سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » ژن مەهێننە دەرەوە بۆ زیندانیکردن یا کوشتن!

ژن مەهێننە دەرەوە بۆ زیندانیکردن یا کوشتن!

گۆڕانکاری یا خۆگونجاندن لەگەڵ داب و نەریتێکی تر زۆر ئاسان نیە و بە هەموو کەسێک و لە چەند رۆژێک یا مانگێکیشدا ڕوونادا.
لەو سی ساڵەی دوایی کوردی زۆر ڕووی لە هەندەران کردووە و هی هەموو بەشەکانیشی تێدایە.
هەیە مایەی شانازیی و سەرفرازین، کە ئەیانبینم دڵم ئەفڕێ لە خۆشی سەرکەوتن و کەسایەتی جوانیان، وە هەمانە لە شەرمەزاری زیاتر بۆی نەهێناوین.
کۆتایی نەوەدەکان، هێشتا هەر لە کوردستان بووم کە وێنە و هەواڵی (پێلا) کچەکوردی باشوورم بینی بەدەستی باوک و مامی لە سوید کوژرا.
سەرەتای 2002 ش بوو، تازە چووبوومە سوید، باس باسی کوشتنی (فەدیمە) فاتیمە کچە کوردی باکوور بوو بەدەستی باوک و برای لە سوید.
دواتریش (بەناز) و (هێشوو) و هەر ئەو ماوەیەش یەکێکی تر لە بەریتانیا و لە سویدیش (پەیمان)، هەردووکیان بەدەستی هاوسەرەکانیان کوژران!
تۆ ئەگەر ئەزانی ناتوانی ئازادی بدەیە کچت یا هاوسەرت( ئازادی نەک بەرەڵایی بە قسەی تۆ) یا لە وڵاتی خۆتبە یا بڕۆ وڵاتێک نزیکبێ لە بیرکردنەوەت، خۆ ئەوروپا بەدوای هیچمانی نەناردووە، ئێمەین بۆ کەیسێک دونیایەک درۆ ئەکەین تا بڕوامان پێ ئەکەن، کە ئەگەینە ئێرەش ئەمانەوێ ئەوروپا بگۆڕینە سەر کەڵچەری خۆمان، لەجیاتی شتە باشەکانی ئەوان هەڵگرین!
هاوسەرێتی بە فشار و زەبری چەک نابێ، هاوسەرەکەت لێت جیابۆتەوە و بە کوتەک ناگەڕێتەوە لات، یا کچەکەت لێرە گەورەبووە، ئەبێ بزانی کچەکەت هەموو مافێکی کچێکی تری ئەوروپی بەخۆی ڕەوا ئەبینێ، ڕێگری بیت ئەو پاڵپشتی هەیە لێرە، ئازاری بدەیت، ماڵت جێ ئەهێڵێ و ماڵی خۆت وێران ئەبێ، کەواتە بزانە ئێرە شوێنی کوشتن و هەڕەشەنیە لە کچان و ژنان، وەک کوردستان.
کابرا ژنەکەی بەبەرچاوی مناڵەکانی کوشت، کەچی 5 ساڵ زیندانی ئەکرێ، ژن ئەکوژن و مناڵ بێ دایک ئەکەن و ئابڕووشی ئەبەن!
ئەگەر ناتوانی ئیدارەی خێزانێکی کراوەی بەختەوەری مۆدێرن بدەیت، ئەوروپا لەبەر چاوی کچی خەڵک مەکەنە بەهەشتێکی خەیاڵی و لێرەش دۆزەخێکتان بۆ ئامادەکردوون، چارەنووسی خۆشتان ئابرووچوون و زیندان بێ تاهەتایە!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

متمانە!

ساڵی 2010 ئەوکاتەی وانەی پراکتیکی شۆفێریم وەرئەگرت، مامۆستاکەم پیاوێکی بەتەمەنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort