سەرەکی » وتار » خۆرئاوا هێرشی ده‌ستپێكرده‌وه‌

ئه‌ندێشه‌

خۆرئاوا هێرشی ده‌ستپێكرده‌وه‌

ئارام عه‌لی‌ عه‌زیز

كرانه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌، به‌تایبه‌ت ئیمارات و سعودیه‌و میسر به‌روی‌ سوریا نیشانه‌ی‌ كۆتایی هاتنی‌ جه‌نگی‌ سوریاو مانه‌وه‌ی‌ هه‌تاسه‌ری‌ رژێمی‌ به‌شار نیه‌ ، وه‌كو هه‌ندێك خه‌ون خۆش پروپاگه‌نده‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌نگاوێكی‌ ته‌دویلكردنی‌ زوو یان دره‌نگی‌ جه‌نگه‌كه‌یه‌.
پڕكردنه‌وه‌ی‌ بۆشایی كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ فورات وه‌كو باسی لێوه‌ده‌كرێت به‌هێزی‌ سه‌ربازی هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی، زه‌مینه‌ی‌ پێكدادانی‌ راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ توركی، ئیرانی‌، عه‌ره‌بی‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌و سێ‌ به‌ره‌یه‌ ناكۆكی‌ ئایدۆلۆجی‌ و كێشه‌ی‌ ستراتیجیان له‌سه‌رده‌می‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه‌و هه‌رسێكیشیان ئیدیعای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جیهانی‌ ئیسلامی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆیش ئاستی‌ گرژیه‌كانی‌ نێوانیان گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ به‌یه‌كدادانی‌ سه‌ربازیی و ساڵانێكیشه‌ وه‌كیله‌كانیان له‌سوریاو یه‌مه‌ن و عێراق یه‌كتر ده‌كوژن.
ئیسرائیل له‌هه‌لومه‌رجی‌ گۆڕاوی‌ ناوچه‌كه‌دا، وه‌كو ده‌وڵه‌تانی‌ دیكه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ بچوك به‌حوكمی‌ چه‌ندین هۆكاری‌ ناوه‌كی و ده‌ره‌كی‌ مه‌ترسی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش پشتیوانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بیه‌، ئه‌مڕۆیش ئه‌و وڵاته‌ وه‌كو نه‌تنیاهو ده‌ڵێت، له‌جه‌نگدایه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و تائێستایش به‌سه‌دان ئامانجی‌ ئێرانی‌ له‌سوریا مووشه‌كبارانكردوه‌. هه‌روه‌ها كێشه‌ی‌ غازو كێشه‌ی‌ سیاسیشی‌ له‌گه‌ڵ توركیای‌ ئه‌ردۆغاندا هه‌یه‌و ئاراسته‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌یش رۆژ به‌رۆژ زیاتر له‌یه‌كتریان دوورده‌خاته‌وه‌. هه‌ریه‌ك له‌میسرو ئیماراتیش ناكۆكی‌ گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ توركیای‌ ئیخوانیی‌ هه‌یه‌، ناته‌باییه‌كانی نێوان توركیاو سعودیه‌ش دوای‌ تیرۆركردنی‌ خاشقچی‌ گه‌یشتۆته‌ لووتكه‌.
له‌م نه‌خشه‌ی‌ ململانێ و هێنان و بردنه‌ی‌ هێزدا، عێراق به‌حوكمی‌ هۆكاری‌ جوگرافی، سیاسی ، مێژوویی و شارستانی‌، رۆڵ و پێگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سوریا بۆ عێراق كشاونه‌ته‌وه‌و، جێگیركردنیشیان له‌هه‌ولیرو كه‌ركوك و تكریت و، به‌هێشتنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ ته‌نه‌فیش پشتێنه‌یه‌كی‌ پاراستنی‌ ئیسرائیل له‌حاله‌تی‌ گه‌وره‌بوونی‌ جه‌نگه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی‌ ئێران پێكده‌هێنن. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌یش جێگیركردنی‌ ئه‌م هێزه‌ پاشداكشاوانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق ، كه‌ تره‌مپ ده‌ڵێ هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌سوریا جگه‌ له‌لم و مردن ، ئه‌گه‌ری‌ دوه‌مجاری‌ تێكدانی‌ سه‌رله‌به‌ری‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ زۆر به‌هێزده‌كات ، چونكه‌ هه‌ر پێنج ساڵ جارێك ده‌بێت عێراق له‌جه‌نگێك تێوه‌بگلێنرێت، تا هاووڵاتیانی‌ نه‌توانن به‌حوكمی‌ مقاوه‌مه‌تی‌ خاكه‌كه‌ی‌ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر فتره‌ سروشتیه‌كه‌ی‌ خۆیان كه‌ دژایه‌تی‌ خۆرئاوایه‌، له‌روانگه‌ی‌ مێژویشه‌وه‌ هه‌میشه‌ عێراق لانكه‌ی‌ په‌یدابوونی‌ رێبه‌رایه‌تی‌ مێژوویی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بوه‌و دۆڵی‌ دیجله‌و فوراتیان له‌كاته‌ سه‌خت و دژواره‌كاندا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و كه‌ناری‌ ئارامی بردوه‌و بوونه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بۆ گیروگرفته‌ جیاجیاكانی‌ ناوچه‌كه‌. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌یش لاوازكردنی‌ ئێران و ته‌واونه‌كردنی‌ چل ساڵه‌ی‌ حوكمڕانیه‌كه‌ی‌ كه‌ زۆر موراهه‌نه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێویستی‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ژمونی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌عێراق هه‌یه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌هێشتنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی، به‌شه‌ڕهێنانی‌ شیعه‌ له‌ ناوخۆو لابردنی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ شیعه‌، یان كوده‌تای‌ سه‌ربازیی و هێنانه‌سه‌ركاری‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری‌ عێراقی سه‌ر به‌بریتانیا كه‌ ئێستا باسی‌ لێوه‌ ده‌كرێت یه‌كێك له‌سیناریۆكانی‌ به‌دیهێنانی بێت. گه‌رمبوونه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ باسوخواسی‌ كه‌ركوك و پێكهێنانی‌ هێزی‌ تایبه‌تیش بۆ كه‌ركوك له‌هه‌ولێر، ئه‌گه‌ره‌كانی‌ سیناریۆی‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی و دابه‌شكردنی‌ عێراق به‌هێزتر ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ سه‌ربازی نێوان ئیسرائیل و میسر له‌سیناو، ته‌دویلكردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ تونێله‌كانی‌ حزبوڵا له‌ناو خاكی‌ ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌ر غه‌زه‌و كه‌رتی‌ خۆرئاوایشی‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر تابلۆی‌ گه‌وره‌بوونی‌ جه‌نگی‌ سوریامان له‌لائاشكراترده‌بێت، كه‌ وادیاره‌ عێراق ده‌كرێته‌ گۆڕه‌پانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م جه‌نگه‌و تیایدا هێزو ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ پێی‌ پلانی‌ قووڵكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازیه‌كان به‌گژ یه‌كتردا ده‌بردرێن و گروپ و پێكهاته‌ جیاجیاكانی‌ عێراق و گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌یش به‌ده‌ستی‌ یه‌كتر به‌كوشت ده‌درێن. به‌ڵام دواجار چی رووده‌دات، كلیلی‌ خۆرهه‌لاتی‌ ناوه‌ڕاست، كه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ كێ‌ ده‌بێت؟ ئه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ له‌گۆشه‌ی‌ داهاتودا وه‌ڵامی‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێداگریی یەكێتی و بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان

كاروان عەلی شامار (١) هیچ كات هەنگاوەكانی یەكێتی بارتەقای ئێستای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort