سەرەکی » وتار » بەهەق هەر یەكێتییەكەی جارانیپەڕە 15

بەهەق هەر یەكێتییەكەی جارانی

پێشڕەو وەیسی

لەگەڵ سەرهەڵدان و دروست بونی روداوەكانی 16-ئۆكتۆبەری 2017زۆر پەنجەی تۆمەت و تیری ژەهراوی ئاڕاستەی جەستەی یەكیتی نیشتمانی كوردستان كرا، بێ‌ ئەوەی خویندنەوەیەكی راست و دروست بۆ سەرهەڵدانی كێشەكە بكرێت ، كە بە ئاشكرا نەیارەكانی كورد خۆیان دەیانوت ئەكەر ریفراندۆمتان نەكردایە ئەوا هیچ كات هێز لە دژی كورد نە دەجوڵێنرا، ناوچە جێنا كۆكەكانیشمان بەو شێوەیە لە دەست نەدەدا، مانای وایە چەندێك نەیارەكانی كورد دوژمنمان بون، ئەوەندەی تر خۆمان رێگەمان بۆ خۆشكردن، بە بریار و گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە، بەڵام یەكێتی و سەركردایەتییەكەی باشترین بریاریاندا بە كشانەوەی هێزەكەی و نەیهێشت زیانە گیانی مادییەكان لە سنوری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان زۆر بن و جارێكی دیكە ماڵوێرانی و بەد بەختی یەخەی میلەتە نەحەساوەكەی كورد و ئەو ناوچانە بگرێت.
هەربۆ پشت راستكردنەوەی ئەم بۆ چونەی من ، لە دوای راپەرینەوە ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا بە رەسەمی لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەبریاریك ناوچەی دژە فرینیان سەپاند بەسەر عیراقی ئەوسادا، بەڵام لەبەر گرتنە بەری سیاسەتی هەڵەی لایەنیكی دیاریكراو ئەمریكای دۆستی چەند ساڵەی كورد و هاو پەیمانەكانی پشتیان تێكردین و گڵۆپی سەوزیان بۆ عیراق هەلكرد تا هێرشی سەربازی بكەنە سەر ئەو ناوچانەی سەدان ساڵە كورد بۆی تێدەكۆشی و روباری خوێنی لە پێناودا بەخشیوە، هەر لەو رۆژە بەدواوە تائێستا چەندین تۆمەتی بێ بنەماو هەڵبەستراو ئاڕاستەی یەكێتی دەكرا.
بەڵام بە هەلكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە كەركوكی قودسی كوردستان و سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان جارێكی تر سیاسەتی راستی یەكێتیمان بۆ دەركەوتەوە، لە هەمانكاتدا دڵسۆزی و خەمخۆری ئەو حیزبە بینرایەوە و سەلمێنرایەوە كە تەنیا یەكێتی توانیتی بە سیاسەتێكی دروست پێگەی كورد لە و ناوچانە بپارێزێت و خەڵكەكەشی لەماڵ وێرانی و لە ناو چون رزگار بكات،ئێستا بە شەكانەوەی پەرچەمی پیرۆزی ئاڵای كوردستان بە سەر سەری ئەو ناوچانەی كەخەریك بوو بە سیاسەتی هەڵە لە دەست بدرێت دەشەكێتەوە .
جابۆیە هەقمە بڵێم یەكێتی بە هەق هەریەكێتییەكەی رابردوی و پیرنەبوی هەربۆیە دەڵێم دەبێت ئەوانەی پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەكێتی درێژ دەكرد دەبێت لێرە بە دواوە چی پاساوێك بۆ قسەو نوسینەكانی پێشویان بهێننەوە؟؟ كە بە بێ خوێندنەوەیەكی وردی واقعی ئاڕاستەی یەكێتیان دەكرد!!!
هەربۆیە ئەوەی لە دوای رووداوەكانی 16-ئۆكتۆبەری 2017وە سیاسەتێكی دروستی بە ئاڕاستەی بردنە پێشەوەی دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان و ئاسایكردنەوەی بارودۆخی هەستیاری دوای كاردانەوەكانی ریفراندۆم تەنیا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرجەستەی كردووە، بە بڕوای من هێدی هێدی یەكێتی دەستەبەری مافە كانی كورد لەو ناوچانە دەكات .
هەرشەكاوە بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قۆناغی دووه‌می‌ داگیركاریی كه‌ركوك چۆن ده‌وه‌ستێت

ئاریان محه‌مه‌د پیاوی سپی وه‌ك چه‌مكێكی‌ رامیاریی، ریشاڵه‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ له‌و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort