەرماندەی هەواڵگری سەربازی ئیسڕائیل لە وتارێكیدا لە كۆنگرەیەك لە تەلئەبیب لە كۆتایی مانگی رابربدوو ڕایگەیاندبوو:» هەژموونی ئێران لە عیراقدا زیاتر بووە، بە تایبەتیش لەڕێی كەتیبەی قودسەوە.
بە گوتەی فەرماندەكەی هەواڵگری سەربازی ئیسڕائیل:»ئێرانییەكان بە تایبەت لە سایەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ پاشەكشەكردن لە ناوچەكە، وەك گۆڕەپانێك تەماشای عیراق دەكەن، تا وەك سوریای لێبكەن و هێزەكانی خۆیانی تێدا كۆبكەنەوە و هەڕەشە لەسەر ئیسڕائیل دروستبكەن».
ئیسڕائیل چەندان جار هۆشداری داوە لە كاریگەرییەكانی زیادبوونی هەژموونی ئێران لە عیراق، بە تایبەتیش لەڕێی هەماهەنگی وڵاتەكە لەگەڵ گروپە چەكدارە شیعەكانی وەك “حەشدی شەعبی” كە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هێزە حكومییەكانی عیراق، بەشدارییان لە هەڵمەتی سەربازی لە دژی داعش كرد.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانیش، كە لە مانگی ئابی ڕابردوو بڵاوكرایەوە، سوپای ئێرانی موشەكی گواستۆتەوە بۆ ئەو هێزانەی هاوپەیمانی وڵاتەكەین لە عیراق، ئەمەش لەلایەن فەرماندە سەربازییەكانی ئیسڕائیلەوە لە دواتردا تەئكیدی لەسەر كرایەوە كە هەنگاوەكەیان وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر پێًگەكانی ئێران لە سوریا، وەسفكردبوو.
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە كۆتایی مانگی ئابی رابردوو بڵاویكردبۆوە» ئەو موشەكە ئێرانیانەی بۆ عیراق كواستراونەتەوە، لە جۆری (زلزال) و (فاتح 110) بوون و مەوداكانیان لەنێوان 200 بۆ 700 كیلۆمەتردایە، بەو واتایەی، كە لە خۆرئاوای عیراقەوە دەگەنە تەلئەبیب و بە هەمان شێوە هەڕەشە لەسەر ڕیاز-ی پایتەختی سعودیە دروست دەكەن.
وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردبوو، ئێران موشەكی بالیستی دەداتە ئەو لایەنە شیعیانەی لە عیراقدا بە وەكالەت شەڕی بۆ دەكەن، لە هەمان كاتیشدا دەیەوێت عیراق وەك پێگەیەك بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكەدا، بەكاربهێنێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئێرانی و عیراقی و خۆرئاواییەكانەوە بڵاویكردبۆوە» ئێران موشەكی بالیستی داوەتە هەندێك لایەنی شیعە كە بە وەكالەت لە عیراق شەڕی بۆ دەكەن، تواناكانیشی لەو بارەیەوە بۆ دانانی موشەكی زیاتر لە وڵاتەكە پەرەپێدەدات، تا بەرپەرچی ئەو هێرشانە بداتەوە كە ئەگەر هەیە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوەكە بۆ مەبەستی فەراهەمكردنی ئامرازەكانی لێدانی نەیارەكانیەتی لە ناوچەكە».
رۆیتەرز، بە پشتبەستن بە قسەی دوو بەرپرسی ئێرانی و دوو سەرچاوە لە هەواڵگری عیراق و سەرچاوەیەكی هەواڵگری خۆرئاوایی بڵاویكردبۆوە» ئێران لەم چەند مانگەی دواییدا، موشەكی بالیستی كورت مەودای داوەتە هاوپەیمانەكانی لە عیراق. پێنج بەرپریش لەوانە دەڵێن، ئێران یارمەتی ئەو گروپانە دەدات، تا دەست بە دروستكردنی موشەك بكەن».
بەرپرسێك بە ئاژانسەكەی راگەیاندبوو”لۆژیك ئەوەیە ئێران ببێتە خاوەنی پلانێكی ئەلتەرناتیڤ گەر پەلاماربدرێت».
هەر بە وتەی ئەو بەرپرسە»ژمارەی ئەو موشەكانە زۆر نین و تەنیا دەیان موشەك دەبن، بەڵام دەكرێت زیاتر بكرێن گەر پێویست بكات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort