سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

هەڵوێـستـی رۆژئاوا چییە؟

پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ودەستبەکاربونی ئیخوانەکان و دواتریش هاتنی «عەبدولفەتاح سیسی» وەک سەرۆک، ئەو وڵاتە لە زۆر لایەنەوە توشی قەیران بۆتەوە و لە ڕووی ئابووری وکۆمەڵایەتی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە، ڕوو لە دابەزیندایە و تا دێش بەرەو خراپتر دەچێت.

باری ئابووری
لەئێستادا میسر ڕوبەڕوی قەیرانی هێجگار گەورەی دارایی بۆتەوەو ئابووریەکەی زۆر لاوازە، تا کۆتایی ئەمساڵ قەرزە دەرەکیەکانی سەری دەگاتە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی و ساڵی داهاتووش لەمە زیاتر دەبێت ، زیادکردنی ئەو قەرزانەی کە لە دەرەوە دەیکات بۆتە هۆی ئەوەی، کە قەرزی ناوخۆشی زیاد بێ و ڕێژەکەی بگاتە ١٠٠٪ ی بەرهەمی ناوخۆی،بەمەش کۆی قەرزی ناوخۆ و دەرەوەی زیاتر لە سێ تریلیۆن دۆلار دەبێت ، ئەمەش کاری نەرێنی کردۆتە سەر ژیان وگوزەرانی خەڵک و هەرسانی کردوون، جگە لەوەش بە پێی ڕاپۆرتێکی بانکی ناوەندی میسری بەرهەمهێنانی دەرەکی لە ناو وڵاتەکە ماوەی شەش ساڵە لە پاشەکشەدایە و لەو ماوەیەدا بڕەکەی ١١،٧ ملیار دۆلار لە پیش ئەو کاتە کەمتر بۆتەوە، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری میسر.

مافەکانی مرۆڤ
ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هەمیشە نیگەرانی خۆیان لە پیشێلکردنی ئەو مافانە دەردەبڕن لەو وڵاتە و لە سیدارەدان و کوشتو بڕو ئازاردانی خەڵک لە زیندانەکان، بۆتە مانشیتی ڕۆژنامە و گۆڤارە جیهانیەکان و راپۆرتە نیودەوڵەتیەکانیش زۆری لەسەر بڵاو دەکەنەوە، بە پێی ڕێکخراوی « هیومان ڕاتس ۆچ> ئەو وڵاتە لە ڕیزبەندی شەشەمی ئەو ١٠ وڵاتانەدایە کە زۆرترین خەڵکیان تێدا لە سێدارە دەدرێت، دەشڵێن لە مێژووی میسردا قەت بەم شێوەیە نەبوە.

چەواشەکردنی ناوخۆ و دەرەوە
بۆ بەرەنگای باسوخواسی سزای لە سێدارەدان لە ناوخۆ و دەرەوە، حکومەت هەوڵی شاردانەوەیان دەدا و لەو ماوەیە لیژنەیەکی حکومی دروستکردوە گوایە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام هەر خەریکی وەڵامدانەوەی میدیا و نێوەندەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا و ڕێکراوە چالاکەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤن، لە بەرامبەر پێشێلکاریەکان و نەک هەر مافی مرۆڤ ناپارێزن، بەڵکو پێشێلکاریەکان دەشارنەوەو خەڵکی پێ چەواشە دەکەن.

بواری سەربازی
بەپێچەوانەی کەرتەکانی ترەوە، ئەو وڵاتە بایەخیکی تایبەتی بە سوپاکەی دەدا و بە دوای تۆکمەکردن وپڕچەککردنیدا دەگەڕێت، بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن کە هەموو چەکە پێشکەوتوەکانی هەبێت، سەرەڕای برسی و نەبونی خەڵک و بەرزبونی ڕێژەی بێکاری لەناو جەماوەردا، کەچی حکومەت گرێبەستی کرێنی چەک لەگەڵ وڵاتان مۆردەکا و ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر لەو بوارە خەرج دەکات، بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەنستیتۆی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی بێت، میسر پلەی پێنچەمی هەیە لەسەر ئاستی جیهان، کە زۆرترین چەک لە دەرەوە دەکڕێت و پارە و قوتی خەڵک لە خۆپڕچەک کردن خەرج دەکات.

چەک لە ئەڵمانیاش دەکڕێت
هەرچەندە حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا بوو کە چەک بەو وڵاتانە نەفرۆشێت کە لە شەڕی یەمەندا بەشدارن، بەڵام گۆڤاری دێرشپیگلی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە،کە لە دوای ئەو بڕیارە حکومەت بایی ٧٠٨ ملیۆن یۆرۆی بە میسر فرۆشتوەو ئەو وڵاتەش یەکێکە لە هاوپەیمانە گەورەکانی سعودیە لەو شەڕە. هەروەها پێگەی» دیفنس وێب» ی ئەمریکی ڕایگەیاندوە کە ئەڵمانیا ئێستا یەکێکە لە فرۆشیارە هەرە گەوەرەکانی چەک بە سعودیە و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا ڕێژەی فرۆشتنەکەی لە ٢٠٥٪ زیادی کردووە. جگە لەوەش کۆمپانیای سێمنسی ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستێکی گەورەی بایی ٨ ملیار یۆرۆ مۆرکردوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا،بەم شێوەیە پەیوەندی ئابووری ئەو دوو وڵاتە لە ئاستێکی بەرزدایەوە ئەڵمانیا نایەوێت تێکی بدات.

هەڵوێستی دەرەکی
جاران ئەمریکا باربۆی سوپای ئەو وڵاتەی دەکرد و بڕی یارمەتیەکەشی ساڵانە دەگەیشتە ١٩٥ ملیۆن دۆلار، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە بەهۆی ئەو پیشێلکارینەوە ئەمەی ڕاگرتوەو بۆی نانێرێت،بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بڕیارە لە کۆی ئەو سیاسەتە گشتیەوە هاتوە کە ئیدی بەبێ قازانج ئەمریکا پارە لە وڵاتان خەرج ناکات،

سیسی زاڵمە
بەرژوەندی ئابووری وسیاسی وڵاتان وایکردوە تا ڕادەیەک چاوپۆشی لە سەرپێچی دەزگا ئەمنیەکانی میسر بکرێت، لە سەرکوتکردن و چەوساندنەوەی خەڵکی،هەرکاتێک هەر وڵات و ڕێکخراوێک باسی سزای لە سێدارەدان وکوشتوبڕی ناوخۆی بکات، بەرپرسانیان بەتایبەتیش سەرۆک سیسی دەکەوێتە لۆمەی وڵاتان و تانەیان لێ دەدات بەوەی کە دەست دەخەنە ناو کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی.

چاو لە بەڵگەکان دەپۆشن
ئیتالیا لەوانەیە کە بەرژەوندی ئابووری لەگەڵیدا هەیە ناوە ناوە ڕاپۆرتی ئەو سەرپێچیانەی پێدەگات، بەڵام خۆی لە قەرەی ناداو پشت گوێیان دەخات، لەم دواییەش هاوڵاتیەکی ئیتالیاشیان لە سێدارەدا کەچی باسیان نەکرد و نەچونە ژێرباری ئەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە، وڵاتانی تری ئەوروپاش بەهەمان شێوە نایانەوێت بەرژەوەندی ئابووری وبازرگانی سەوداسەری فرۆشتنی چەک وجبەخانەی سەربازی بەهۆی مافی مرۆڤەوە لەگەڵ میسر تێک بدەن.
جێگەی ئاماژەیە لە چەند ساڵی پێشوودا، رۆڵی میسر وەکو دەوڵەتێکی بەهێزی ئیقلیمی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و گێتی عەرەبیدا ، لەچاو ساڵانی تردا لاوازبووە، لەبەرئەوە لە ئێستادا دەوڵەتانی تر هەوڵ دەدەن کە جێگەی میسر بگرنەوە، لەسەروهەمووشیانەوە عەرەبستانی سعودیە.

سەرچاوە : -دۆیچەڤێلا ، دێر شپیگل، پێگەیRT، عەرەبی پۆست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەناوی ریفۆرمەوە وڵاتەکیان کردۆتە دۆزەخ

شانشیتنی عەرەبستانی سعودیە کە دەوڵەمەندترین وڵاتی دنیایە لە بەرهەمی سامانە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort