سەرەکی » وتار » ئاریان محه‌مه‌د » تا كه‌ینێ‌ یه‌كێتی‌ گۆزه‌فرۆش ده‌بێت

قاوغه‌ شقارته‌و مه‌لا قوشه‌

تا كه‌ینێ‌ یه‌كێتی‌ گۆزه‌فرۆش ده‌بێت

1
له‌كتێبی (جه‌نگی‌ ووشه‌كان) كه‌ كۆكراوه‌ی‌ دیالۆگی‌ نێوان رۆژنامه‌نووسانی‌ عه‌ره‌ب‌و خۆرئاوایه‌‌و له‌ژێر ناونیشانی‌ (له‌پێناو روماڵێكی‌ باشتر) له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌چه‌شنێكی‌ فراوان له‌سه‌ر بایه‌خی‌ پرۆسه‌ی‌ ناونان ده‌وه‌ستێت‌و به‌شداربووان پێیانوایه‌ پرۆسه‌ی‌ ناونان له‌ یه‌ككاتدا زانست‌و ئاكاریشه‌، له‌نێویاندا (شیرین ئه‌بوعه‌قله‌)ی‌ رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌بی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كه‌ناڵی‌ (ئه‌لجه‌زیره‌)ی له‌و كۆنفرانسه‌دا كردووه‌، مه‌ترسییه‌كانی‌ پشت ناونانی‌ دیارده‌كانی‌ له‌وه‌رگۆڕینی‌ روداوه‌كان به‌ره‌و ئاشوب‌و ئافات لێكداوه‌ته‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كان وورد نه‌بن له‌ناونانی‌ روداوه‌كان، ده‌شێت خودی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌جێی ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تێكی‌ پیشه‌یی زانیارییه‌كان بگوازێته‌وه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ حوكمی‌ پێشوه‌خته‌ له‌سه‌ر روداوه‌كان به‌ وه‌رگرانی‌ بدات، ئه‌وه‌ش رێك قسه‌كه‌ی‌ (حوسنی‌ موباره‌ك)ی سه‌رۆكی‌ له‌كارلادراوی‌ میسرمان به‌یاد دێنێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ وه‌زیفه‌ نا ئاكارییه‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌وه‌ ناوینابوو (قاوغه‌ شقارته‌).
قه‌ته‌رو ئه‌لجه‌زیره‌ مێژوویه‌كی‌ دوورو درێژیان له‌ململانێ‌و ناكۆكی‌ هه‌بوو، هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و داكشانێكی‌ به‌رده‌وامدا بووه‌، (جه‌مال ئیسماعیل) په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ پاكستان‌و ئه‌فغانستان له‌دوای‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر تاڵیبان‌و قاعیده‌ كتێبێكی‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ (بن لادن و الجزیره‌ ….. و أنا) نووسی، له‌وێدا به‌ووردو درشتی‌ له‌سه‌ر سروشتی‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ ده‌وه‌ستێت‌و باس له‌و وه‌زیفه‌یه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌لجه‌زیره‌ له‌پێناو ئه‌جندای‌ قه‌ته‌ری‌ چۆن له‌جێی بن لادن، فۆكه‌سی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ روداوه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ خواستی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بگۆڕێت‌و ئاشوب به‌ره‌و میسر هه‌نارده‌ بكات، هه‌ر له‌ په‌نای‌ ئه‌و رۆڵه‌ شه‌یتانیه‌ی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ش بوو كاتێك پاش هێوربوونه‌وه‌ی‌ كاتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ قه‌ته‌رو میسر، كاتێك موباره‌ك سه‌ردانی‌ قه‌ته‌ری‌ كرد، كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌پای‌ ئه‌و رۆڵه‌ نه‌رێنیه‌ی‌ ئه‌وان، ووتی‌ «ئه‌لجه‌زیره‌ به‌قه‌د قاوغه‌ شقارته‌یه‌كه‌، كه‌چی ئاگره‌كه‌ی‌ هه‌مووان ده‌سوتێنێت».
هه‌فته‌ی‌ رابردوو كه‌ناڵی‌ (ئێن ئار تی) ناونیشان‌و مانشێتی‌ (دیل به‌ دیل)ی بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌و كادره‌ی‌ پارتی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ته‌وقیف‌و ئه‌و كادرانه‌ی‌ یه‌كێتیش كه‌ له‌په‌رچه‌كردارو وه‌ك میكانیزمێك بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر یه‌كێتی‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتیه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون، ئه‌و چه‌شنه‌ ناونانه‌و خواسته‌كانی‌ پشت ناونان هه‌ر شتێك بێت، هه‌ر هه‌ڵگری‌ یه‌ك چه‌شنی‌ خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌، ئاخر به‌سه‌رێكدا چه‌شنێك له‌ پاكانه‌كردنه‌ بۆ پارتی‌ كه‌ گیراوه‌كه‌ی‌ ئه‌وان، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی‌ كه‌یسێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ی‌ ده‌ڵێن، یه‌كسانده‌كاته‌وه‌ به‌ ره‌شبگیرییه‌كه‌ی‌ پارتیه‌وه‌ بۆ سه‌ر كادرانی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ ئاسایشی هه‌ولێر خۆیان یێژن وه‌ك فشارو شه‌ڕ فرۆشی له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی‌ ئه‌نجامیانداوه‌، به‌سه‌رێكی‌ دیكه‌شدا هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و ناونیشانه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وێنه‌ زه‌ینیه‌ نابودانه‌ی‌ قۆناغی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیه‌ كه‌ تێیدا دیله‌كان له‌نێوان هێزه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كانی‌ كوردستان ئاڵوگۆڕ ده‌كران. زیندوكردنه‌وه‌ی‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی‌ جه‌نگ‌و بیرهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌مك‌و ده‌سته‌واژانه‌ی‌ قۆناغی‌ كوردكوژی‌ به‌هه‌ر بیانوو پاساوێكه‌وه‌ بێت، كارێكی‌ نا ئاكارییه‌، چونكه‌ دواجار ده‌شێت وه‌ك چه‌شنێك له‌دنه‌دان‌و ختوكه‌دان له‌پێناو هه‌ڵایسانه‌وه‌ی‌ گه‌ڕێكی‌ دیكه‌ی‌ شه‌ڕ لێك بدرێته‌وه‌.

2
دانوستانی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌پێناو پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ، وه‌ك له‌رواڵه‌تدا خۆی‌ به‌یانده‌كات، ته‌نها بریتی نییه‌ له‌ گفتوگۆی نێوان دوو هێزی‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه‌ سه‌رباری‌ سه‌نگی ده‌نگیان، هه‌ردوكیشیان به‌جیا قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ دوو جوگرافیای‌ سیاسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ته‌ك ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا دوو دنیابینی‌‌و ستراتیژی‌ جیاواز له‌گفتوگۆكاندا خۆی‌ به‌یانده‌كات، یه‌كێكیان كه‌ پارتیه‌ وه‌ك براوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یهه‌وێت جارێكی‌ دیكه‌ش زیاد له‌ ئیستیحقاقی كورسی خۆی‌، كوردستان‌و پرۆسه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ بخاته‌ ژێر هه‌ژموونی‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌وی دیكه‌شیان كه‌ یه‌كێتییه‌ نایهه‌وێت جارێكی‌ تر به‌بێ هاوبه‌شیكردنێكی‌ راسته‌قینه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ بڕیاری سیاسی‌و پرسه‌ ستراتیژییه‌كان بچێته‌ ژێر باری‌ ئه‌ركێكه‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ته‌نها میكیاژكردنی‌ روخساری‌ حوكمڕانییه‌كی‌ تاكحزبی‌و هه‌ژموونی‌ پارتی‌ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ تادێت ئاراسته‌ی‌ دانوستانه‌كان به‌ره‌و گرێ كوێره‌ی‌ زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن.
یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، له‌هێزی پێشڕه‌وی‌ راپه‌ڕین‌و پێكهێنانی‌ یه‌كه‌م كابینه‌ی‌ حكومه‌ت‌و سیسته‌می‌ فیفتی‌ به‌فیفتییه‌وه‌، له‌دوا كابینه‌دا رۆڵه‌كه‌ی‌ بۆ «به‌شدار» وه‌رگۆڕابوو، له‌ماوه‌ی‌ رابردووش له‌سه‌ر پرسگه‌لی‌ گه‌وره‌و كاریگه‌ر نه‌یتوانیووه‌ رۆڵی‌ «هاوبه‌ش»ێكی‌ راسته‌قینه‌ ببینێ، ئه‌و رۆڵه‌ په‌راوێزییه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ئاست‌و جومگه‌یه‌ك یه‌كێتی‌ خستۆته‌ ژێر به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی‌ ئاكاری‌و نیشتمانی‌ راسته‌قینه‌وه‌، به‌سه‌رێكدا كه‌ رازیبوونه‌كه‌ی‌ به‌و قه‌ده‌ره‌ لاوازه‌، ده‌شێت پایه‌كانی‌ ئه‌و فۆڕمه‌ له‌حوكمڕانییه‌ به‌هێز بكات كه‌ ئاراسته‌كه‌ی‌ به‌ره‌و تایپی حزبی قائیده‌و به‌سه‌ره‌كه‌ی‌ دیكه‌شدا ئه‌و یه‌كێتیه‌ی‌ مام جه‌لال له‌پێناو بیرو به‌ها بینایكرد، هێدی‌ هێدی‌ له‌ ستراتیژ‌و تێزه‌ بیرییه‌كانی‌ دوورده‌خاته‌وه‌، له‌په‌نای‌ ئه‌و رۆڵه‌ په‌راوێزیه‌ی‌ هه‌یبوو، چیدیكه‌ ناتوانێ‌ نه‌خشی له‌ ئاراسته‌كردنی‌ روداوه‌كان هه‌بێت.
له‌ ئاراسته‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ ئێستای‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌یانده‌كات بریتییه‌ له‌ خواستی‌ پارتی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ پشت ئه‌ستور به‌ رێژه‌ی كورسیه‌كانی‌ به‌چه‌شنێكی‌ جیاوازتر له‌ پێشوو حوكمڕانی‌ بكات، ئه‌و چه‌شنه‌ی‌ پارتی‌ ده‌یخوازێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیتر نایه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ره‌چاوی‌ سه‌نگ‌و مێژووی یه‌كێتی‌ بكات‌و بیكاته‌وه‌ به‌ هاوبه‌ش‌و شه‌ریك، به‌ڵكو ده‌یهه‌وێت وه‌ك به‌شدار به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ به‌شداری رازی بكات، هه‌رچی یه‌كێتیشه‌ نه‌ك هه‌ر نایهه‌وێت ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ به‌ مه‌كره‌مه‌ی ده‌زانێ‌ دوباره‌ی‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كۆی‌ پرۆسه‌ی‌ دروستكردنی‌ بڕیار نه‌بێت شان نه‌داته‌ به‌ر كابینه‌یه‌ك كه‌ دواجار شكسته‌كه‌ی‌ هاوبه‌ش بێ‌و نانه‌ چه‌وره‌كه‌ش له‌به‌رده‌م پارتیدا بمێنێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ش پێده‌چێت له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ نوێدا بین، چونكه‌ نه‌ یه‌كێتی‌‌و نه‌ پارتیش به‌دوێنێی حوكمڕانی‌ رازی نین، چونكه‌ پارتی‌ پێیوایه‌ موراعاتی‌ یه‌كێتی‌ كراوه‌و یه‌كێتیش دڵنیایه‌ له‌وه‌ی‌ له‌كابینه‌ی‌ پێشوودا رۆڵی‌ هاوبه‌شی نه‌بووه‌و هه‌موو بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ قۆرغكرابوون، ئه‌وه‌ش له‌ چیرۆكی‌ گونده‌كه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر ده‌چێت.
چیرۆكی‌ گوندێكی‌ ده‌شتی هه‌ولێر له‌و لۆژیكه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ پارتی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ رۆڵه‌كان ده‌یخوازێت، ئه‌و چیرۆكه‌ی‌ كه‌ پارتی‌ ده‌یهه‌وێت تێیدا رۆڵی‌ ئه‌و مه‌لایه‌ ببینێ‌ كه‌ وه‌زیفه‌كه‌ی‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چه‌وره‌كان‌و مه‌ولود‌و ماره‌كردن‌و كه‌یف‌و خۆشییه‌كان بۆ ئه‌و بێت، ئه‌و مه‌لایه‌ی‌ دیكه‌ش كه‌ ته‌نها رۆڵی‌ ته‌ڵقین‌و یاسین خوێندنی‌ هه‌بووه‌ بدرێت به‌یه‌كێتی‌، راستیه‌كه‌ی هه‌روابووه‌، ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ حوكمڕانی‌ رابردوو به‌ر پارتی‌ بڕاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ شیرینییه‌كانی‌ ئابوری سه‌ربه‌خۆو چێژی‌ خۆشخوانی‌ گه‌شته‌ دبلۆماسیه‌كان‌و ته‌خشانكردنی‌ داهاتی‌ نیشتمان بووه‌و ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كێتیش ماوه‌ته‌وه‌ عاقیبه‌تی‌ ته‌ڵقین له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و یاسین خوێندن بووه‌ له‌سه‌ر گیانه‌ڵای ده‌ستكه‌وته‌كان، ئیدی‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌دابه‌شكردنی‌ رۆڵه‌كان یه‌كێتی‌ چیتر نایهه‌وێت مه‌لا قوشه‌ بێت.
جارێك سه‌رۆك جاشێك به‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ وتبوو، پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ وه‌ك گۆزه‌فرۆش وان، ته‌نها مه‌سڵه‌ت‌و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ردی‌ گه‌وره‌یان له‌ده‌سته‌، چونكه‌ مه‌ترسی شكانی‌ گۆزه‌كان هه‌میشه‌ ترسێكه‌ له‌ یادگه‌ی‌ گۆزه‌فرۆشدا ده‌خولێته‌وه‌، كه‌چی ئێستا دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌، هه‌مووان واده‌زانن ئه‌وه‌ی‌ گۆزه‌فرۆشه‌كه‌یه‌ یه‌كێتییه‌، جارێك (ئێن ئار تی‌) به‌ردی گه‌وره‌ی‌ له‌ده‌سته‌و جارێكیش پارتی‌، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌مجار به‌رده‌ گه‌وره‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێناچێت چیتر یه‌كێتی‌
گۆزه‌فرۆش بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort