سەرەکی » راپۆرت » گرنگترین و ئاڵۆزترین کێشەکانی جیهان لە ساڵی 2019 دا

گرنگترین و ئاڵۆزترین کێشەکانی جیهان لە ساڵی 2019 دا

ئامادەکردنی : کوردستانی نوێ

جیهان بە کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە بەرەو ساڵی نوێ هەنگاوی نا، بەشێکی زۆری میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکانی جیهانیش، هێندە بە ساڵی نوێ گەشبین نین و پێیان وایە، ئەمساڵیش جیهان رووبەروی کۆمەڵێک کێشە و کارەساتی گەورە دەبێتەوە. بەشێکی زۆری ئەو کێشانەش لە رۆژهەلاتی ناڤین دەبن، لەسەرووهەموشییەوە کێشەکانی سوریا و یەمەن و باشووری سودان.
بەردەوامبوونی کێشەکان
رۆبێرت مالی لە گۆڤاری فورین پۆلیسی ئەمریکی، کە یەکێکە لە گۆڤارە سەنگین و گرنگەکانی ئەمریکا و جیهان لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، وتارێکی بەناونیشانی « گرنگترین کێشە و تەنگەژەکانی جیهان لە ساڵی 2019» نووسیوە. تێیدا تیشكی خستۆتە سەر کۆمەڵێک کێشەی گەورە کە بە بێ چارەسەر ماونەتەوە لەوانە: « جەنگی یەمەن، جەنگی سوریا، کێشەی ئەفغانستان، جەنگی باشووری سودان» لەرووی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیشەوە تیشكی خستۆتە سەر جەنگی ساردی نێوان دوو زلهێزی جیهانی و ئیقلیمی یەکەمیان: جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و چین، ئەوەی دووەمیشیان جەنگی ساردی نێوان عەرەبستانی سعودیە و ئێرانە.
جەنگی یەمەن
کارەساتە گەورەکە
رۆبیڕت مالی دەڵێت: ئەو شوێنەی کە پێدەچێت ئاژاوە و کارەساتی گەورەی تێدا بخوڵقێت وڵاتی یەمەنە. دەشڵێت: لەم وڵاتە گەورەترین کارەساتی مرۆیی روویداوە. نزیکەی 16 ملیۆن کەس، کێشەی دەستکەوتنی خۆراکیان هەیە، نیوەی خەڵكی یەمەن بە دەست کەمخۆراکییەوە دەناڵێنن. ئەم جەنگەی کە ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە، پێدەچێت لەم ساڵیشدا خراپتر بێت و هیچ هیوایەکیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نییە.
ئەمریکا تەداخول ناکات
دەشڵێت: لەو باوەڕەدا نیم ئەمریکا هیچ تەداخولێک بکات، چونکە ئەنجومەنی پیران لە بڕیاڕێکیدا دژی تەداخولکردنی ئەمریکایە لە جەنگی یەمەن.
کێشەی ئەفغانستان
لە بارەی جەنگی ئەفغانستانیشەوە نووسەر دەڵێت: گەر جەنگی یەمەن گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە جیهاندا خوڵقاندبێت، ئەوا جەنگی ئەفغانستان خوێناویترین جەنگی جیهان دەبێت. نووسەر ئاماژە بە ئاماری کوژراوەکانی ساڵی پێشوو دەکات و دەڵێت: لە ساڵی پێشوودا نزیکەی 40 هەزار کەس لە مەدەنی و چەکدار کوژراون. لە بارەی پرۆسەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و بزووتنەوەی گالیبانەوە رۆبێرت مالی دەڵێت: لە ئێستادا ئەم پرۆسەیە هیچ هەنگاوێکی جدی ناچێتە پێشەوە چونکە، بزووتنەوەی گالیبان دەیانەوێت بزانن نەخشەی زەمەنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان چەند دەخایەنێت.
لە کۆتایشدا دەڵێت: کۆمەڵێک هێزی ئیقلیمی و جیهانی لەوانە « پاکستان، ئێران،چین و روسیا» هەموویان حەز دەکەن ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێتەوە، بەڵام ناشیانەوێت بە پەلە بکات و ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.
جەنگی سوریا
لە بارەی جەنگی سوریاشەوە ئەو نووسەرە پێی وایە، بەهەمانشێوەی پێشوو ئەو جەنگە بەردەوام دەبێت ، هەروەها رژێمی بەشار ئەسەدیش جەنگی لە دژی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی بە یارمەتی روسیا و ئێران دەباتەوە و لە ناویان دەبات. هەروەها جەنگی دژ بە داعشیش لەم ساڵدا
کۆتایی پێدێت .
پێگەی هێزە ئیقلیمیی و جیهانییەکان وەکو خۆیان دەمێنێتەوە
لە بارەی پێگەی هێزە ئیقلیمی و جیهانییەکانیش نووسەر پێی وایە: روسیا و ئێرا ن و ئیسرائیل، پێگەی خۆیان لە باشووری سوریا دەپارێزن، هەروەها ناوچەکانی باکووری رۆژائاواش بە هەماهەنگی نێوان روسیا و تورکیا دەپارێزێت، گەرچی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فوراتە، بەهەماهەنگی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەپارێزرێت.
جەنگێکی خوێناویی نێوان کورد و تورکیا
ئەو نووسەرە پێشی وایە گەر ترەمپ لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا جێبەجێبکات، ئەوا ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی خوێناویی لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سوریا هەیە.
جەنگی باشووری سودان
جەنگێکی خوێناوی تر، جەنگی باشووری سودانە، کە ماوەی پێنچ ساڵە بەردەوامە ، لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت: جەنگی باشووری سودان کە بۆتە هۆی کوژرانی نزیکەی چوارسەد هەزار کەس و ماوەی پێنچ ساڵە بەردەوامە . دەشڵێت: پێدەچێت ئەو رێکەوتنە لاوازەی نێوان سلفاکیر میاردیت سەرۆکی باشووری سودان و ریاک مشاری جیگری کە لە مانگی ئەیلوولی پێشوودا پێکەوە مۆریان کردو وا بڕیارە هەتاوەکو ساڵی 2023 جەنگ بوەستێت و پاشان هەڵبژاردن ساز بکرێت.
بەهێزبوونی هەژمونی سودان و ئۆگەندا
دواتریش ئەو نووسەرە دەڵێت: پێدەچێت هەژموونی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سودان و یوری موسیفینی سەرۆکی ئۆگەندا بەهێزتر بێت. دەشڵێت: گەر ئەو رێککەوتنە لاوازە سەر نەگرێت و دووبارە جەنگ رووبداتەوە، ئەوا ئەم وڵاتە رووبەروی کارەساتی مرۆیی گەورە بێتەوەو خوێنێکی زۆرتریش لە جاران دەڕێژێت.
ململانێی سعودیە و ئێران
دواتر نووسەر تیشك دەخاتە سەر جەنگی ساردی نێوان سعودیە و ئێران، کە تەواوی ناوچەکەی گرتۆتەوە. نووسەر لەمبارەیەوە دەڵێت: ساڵی 2018 ترسێکی گەورە هەبوو لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە نێوان ئێران لەلایەک و ئەمریکا و سعودیە و ئیسرائیل لە لاکەی تر، پێدەچێت ئەمساڵیش ئەم ترسە هەر بەردەوام بێت.
دەشڵێت: ئەو سێ دەوڵەتە لەو باوەڕەدان کە ئێران ترس و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ناوچەکە. هەر سێکیشیان لەو باوەڕەدان پێویستە رێگری لە تموحاتە ئیقلیمییەکانی ئێران بگیرێت.
ئەمریکا تۆڵەی توندی لێدەکاتەوە
دواتر رۆبێرت مالی دەلێت: ئەمریکا بۆچونەکانی خۆی لەبارەی ئێران بە واقعی تەرجومە کردووە، ئەوەش لە رێگەی دەرچوونی لە رێکەوتنی ئەتۆمیی و سەپاندنی سزای نوێ بەسەریدا، جگە لەوەش ووتارێکی توندئامێز بەرامبەر ئێران دەگرێتەبەر و هەڕەشەی ئەوەش دەکات، گەر ئێران ئیستیفزازی بکات، ئەوا تۆڵەیەکی توندی لێدەکاتەوە.
سیاسەتی نوێی سعودیە بەرامبەر بە ئێران
لە بارەی سعودیەشەوە دەڵێت: عەرەبستانی سعودیە ئاوازێکی نوێی بەرامبەر ئێران گرتۆتە بەر، ئەمەش بەتایبەتی لەپاش هاتنە سەرکاری محەمەد بن سەلمانی جێنشینی مەلیکی سعودیەوە بەدیدەکرێت ، ئەو لە عیراق و لوبنان و یەمەن رووبەری ئێران دەبێتەوە، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەشیکردووە، کە ئامادەیە لە ناو خاکی ئێرانیشدا رووبەرویان بوەستێتەوە.
نووسەر پێشی وایە، ئەم جەنگ و مللانێییە لەمساڵیشدا هەر بەردەوام دەبێت .
ئیسرائیل و ئێران
لەبارەی سیاسەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران ، نووسەر دەڵێت: لە ماوەی پێشوودا ئیسرائیل کاری لەسەرئەوە دەکرد، کە پەلاماری کۆمەڵێک ئامانجی ئێرانی لە سوریا بدات، لەمساڵیشدا لەم سیاسەتەی بەردەوام دەبێت، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشیکرد کە لە لوبنانیشدا پەلاماری حزبوڵڵا بدات، کە ئێران پشتگیری دەکات.
ملاملانێی ئەمریکا و چین
پرسێکی جیهانی گرنگی تر کە نووسەر تیشکی خستۆتە سەر، جەنگی سارد یان ململانێی نێوان هەردوو زلهێزی جیهانی « ئەمریکا و چینە» . نووسەر لەمبارەیەوە دەڵێت: جەنگی نێوان ئەمریکا و چین ، جەنگێکی کوشندەو خوێناوی نابێت، بەڵام لەهەمانکاتیشدا جەنگی بازرگانی نێوان هەردوولایان قوورستر و بەهێزتر دەبێت.
وتاری شەڕەنگێزی
پاشتر نووسەر دەڵێت: لە ئێستادا ووتاری شەڕەنگێزی لە نێوان هەردوولادا بەردەوام دەبێت، گەر پەیوەندی نێوان هەردوولاش بەمشێوە خراپە بەردەوام بێت، کە لە ماوەی سی ساڵی پێشوودا بەو شێوەیە خراپ نەبووە، کاتێک پەیوەندی هەردوولا لەسەر کێشەی خۆپیشاندەرانی بەردەم مەیدانی تیانانمین پێش سی ساڵ، بە تەواوەتی تێكچوو. لە ئێستاشدا بەهەمانشێوە پەیوەندی هەردوولا بەرەو خراپی دەڕوات. ئەو نووسەرە پێی وایە: گەر پەیوەندی هەردوولا بەو شێوە خراپە بەردەوام بێت، ئەوا ململانێی و کێبڕکێی هەردوولا، پێدەچێت دەرئەنجامی جیۆسیاسی زۆر ترسناک لە جیهاندا بخوڵقێنێت، بەشێوەیەک کە لە چاو هەموو کێشەکانی تری جیهان، ترسناک تر بێت.
چین هێشتا بڕیاڕی رووبەروبوونەوەی نەداوە
لە کۆتایی وتارەکەیدا نووسەر دەڵێت: لەو باوەڕەدا نیم لە ماوەی نزیکدا چین بڕیاری رووبەروبونەوەی سیستەمی نێودەوڵەتی بێتەوە( لێرەدا نووسەر زیاتر مەبەستی ئەو سیستەمەیە کە ئەمریکا بۆ جیهانی داڕشتووەو تێیدا هەژموونی ئەمریکای بەسەر جیهاندا سەپاندووە) دواتر دەشڵێت: باوەڕ ناکەم چین لە ماوەیەکی نزیکدا، بتوانێت رووبەروی هێزی واشنتۆنی جیهانی بێتەوە، دیارە ئەمەش گەر بێتو ترەمپ کۆمەڵێک هەنگاوی جددی بنێت و چیتر نەهێڵێت هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە جیهاندا بدۆڕێنین و متمانەمان پێ نەکەن.
پاشان نووسەر باس لە ترسناکی ئەم جەنگەی نێوان ئەمریکا و چین دەکات بەسەر جیهانەوەو دەڵێت: گەر ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی نێوان ئەمریکا و چین بەردەوام بێت، ئەوا کاریگەری گەورەی بەسەر کێشە و ململانێکانی ئاسیا و جیهان دەبێت. هەروەها کێبڕکێی هەردوو زلهێزە جیهانییەکەش وا دەکات، کە رەوشی گشتی جیهان ئاڵۆزتر و قوورستر بێت.
سەرچاوە:
الانصات المرکزی. العدد. 7040. الاحد. 6/1/2019

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاوانباران دەستگیركران ‌و پارە دزراوەكەش گەڕێنرایەوە بۆ مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار

راپۆرتی، كوردۆ عەلی-كەناڵی گەلی كوردستان بەرەبەیانی دوێنێ سەعات 4:15 دەقیقە، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort