سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان

حاكم قادر: بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان

شوان كەریم
دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازی لەوەفدێكی باڵای كونسوڵگەریی كوێت بەسەرۆكایەتیی د.عومەر ئەلكەندەری كونسوڵی گشتی كردو داوایكرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی كوردو كوێت، حكومەتی كوێت‌و (ی.ن.ک)، پەرەپێدانی زیاتر بەخۆوەببینێت.
حاكم قادر، داواشی لەكونسوڵی كوێت كرد، نووسینگەیەكی تایبەت بەڕووناكبیریی دەوڵەتی كوێت لەسلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری؛ بكەنەوەو لەبوارەكانی پەروەردەو كۆمەڵایەتی‌و زانستیشدا بەتایبەت لەنێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان‌و كوێتدا، گەشە بەپەیوەندییەكان بدەن.
لای خۆیشییەوە، كونسوڵ، كارو چالاكییە مرۆییەكانی وڵاتەكەی خستەڕوو، بەتایبەت هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارەكان، كە لەهەرێمی كوردستاندا، نیشتەجێن.
كردنەوەی دادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكان
لەلایەكی دیكەوەو هەردوێنێ، حاكم قادر، پێشوازییكرد لەوەفدی باڵای دادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكان‌و گفتوگۆكرا لەسەر كردنەوەی بارەگای سەرەكیی دادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكانی عیراق-ئینكۆرد-لەندەن، لەسلێمانی.
لەدیدارێكدا، وەفدی میوان كارو چالاكییەكانی دادگاكەیان بەگشتی خستەڕوو، كە زۆربەیان هۆكاری چارەسەری چەندین كێشەی ئاڵۆزی یاسایی بوون، لەنێویاندا چارەسەری كێشەی كوشتوبڕو دەستدرێژی و دەركردنی خێزانە كوردەكانی دووز لەلایەن حەشدی شەعبی توركمان لەدادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكانەوەو بردنەوەی كەیسە یاساییەكە لەبەرژەوەندیی گەلی كورد.
لای خۆیشییەوە، حاكم قادر؛ داوایلێكردن لەپاراستنی سەروەریی یاساو خستنەڕووی راستییەكان بەردەوامبن. هەروەك بۆ كردنەوەی بارەگاکەیان بەڵێنی هاوكاری پێدان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكەن

«كەمكردنەوەی ناڕەزاییەكانی خەڵك‌و بەدەنگەوەچوونی كێشەو كەموكوڕییەكانیان، راییكردنی مامەڵە یاساییەكانیان، دژایەتیكردن‌و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort