سەرەکی » ئاراستە » چه‌ند پێشنیازێك بۆ گه‌شه‌پێدانی كوردستانی نوێ

نامە بۆ سەرنووسەر

چه‌ند پێشنیازێك بۆ گه‌شه‌پێدانی كوردستانی نوێ

سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی

برای به‌ڕێزم كاك ستران عه‌بدوڵڵا، سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ ‌و ستافی ئازیزی كوردستانی نوێ، به‌ داخه‌وه‌م كه‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵیی ژیان و گوزه‌ران پێم نه‌كرا له‌و چه‌ند رۆژه‌ زیاتر له‌ كوردستان بمێنمه‌وه‌، ده‌نا زۆر تامه‌زرۆو هۆگری ئه‌وه‌ بووم كه‌ له‌ دانیشته‌كانی هه‌فته‌ یادی رۆژنامه‌كه‌دا به‌شداربوومایه‌، تا بمتوانیبا به‌ بیرۆكه‌یه‌ك، به‌ بۆچوونێك و به‌ پێشنیازێكی هه‌ژارانه‌م به‌شداریتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م. هه‌رچۆنێك بێت، سوپاس بۆ پێشره‌فتی ته‌كنۆلۆژیای سۆشیال میدیایی هاوچه‌رخ، كه‌ ئه‌م بواره‌م بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بڕینی سنووره‌كان و په‌یوه‌ندیكردن به‌ ئێوه‌ی هێژاوه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بوارم بده‌نێ هه‌وڵده‌ده‌م زۆر به‌كورتی پێشنیازه‌كانی خۆم بۆ زیاتر پێشره‌فتی كوردستانی نوێ، پێشكه‌ش بكه‌م و بڵێم:
سه‌ره‌تا و له‌پاش ده‌ستخۆشیكردن له‌ هه‌وڵ و هیمه‌ته‌كانی ئێوه‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌داو له‌ پێش ئێوه‌شدا، ماندووبوون له‌ پڕۆژه‌ی به‌ رۆژانه‌كردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی سه‌رتاسه‌ریی كوردستان؛ واته‌ «كوردستانی نوێ»ی هه‌میشه‌ پێشه‌نگ. یه‌كسه‌ره‌ به‌ گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له‌ واقیعی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كاروانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، دێمه‌ سه‌ر ئاماژه‌كردن به‌هه‌ندێك له‌ تاوێره‌كانی رێی نه‌شونماو په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و كاروانه‌، كه‌ لاموایه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێكن له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی:
-1كزبوون و نه‌مانی ره‌وتی رۆژنامه‌ی راسته‌وخۆی حزبی، یان با بڵێین بێ بره‌وبوونی رۆژنامه‌ی ئۆرگانی حزبیی شێوازی سۆڤیه‌تی كۆن، له‌ سه‌رجه‌می دنیای رۆژنامه‌گه‌رییدا له‌ هه‌موو وڵاتێكدا. واته‌ سووربوونی ئێمه‌ له‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئۆرگانێكی میدیایی یه‌كێتییه‌، ده‌بێت بزانین كه‌ سوورییه‌كه‌ی له‌ دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ردا، كاڵ بووه‌ته‌وه‌. ده‌بێت شه‌رم نه‌كه‌ین له‌و راستییه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی خاڵه‌كانی تری ئه‌م تاوێرانه‌، ئه‌مڕۆ كه‌ ئاسۆیه‌كی فراوانی په‌نجه‌ره‌كانی سۆشیال میدیا فراهه‌م بووه‌، بۆیه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر هه‌ر به‌ئۆرگانێكی حزبی ئاو ناخواته‌وه‌.
هه‌ر بۆ نموونه‌ له‌ بریتانیادا ئێستا هیچ رۆژنامه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ كه‌ ئۆرگانی راسته‌وخۆی حزبیی بێت، یا هیچ حزبێك نییه‌ كه‌ بڵاوكراوه‌ی رۆژانه‌ی راسته‌وخۆی خۆی وه‌كو ئۆرگانی حزبی هه‌بێت. «هه‌ڵبه‌ته‌ بێجگه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی حزبه‌ بچووكه‌كان». به‌ڵام رێچكه‌ی ئایدیاو بۆچوونی حزبه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ ناسراوانه‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كانیان، رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانیان، لیبرال، یا كۆنسه‌رڤه‌تیف یاخود سۆشیال دیموكراتن. بۆیه‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی حزبی له‌ سه‌ر رۆژنامه‌كاندا هه‌بێت، به‌ روونی ده‌زانن كه‌ كامیان سه‌ر به‌ چ ره‌وتێكی حزبییه‌؛ كامیان پشتیوانی كۆنسه‌رڤه‌تیفه‌ و كامیان لایه‌نگری حزبی لێبه‌ره‌. باش ده‌زانن كه‌ بۆ نموونه‌ رۆژنامه‌ی (ئیڤنینگ ستانده‌رد) سه‌ربه‌ ره‌وتی موحافیزكاره‌و پشتیوانیی له‌ ترێزا مه‌ی ده‌كات. بۆیه‌ ئه‌م راستییه‌ ئه‌مڕۆ به‌ره‌و كوردستانی نوێ-ش بووه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت په‌له‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت.
-2نه‌بوون (یا فه‌راهه‌م نه‌كردن)ی بودجه‌یه‌كی شیاوی به‌ڕێوه‌بردنێكی بێ گرێی رۆژنامه‌كه‌. له‌م جه‌نجاڵییه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پێوه‌ی گیرۆده‌ن، گرنگی رۆڵ و كاریگه‌ریی كوردستانی نوێ بۆ خودی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان، كه‌وتۆته‌ حه‌لوه‌لا. له‌و بڕوایه‌م كه‌ زۆربه‌یان ئاماده‌ نین كه‌مترین كاتی خۆیان سه‌رف بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌كه‌ و رۆڵی له‌ گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵدا.
-3كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی داچۆڕاو به‌ره‌و هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی خه‌ڵك، له‌وه‌شه‌وه‌ كاریگه‌ریی سلبـی له‌سه‌ر ویست و ئاره‌زووی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌و به‌ دواكه‌وتنی هه‌واڵ و سیاسه‌ت و زانیارییه‌كان.
-4په‌یدابوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئامرازه‌كانی سۆشیال میدیا و كاریگه‌ریی ئه‌و به‌كارهێنانه‌ له‌سه‌ر جۆری تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌، له‌سه‌ر رێگه‌كان و جۆره‌كانی خوێندنه‌وه‌و خۆڕۆشنبیركردن.
-5هه‌وڵ نه‌دان (یان روونتر بڵێم سڵكردن یا ره‌سان) بۆ گرتنه‌به‌ری ئاراسته‌ نوێیه‌كانی په‌ره‌پێدانی رۆژنامه‌گه‌ری، جۆره‌كانی دیزاین و بابه‌ته‌كان و زۆریی به‌كارهێنانی ریكلام و وێنه‌كان.
له‌م هاوبه‌شییه‌مدا، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م خاڵی پێنجه‌مه‌ بكه‌مه‌ ده‌رگایه‌ك بۆ پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كه‌م، كه‌ به‌ كورتی بریتییه‌ له‌:
-گۆڕینی ئیداره‌دانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له‌ئیداره‌دانی راسته‌وخۆی حزبییه‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ی رۆژنامه‌ی گشتیی بازرگانی تێكه‌ڵاو به‌ بابه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومه‌تی و رۆشنبیریی هاوبۆچوونی سێبه‌ری ئایدیاكان و بۆچوونه‌كانی ره‌وتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لێره‌دا بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر، نموونه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی ده‌هێنمه‌وه‌، كه‌ رۆژانه‌ سێ چاپی بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر چاپێكیشی به‌ تیراژی یه‌ك ملیۆن نوسخه‌یه‌ و به‌خۆڕایی و به‌بێ پاره‌ ده‌خرێته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران، واته‌:
*به‌یانیان به‌ ناوی (میترۆ) بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
*پاشنیوه‌ڕوانیش به‌ ناوی (ئیڤنینگ ستانده‌رد)
*هاوكات (ئیڤنینگ ستانده‌رد)ێكیش چاپ ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یكڕن یان ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان هه‌یه‌. (هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌یان بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌كانی قووڵترو فراوانتر ده‌نووسرێن).
ئه‌مانه‌ رۆژانه‌، له‌ گشت شوێنه‌ گشتییه‌كاندا له‌ وێستگه‌كانی شه‌مه‌ندۆفێرو قیتاری ژێر زه‌وی له‌ ناو پاسه‌كاندا، له‌ مۆڵ و سوپه‌رماركێته‌كاندا، له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌ سه‌فته‌ داده‌نرێن و به‌ خۆڕایی خه‌ڵك نوسخه‌ی هه‌ڵده‌گرن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامانه‌ به‌و تیراژه‌ زه‌به‌لاحه‌وه‌ به‌بێ پاره‌ ده‌درێن به‌ خه‌ڵكی خوێنه‌ر، ئه‌ی پاره‌ی چاپ و مووچه‌ی ستاف و خه‌رجییه‌ جۆراوجۆره‌كانی تری له‌ كوێوه‌ دێن؟ كورته‌ی وه‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتی ئه‌و ریكلامانه‌وه‌ دێن كه‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌دا په‌خش ده‌كرێن.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م بابه‌ته‌، هه‌وڵده‌ده‌م به‌ سه‌رپێی باسێكی ته‌نیا ژماره‌یه‌كی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بكه‌م، كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ هیچ حزبێكی به‌ریتانی نییه‌، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌رێك ده‌زانێت كه‌ زیاتر لایه‌نگریی حزبی موحافیزكار و تیرێزا مه‌یی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌؛ هه‌ندێك خاڵی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی (ئیڤنینگ ستانده‌رد) ی رۆژی 3/1/2019 ده‌كه‌م:
-قه‌باره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی 38 بی‌ 28 سانتیمه‌تره‌.
-ئه‌و ژماره‌یه‌ ژماره‌ی رۆژی پێنجشه‌مه‌یه‌، ژماره‌ی ئه‌و رۆژه‌ لاپه‌ڕه‌كانی له‌ رۆژانی تری هه‌فته‌ زیاتره‌، 64 لاپه‌ڕه‌یه‌.
-لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر بابه‌ته‌كاندا دابه‌شكراون:
-لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی – بابه‌تی هه‌مه‌جۆره‌و كورت، یه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌ و 60.1% گشتیی لاپه‌ڕه‌كانه‌.
-11 لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و رۆشنبیریی 20.17% ی گشتیی لاپه‌ڕه‌كانه‌.
-بۆچوون و كۆمێنتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی (لێره‌دا رێچكه‌و بۆچوونی سیاسی و ئایدیۆلۆژی حزبه‌كه‌ په‌خش ده‌كرێت) كه‌ 4 لاپه‌ڕه‌یه‌ و 25.6%ی گشتیی لاپه‌ڕه‌كانه‌.
-هه‌واڵه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان 4 لاپه‌ڕه‌یه‌.
-هه‌واڵی شاره‌كانی تری جگه‌ له‌ له‌نده‌ن ، 4 لاپه‌ڕه‌یه‌.
-كۆمێنتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی (هی خودی رۆژنامه‌كه‌ و خوێنه‌رانی) له‌سه‌ر بابه‌ت و رووداوه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژ.
-بابه‌تی ته‌ندروستی و ره‌شاقه‌ 4 لاپه‌ڕه‌یه‌.
-بابه‌تی ئابووریی و دارایی و بزنس 6 لاپه‌ڕه‌یه‌ واته‌ 25.6% ی گشتیی لاپه‌ڕه‌كانه‌.
-هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رزشی 8 لاپه‌ڕه‌یه‌ واته‌ 50.12%.
-دوو لاپه‌ڕه‌ی گه‌مه‌و كێبه‌ڕكێ و په‌زڵ و بابه‌ته‌كانی سه‌رگه‌رمیی خوێنه‌رانه‌.
-وێنه‌كانی ئه‌و ژماره‌یه‌ 131 دانه‌ی گه‌وره‌و بچووكن.
-ریكلامه‌كانی ناو ئه‌و ژماره‌یه‌ 55 ریكلامی جۆراوجۆرن، قه‌باره‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی ناو ئه‌م خشته‌یه‌ن به‌ گشتی و 28%ی رووبه‌ری لاپه‌ڕه‌كانی ژماره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌. (سه‌باره‌ت به‌و داهاتانه‌ی كه‌ له‌ ناو خشته‌كه‌دا دانراون، مه‌رج نییه‌ ئه‌م پارانه‌ی ریكلامه‌كان به‌و بڕه‌ بن كه‌ من ئاماژه‌م پێداون، به‌ڵكو خه‌مڵاندنه‌كانی من پشت ئه‌ستوورن به‌ دوو سه‌رچاوه‌؛ زانیارییه‌كانی كۆرسێك سه‌باره‌ت به‌ رۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌و ریكلامكردن له‌ كۆمیونیتی سه‌نته‌ره‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و ریكلامه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2007دا بۆ كارێكی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی كوردی له‌له‌نده‌ن كه‌ به‌ قه‌واره‌ی ٦ به‌ ٤ سم له‌ رۆژنامه‌ی (ذە گاردیان) ی له‌نده‌نیدا كردمان و هه‌ر ئه‌و قه‌باره‌ بچووكه‌ له‌وكاتانه‌دا 800 پاوه‌ندی تێچوو.
شایانی باسه‌ كه‌ نرخی ئه‌م ریكلامانه‌ له‌ حاڵه‌تی چاپكردنی ره‌نگاوره‌نگیدا، زیاتر ده‌بن و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر ریكلامێك له‌ ژماره‌یه‌ك زیاتر په‌خش بكرێت، نرخه‌كه‌ی به‌ رێژه‌یه‌ك كه‌متر ده‌بێت.
پێشنیازی من ، كه‌ خه‌ونی منه‌، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سڵ نه‌كه‌ین و نه‌ترسین، شتێكی وا بكه‌ینه‌ به‌ری باڵا به‌رزه‌كه‌ی كوردستانی نوێ، هه‌وڵی جددی بۆ بده‌ین، هه‌نگاوه‌كانیشمان به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
-كردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌كتیڤی بازاڕكردن و دابه‌شكردن (ماركیتینگ و ده‌سه‌منه‌یشن) له‌ كوردستانی نوێدا. له‌م به‌شه‌دا گه‌نجانی هه‌ره‌ زیت و چوست و چالاكی ده‌رچووانی كۆلێجی كارگێڕیی و ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی تێدا بخرێنه‌ كار.
-بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌كی كوردستانی نوێ له‌ 20-25% لاپه‌ره‌ی ریكلام مسۆگه‌ر بكه‌ین.
-رۆژانه‌ی تیراژی كوردستانی نوێ بگه‌یه‌نینه‌ 20 بۆ 25 هه‌زار نوسخه‌.
-هه‌موو رۆژێك پێش سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ بگه‌یه‌نرێته‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی هه‌موو شارو شارۆچكه‌كان و ره‌وانه‌ بكرێن بۆ مۆڵه‌كان، فه‌رمانگه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌ندێك ریستۆرانت و قاوه‌خانه‌ی گشتی.
-هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ به‌ خۆڕایی دابنرێت، بۆ خه‌ڵكانی خوێنده‌وار.
-بۆ ئه‌وانه‌ی پێیان شه‌رمه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی خۆڕایی بخوێننه‌وه‌، به‌شداریكردنی ساڵانه‌یان لێ بسه‌ندرێت، به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر مانگێكدا، كتێبێكی چاپكراویان پێ بگه‌یه‌نرێت (وه‌ك پڕۆژه‌ كۆنه‌كه‌ی الاتحاد و المدی له‌ ساڵانی پێشووتردا».
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، ئه‌م خه‌ونه‌، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ سه‌ربگرێت، بێگومان ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ ده‌پێكێت:
-1گه‌یاندنی رۆژنامه‌ی كورستانی نوێ، بۆ زۆرترین ژماره‌ی خوێنه‌ر، به‌ واتای گه‌یاندنی بۆچوونه‌كانی یه‌كێتی به‌ زۆرترین خوێنه‌ری كوردو هه‌روه‌ها هه‌وڵیكیشه‌ بۆ هاندانه‌وه‌ی ویست و ئاروزووی خوێندنه‌وه‌ له‌ دڵ و هزری خه‌ڵكانی كوردستاندا.
-2دۆزینه‌وه‌ی هۆگریی و سه‌رگه‌رمی و ویسته‌ جۆراوجۆره‌كانی هه‌موو كه‌سه‌كان، له‌ دوتۆوی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه‌دا.
-3دوورخستنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كوردستانی نوێ، له‌ رێچكه‌ی كۆنی رۆژنامه‌گه‌ریی حزبی و سۆڤێتی و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ وێنه‌و بروسكه‌ و سوپاسنامه‌ و سه‌ره‌خۆشیی كه‌سان و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی. واتا قوتاركردنی كورستانی نوێ له‌و قۆرخكارییه‌ نا یه‌كسانه‌.
-4قوتاركردنی ده‌زگای میدیای كوردستانی نوێ له‌ مه‌رحه‌مه‌ت و له‌ سواڵ و له‌ هه‌بوون و نه‌بوونی بودجه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای دارایی یه‌كێتی و گه‌یشتنی به‌ ئاستێكی بازرگانیی وا كه‌ خۆی بتوانێت به‌ كاروباری ریكلامه‌كانییه‌وه‌ پێویستییه‌ داراییه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكات.
له‌كۆتاییدا، ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ له‌ودیو سنوورمانه‌وه‌، له‌ توركیادا، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری رۆژنامه‌كان له‌و بواره‌دا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه‌و زۆربه‌شیان بره‌ویان به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌مه‌ پێشنیازی منه‌و پێشنیازێكه‌ بۆ هه‌ڵكشانێكی نوێی كوردستانی نوێ، جا چه‌ند سه‌رده‌گرێت و چه‌ند واقیعییه‌، رێژه‌ی قبووڵكردنی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ چۆن ده‌بێت، ئه‌مانه‌ هه‌موو پرسیار گه‌لێكن جه‌نابتان وه‌ك سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ نزیكی له‌ وه‌ڵامه‌كانیانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ ئومێدم ئێوه‌ش ئومێدتان هه‌بێت به‌م كاره‌ نوێیه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێشكگرتن به‌دیار ته‌رمی شه‌هیده‌وه‌

عارف حه‌مه‌وه‌یس مانگی 12ی ساڵی 1986، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی تێكه‌ڵه‌ی چه‌ند ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort