سەرەکی » وتار » د.وه‌لی مه‌حمود » زەحمەتە لەگەڵ كەسانێك كاربكەیت كە…

زەحمەتە لەگەڵ كەسانێك كاربكەیت كە…

زەحمەتە لەگەڵ كەسانێك كاربكەیت كە پێیان وایە هەردەم لەسەر حەقن

ئەم تایتڵە بۆ چوونی‌ بیرمەندی‌ ئێرانی‌ (علی‌ شریعتی‌ ١٩٣٣-١٩٧٧)ە من لە ساڵانی‌ ڕابردوو پێم وابوو شتێكی‌ ئاساییە كەسێك یاخود كەسانێك هەبن پێیان وابی‌ هەمیشە ئەوان ڕاستن و تۆش با لەگەڵیان بژیت و هەڵس و كەوت بكەیت هیچ بەم گرانی‌ و قورسیە نیە. لە ساڵی‌ ١٩٩٢ ژیانی‌ هاوسەریم پێكهێناو كوڕی‌ گەورەم لە ١٩٩٤ لە دایك بوو كچەكەشم لەسەرەتای‌ ١٩٩٦ واتە جیاوازیان تەنها ١ ساڵ و چەند مانگێك بوو. ئەو دوو منداڵە لای‌ خۆمان گەورە دەبوون بەهەمان پەروەردە مامەڵەیان لەگەڵ دەكردن (بەڵام هەمیشە لە یاریەكان و داواكاریەكانیان ململانێ یان بوو هەرگیز كوڕەكەمان نایسەلماند هیچ جارێك ئەو واز لە شتێك یان خواردنێك و كەل و پەلێك بهێنێ بۆ خوشكەكەی‌ گیرمان خواردبوو بەدەستیەوە هیچ چارەسەرمان نەبوو نەقسە كردن نە هەوڵی‌ ڕازی‌ كردن بەناچاری‌ كچەكەمان كە لەویش بچوكتربوو لە مافی‌ خۆی‌ خۆش دەبوو بۆ ئەو ئێمەش دەمان گوت كە گەورەتر بوون چاك دەبن وە لەو نهێنیە نەدەگەیشتین جۆرەها بیانوو شتمان دروست دەكرد بۆ ئەوەی‌ بگەڕێین لێكدانەوەیەك دروست بكەین بیكەینە خاوەن ماف، چونكە ئەگەر جارێك من و دایكی‌ لای‌ كچەكەمان بگرتابوایە و بمان وتبایە مافی‌ تۆیەو دەبێ ئەو واز بهێنێ بۆكچەكە، ئیتر دونیای‌ لێ خراپ دەبوو بەجۆرێك دەگریا و ڕكەی‌ دادەگرت بەهیچ شێوەیەك ئارام نابۆوە بەناچاری‌ هەردەبوایە داوا لە كچەكە بكەین كەوازی‌ لێ بهێنێ و شتەكەی‌ بۆبەجێ بێڵی‌ دواتر تێگەیشتم ئەو هەمیشە هەنجەتی‌ وابووە ئەو لەسەر حەقە چونكە دوای‌ ئەو كچەكە هاتبوە ناو خێزانەكەمان). ساڵان هات و ژیان بەردەوام بوو زۆرجار لەگەڵ خوێندكارەكانم تووشی‌ هەمان بابەت دەبووم جار هەبوو خوێندكارێكم داوای‌ ئەوەی‌ دەكرد كە ئەو نمرەیەی‌ بۆم داناوە كەمە و مافی‌ خۆی‌ نیە، هەر چەندی‌ دەمویست قەناعەتی‌ لادروست بكەم كە مافی‌ ئەو لەسەر ئەو وەڵامە هەر ئەوەندەیە و ناكرێت نمرەی‌ زیاتری‌ پێ بدەم، كەچی‌ ئەو هەر مكوڕ دەبوو كە ئەو خاوەن مافە (بەناچاری‌ هەندێك جار دەبوایە بەتوندی‌ و بەڕەقی‌ وەڵامی‌ بدەمەوە كە ئیتر مافی‌ ئەو هەر ئەوەندەیە). لەو ماوەیەی‌ كە سەرۆكی‌ زانكۆم و لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران مامەڵە دەكەم (لەگەڵ ئەو پاشەكەوت و كەمی‌ مووچە). سەرەتا كاتژمێرەكانی‌ دەواممان كەم كردەوە، دواتر ڕۆژانی‌ دەواممان كەم كردەوە لەهەمان كات ماوەی‌ مامۆستایانمان دا كەوا لە شوێنی‌ تریش و وانەبڵێنەوە، كار گەیشتۆتە ئەوەی‌ مامۆستامان هەیە لە هەفتەیەكدا (٢) ڕۆژ دەوام دەكات و هەر ڕۆژێكیش تەنها چەند كاتژمێرێك (هیچ هاوكاری‌ و كارێكی‌ تری‌ كارگێری‌، زانستی‌ هاوكاری‌ بەش و فاكەڵتی‌ و زانكۆ ناكات) كەچی‌ كە دەتەوێ لەگەڵی‌ دابنیشێ و قسەی‌ لەگەڵ بكەیت وەبۆی‌ باس بكەی‌ كە كارەكانی‌ ئەو بایی‌ نیوەی‌ مووچەكەی‌ ناكات لە ئێستادا وە ئەو پێویستە زیاتر كاربكات یەكسەر دەكەوێتە دۆخێكی‌ دەروونی‌ وا كە هێشتا ئەو خاوەن مافە و ماف خوراوە ئیتر نابێ هیچ گلەیی‌ و شتی‌ لێ بكرێ، دەیان بەڵگە و دۆكیومێنت دەخەیتە بەردەست بۆ ئەوەی‌ قەناعەتی‌ پێ بهێنێ بەڵام ئەو هەر خۆی‌ بەخاوەن حەق و ماف دەزانێ كە بەڕاستی‌ تاقەتت لەو جۆرە كەسانە دەچێ. بۆیە زۆرجار دەبینی‌ لە ململانێ ی‌ نێوان حیزبەكان ئەو حیزبەی‌ كە هەمووكات خۆی‌ بەخاوەن ماف دەزانێ كاركردن لەگەڵی‌ ئەگەر (مستحیل) نەبێ ئەوە زۆر زۆر ناخۆشە. چونكە ئەو هەموو كات لە هەموو بیر و بۆچوون و هەڵس و كەوت خۆی‌ بە خاوەن ماف دەزانێ ئەگەر تۆ وەك ئەو بیرت نەكردەوە تۆ ناڕاستی‌ (خراپەكانی‌ خۆی‌ دەكاتە چاكە و چاكەكانی‌ تۆش هەر بەخراپ دادەنێ و ئامادەیە هەمووكات بەرگری‌ لە خراپەكانی‌ خۆی‌ بكات) وە هەموو هۆكارێك و بیانویەكیش دروست دەكات تاوەكو پێت بسەلمێنێ ئەوەی‌ ئەو خراپ نیە و دژایەتی‌ نیە و كەس زیانی‌ لێ ناكات. نموونەشمان یەكجار یەكجار زۆرە. بۆیە هەر بەڕاستی‌ ژیان و گوزەران و كاركردن و بەیەكەوە كاركردن و دۆستایەتی‌ و هاوبەشی‌ قورسە لەگەڵ ئەو بەرامبەرەی‌ كە هەمیشە خۆی‌ بەخاوەن حەق و ماف بزانێ.
سەرۆكی‌ زانكۆی‌ كۆیە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیکردنەوەی هێرشەکانی سەر سوریا

سەر لە بەیانی رۆژی ١٤/٤/٢٠١٨، دیمەشق و حمص بۆمببارانکران لە ...