سەرەکی » راپۆرت » یه‌كێتی پرۆژه‌ی‌ بۆ گفتوگۆی دانوستانه‌كان ئاماده‌كردووه‌

بابەتی هەفتە

یه‌كێتی پرۆژه‌ی‌ بۆ گفتوگۆی دانوستانه‌كان ئاماده‌كردووه‌

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر

نزیكه‌ی‌ 100 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا هیچ واده‌یه‌ك دیار نییه‌ بۆ واده‌ی‌ پێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كراوه‌، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش به‌ڕه‌سمیی وورده‌كاریی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێ‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.
پارتی وه‌ك براوه‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌ به‌پێی‌ قانون راده‌سپێردرێت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت، دوو جار كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ له‌دوای كۆبونه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نران، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌بوو كه‌ ناكۆكی و جیاوازیی تێگه‌یشتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، پێداگری له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆست و جومگه‌كانی حوكمڕانیدا كردۆته‌وه‌، لای خۆیشه‌وه‌ كاندیدی بۆ دوو پۆستی باڵا راگه‌یاندووه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، هاوكات پێشنیاری كردووه‌ جێگرایه‌تی بۆ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ریه‌كه‌یان دوو جێگری هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كان!
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هیچ كه‌سێكی بۆ هیچ پۆستێك كاندید نه‌كردووه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا باسی له‌وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌دا به‌وه‌فدی پارتی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بارودۆخی كورد له‌به‌غداو له‌كه‌ركوك په‌رێشانه‌، له‌هه‌رێمی كوردستانیش پێویستده‌كات حكومه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن بڕیار هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌م كورد له‌به‌غداو له‌ كه‌ركوك به‌هێز بێت و له‌كوردستانیش حكومه‌تێكی نوێی‌ جیاواز له‌ رابردوو پێكبهێنرێت، پێویسته‌ رێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ سێ‌ دۆسییه‌ی‌ سه‌ره‌كی بكرێت.
یه‌كه‌میان: شێوه‌ی‌ كاركردنی به‌یه‌كه‌وه‌یی له‌به‌غداو رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، بڕیاردانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی گرێدراو به‌خه‌ڵكی كوردستان.
دووه‌میان: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌و كێشه‌كانی كه‌ركوك، به‌جۆرێك بتوانرێت كورد له‌ كه‌ركوك ببێته‌وه‌ خاوه‌ن بڕیار.
سێیه‌م: رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنان و شێوه‌ی‌ كاركردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش زنجیره‌یه‌ك دۆسییه‌ له‌خۆده‌گرێت، دیارترینیان رێكخستنه‌وه‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ ئاسایش، پێشمه‌رگه‌، ئابوریی، دادوه‌ریی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رونیكرده‌وه‌ كه‌ دوو لایه‌ن ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن پێویستیان به‌رێككه‌وتن هه‌یه‌، ئینجا كه‌ یه‌كێتی باس له‌ پرسی كاركردن له‌به‌غدا یان كه‌ركوك یان هه‌ولێر ده‌كات مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاری هاوبه‌ش هه‌یه‌و پێویسته‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، وتی هه‌ندێ داموده‌زگای ئیعلامیی بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی گرفتی پۆستی هه‌یه‌، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ باسی پۆستمان نه‌كردووه‌ جارێ‌ به‌ڵكو باسمان له‌چۆنیه‌تی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی هاوبه‌ش كردووه‌، ئه‌مه‌ كرۆكی پرۆژه‌كه‌ی‌ یه‌كێتییه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی وتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ‌ كورد له‌به‌غدا و كه‌ركوك به‌هێز بێت و حكومه‌تێكی هه‌رێمی به‌هێزمان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت متمانه‌ له‌نێوانماندا هه‌بێت و له‌بڕیارداندا به‌شداربین، هه‌روه‌ك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بێن به‌شداربن.
رزگار عه‌لی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ‌ رێككه‌وتنێك بكه‌ن هه‌موو پرسه‌كانی تێبینی و سه‌رنجمان له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆنمونه‌ پرسی ئابوریی، پێشمه‌رگه‌، ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، پرسی بڕیاردان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم..تد بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان باشه‌ به‌یه‌ك بوخچه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو دۆسییه‌كاندا بكه‌ین، ناكرێت له‌به‌غدا په‌یوه‌ندیمان باش بێت و به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین، له‌هه‌ولێر ناكۆك بین و نه‌توانین به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین، یان پرسی كه‌ركوك به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی بهێلینه‌وه‌..تد
له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی‌ عیراقدا، لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ئاشكرا لێك دوركه‌وتنه‌وه‌، سه‌ره‌تا پارتی دیموكراتی كوردستان (مه‌لا به‌شیر)ی كاندید كرد بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بێ‌ پرسكردن یان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌، هاوكات داوایكرد پۆستی سه‌رۆك كۆماریش بدرێت به‌ پارتی، به‌ڵام یه‌كێتی سوربو له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی‌ خۆی، ئه‌وه‌بوو كاندیدی خۆی خسته‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مان و توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی شكستی خوارد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ لای پارتی دروستكرد چ بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی دیكه‌ له‌به‌غدا، چ له‌پرسی پێكهینانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دوای‌ قه‌بوڵكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كه‌ ناكۆكی و گرفتی زۆری هه‌بوو، پارتی 45 كورسی بۆ حیسابكرا، ئه‌مه‌ وایكرد گیانی تۆڵه‌ له‌مامه‌ڵه‌ی‌ سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، بۆیه‌ له‌لێدوانی لێپرسراوانیان بۆ راگه‌یاندن، به‌جۆرێك له‌هه‌ستی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد! فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌رۆكی سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت «پارتی به‌ گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات» واته‌ ده‌یه‌وێت له‌پرسی پێكهێنانی حكومه‌تدا هه‌وڵده‌دات رۆڵ و پێگه‌ی‌ یه‌كێتی لاواز بكات.
له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێكی كرد، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ به‌كراوه‌یی هێڵرایه‌وه‌ له‌چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ت.
د. خامۆش عومه‌ر پسپۆری بواری قانونی ده‌ستوریی رونیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ ده‌قێكی قانونی نییه‌ رێبدات به‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كراوه‌یی، هه‌م قانونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و هه‌میش په‌یره‌وی ناوخۆی كوردستان ده‌ڵێت له‌یه‌كه‌م دانیشتندا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌و وتی له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ نه‌ ده‌ستورمان هه‌یه‌و نه‌ دادگای ده‌ستوریی، بۆیه‌ ناتوانرێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدرێت، وتی له‌ 2010 كێشه‌ له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر هه‌مان پرس دروستبو، به‌ڵام دادگای ده‌ستوریی خێرا ئه‌و بڕیاره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ رێده‌دات دانیشتنی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ چیتر له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌و پرسه‌ دوباره‌ نابیته‌وه‌.
ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای رێككه‌وتنێكی سیاسی پێشوه‌خته‌ ده‌كات كه‌ به‌غداو هه‌ولێرو كه‌ركوكی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هێمنی سیاسی بۆ كوردستان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و رۆڵپێدانی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیی.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ‌ لانیكه‌م رێككه‌وتنێك بكه‌ین بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی داهاتوو، تابتوانین به‌هێمنی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كاربكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه‌ ببینه‌ هێزێكی گه‌وره‌تر له‌به‌غدا، هاوكات حكومه‌تێكی به‌هێز له‌كوردستانیش دروستبكه‌ین، ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ رێككه‌وین له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ كاركردن، دوایی باسی پۆست ده‌كه‌ین. وتی ئێمه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ 50 به‌ 50 ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ‌ نه‌خشه‌ڕێی‌ كاركردن دیاربێت و به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیار بده‌ین، نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌بینین كه‌ پارتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی دیاریكردووه‌ بێئه‌وه‌ی‌ پرس به‌هیچ لایه‌نێك بكات، له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌ووردكاریی زیاتر هه‌یه‌، ده‌بێ‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ بكرێت و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداربێت بڕیاردان.
رزگار عه‌لی ئاشكرایكرد كه‌ له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و چۆنییه‌تی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن له‌هه‌رێم و پرسی بڕیاردان له‌هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم باسكراوه‌و ئاماده‌كاریی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كان كراوه‌و یه‌كێتی به‌رچاو روونه‌ بۆ گفتوگۆكردن.
پرسی باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك و بارودۆخی حكومه‌ت یه‌كێكه‌ له‌باسه‌ گه‌رمه‌كانی خه‌ڵك و میدیا كه‌ پێویسته‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك بببێته‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی حكومه‌تی داهاتوو، ئه‌مه‌ش به‌بێ‌ بونی حكومه‌تێكی به‌هێزو بارودۆخێكی سیاسی هێمن و به‌شداری هه‌موان له‌ بڕیاردان ناكرێت.
د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق رونیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سه‌ره‌كی كوردستانن، به‌بێ‌ یه‌كێتی و پارتی ناكرێت حوكمڕانییه‌كی هێمن بكرێت، كه‌وایه‌ پێویست ده‌كات رێككه‌وتن بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێم و حوكمڕانی بكرێت، هه‌روه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌به‌غدا.
ئه‌و پێی‌ وابوو ده‌بێ‌ سود له‌ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی رابردوو وه‌ربگیرێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ پێشو چاكبكرێت، له‌كابینه‌ی‌ داهاتوو خه‌ڵكی شیاو له‌شوێنی شیاوی خۆیاندا دابنرێن بۆئه‌وه‌ی‌ كاروباری‌ حكومه‌ت باشتر بكرێت.
ئه‌و پێی وابو ئه‌گه‌ر یه‌كێتی شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی‌ حوكمڕانی نه‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێز دروستنابێت، بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كان ببێته‌ بنه‌مای كاری حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان ببنه‌ شه‌ریكی راسته‌قینه‌ له‌ حوكمڕانی و بڕیاردان.
ئه‌و پێی‌ وابو پێویستده‌كات شێوه‌ی‌ كاركردنی پارتی و یه‌كێتی دوباره‌ دابڕێژریته‌وه‌ به‌پێی‌ پێویستی قۆناغه‌كه‌، وتی به‌بێ‌ رێككه‌وتن ناتوانرێت هیچ بكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت بۆ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ كه‌میك كات پێویست بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا تاوانەکانی هیتلەر لە ئەستۆ دەگرێت

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان لەماوەی پێشوودا بەهۆی تاوانەکانی رژێمی نازی ئەڵمانییەوە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort