سەرەکی » وتار » عێراق لە ٢٠١٩ دا

عێراق لە ٢٠١٩ دا

د. ئه‌سعه‌د كازم شه‌بیب

هاووڵاتیانی‌ عیراق هه‌ریه‌كه‌‌و به‌ شێوازی‌ خۆی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبوونی‌ عیسای‌ به‌ڕێكرد‌و ئاهه‌نگی‌ بۆ گێڕا، له‌م جه‌ژنه‌دا هاووڵاتیان هیوایه‌كیان هه‌یه‌، كه‌ به‌ره‌وپێشچوونێك روو بدات سه‌باره‌ت داواكارییه‌ رۆژانه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌ش، هه‌ڵبه‌ت له‌ رووی‌ سه‌قامگیریی‌و ئاسایشی‌ سیاسییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌رووی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌‌و پێشكه‌وتنی‌ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی‌‌و په‌روه‌رده‌‌و دابین كردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌.
دوای‌ ئه‌و هه‌موو هات‌و هه‌را سیاسییه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا عیراق به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌‌و دوای‌ ده‌ركه‌وته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ سه‌ره‌نجام كوتوپڕ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ گه‌یشت به‌ سوكانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن له‌ عیراقدا، دوای‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێناچێت ساڵی‌ 2019 شتێكی‌ هێنده‌ گه‌وره‌ی‌ پێ بێت بۆ خه‌ڵكی‌ عیراق كه‌ له‌ ئاستی‌ چاوه‌ڕوانی‌و خواسته‌كانیدا بێت بۆ دروستبوونی‌ ده‌ڵه‌تێكی‌ دادپه‌روه‌ر‌و به‌خزمه‌ت.
هۆكاره‌كان زۆرن كه‌ وا ده‌كه‌ن چاوه‌ڕوانی‌ باشی‌ لێ نه‌كرێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ خۆیشی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌و هۆكارانه‌ ده‌زانێت، له‌وانه‌ش ئاڵۆزیی پێكهاته‌ی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ عیراقدا، كه‌ له‌ رووی‌ سیاسییه‌وه‌ ئاسان نییه‌ بتوانێ ئه‌و هه‌موو كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ چاره‌سه‌ر بكات‌و چاره‌سه‌رێكی‌ واش بێت كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی‌ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران متمانه‌ی‌ لێ وه‌رده‌گرێته‌وه‌، ئا لێره‌دا كه‌سێتی‌ پیاوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت‌و ده‌وڵه‌تداریی ده‌ردكه‌وێت‌و تاقی‌ كردنه‌وه‌كه‌ش به‌ دوو رێگه‌ ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ی‌ تایبه‌ت‌و نیشتمانییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بسه‌پێنێت، یان ئه‌وه‌تا مل بدات به‌ ئه‌جێندای‌ حزبی‌‌و ناحزبیش، ئه‌مه‌یان ره‌نگه‌ لای‌ زۆربه‌ی‌ سیاسییه‌كان جێی‌ بایه‌خ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ گه‌شبین نین به‌ توانای‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌وه‌دا كه‌ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی‌ خی‌ بسه‌پێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی‌ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌جلیسی‌ ئه‌علا‌و ره‌وتی‌ حیكمه‌ كشایه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كات، له‌ وتاره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌و سایته‌كان بڵاوی‌ ده‌كرده‌وه‌.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌بێته‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌، چونكه‌ له‌ ئێستاوه‌ به‌ شێوازی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ سووربوونێكی‌ ئه‌وتۆ نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی‌ له‌ دامه‌زراوه‌ باڵاكان‌و ئه‌وانه‌ی‌ خواره‌وه‌شدا بڵاو بۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی‌ دا ئه‌نجومه‌نێكی‌ باڵا پێك بهێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ئه‌و كوتلانه‌ی‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ گلاون ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی‌ زۆریان هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ دام‌و ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌تدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ خۆی‌ گوزارشتی‌ له‌مه‌ كردووه‌‌و به‌و جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ وتووه‌ ده‌وڵه‌تۆچكه‌، یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تۆچكانه‌ش ده‌وڵه‌تی‌ قوڵ‌و پشتپه‌رده‌یه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ بوونیان هه‌یه‌ له‌ میتۆدی‌ وه‌زاره‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئێستادا.
سه‌باره‌ت به‌ دۆسێی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌ ساڵی‌ 2019دا ئه‌و دۆسێیه‌ باشتر ببێت، له‌ پێشكه‌ش كردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ بێكاری‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌و فشاره‌ جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ روو ده‌دات كه‌ روو له‌ زیادبوونه‌‌و هۆشداری‌ ده‌داته‌ سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسییه‌كان، ئه‌و فشاره‌ جه‌ماوه‌رییه‌ پشتیوانیی هێز‌و لایه‌نه‌ رۆحییه‌كان‌و هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسیشی‌ له‌ پشته‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نوێنه‌ری‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌ له‌ خوتبه‌ی‌ هه‌ینی‌ نزیكه‌ی‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ردا هۆشداری‌ دایه‌ لایه‌نه‌كان له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌توانێ خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌شی‌ هاووڵاتیان بكات‌و كێشه‌كانی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كات، پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌گات به‌ شوێنێك كه‌ كار له‌ كار ده‌ترازێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و باشبوونه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕی‌ جیهانیدا وای‌ كردووه‌ داهاتی‌ عیراق زیاتر بێت‌و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ به‌ هاوكاری‌ حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام هێشتا له‌ ئاستی‌ پێویستدا نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ستراتیژێكی‌ روون‌و ئاشكرا نییه‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كان‌و دابین كردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌دا، له‌گه‌ڵ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێ‌و پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2019 كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقی‌ كردووه‌، پڕۆژه‌كه‌ دژیایه‌تییه‌كی‌ زۆر ده‌كرێت له‌لایه‌ن گروپ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، كه‌ دیارترینیان كوتله‌ی‌ كوردستانی‌و نوێنه‌رانی‌ پارێزگاكانی‌ خۆرئاوا‌و باكووره‌، ئه‌م دۆخه‌ ره‌نگه‌ وا بكات وڵات جارێكی‌ تریش بكه‌وێته‌وه‌ هه‌مان قه‌یرانی‌ پێشوو كه‌ چاوه‌ڕێی‌ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ لێ نه‌كرێت، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ نوێنه‌ران ناڕازی‌ بوون له‌وه‌ی‌ كه‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان كه‌مه‌، له‌ كاتێكدا هه‌ندێكی‌ تر له‌ نوێنه‌ران ناڕازین له‌وه‌ی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخان كراو بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 13% كه‌ پێشتر 17% بووه‌.
له‌ ساڵی‌ نوێدا ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ هه‌ندێك دۆسێی‌ تریش ده‌ركه‌ون، وه‌ك ناكۆكی‌ له‌سه‌ر سنوور له‌ نێوان پارێزگاكاندا‌و داواكاری‌ هه‌ندێك قه‌زا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ پارێزگایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ، به‌ تایبه‌ت كه‌ گله‌یی‌و سكاڵایه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ عه‌شایه‌ره‌كانی‌ هه‌ندێك پارێزگا‌و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوه‌ندی‌ پارێزگا قه‌زاكه‌یانی‌ پشتگوێ خستووه‌‌و كار بۆ خۆی‌ ده‌كات، ئه‌وانیش داوای‌ جیابوونه‌وه‌ له‌و پارێزگایه‌‌و دروست كردنی‌ پارێزگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌كه‌ن.
دۆسێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانیش له‌ ساڵی‌ نوێدا گرنگی‌ خۆی‌ ده‌بێت، چونكه‌ ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌بن، یه‌كه‌میان داواكارییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان‌و سنووردار كردنی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ پاڵ داواكاری‌ بۆ دانانی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن. دووه‌میشیان داواكاری‌ زۆربه‌ی‌ هێز‌و لایه‌نه‌كانه‌ بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان كه‌ به‌ پێی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ماوه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر چووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووباره‌ بێنه‌وه‌ مه‌یدان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا رووبه‌ڕووی‌ ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆر بوونه‌وه‌‌و به‌ گه‌نده‌ڵی‌ تۆمه‌تبار كران.

سه‌نته‌ری‌ مسته‌قبه‌ل بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا دەستیپێكرد!!

گۆران فەتحی حكومەتی ئەمریكا لەدوای راگەیاندنی كشانەوەی هێزەكانی لەسوریا، جووڵەیەكی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort