سەرەکی » هەواڵ » مەلا بەختیار: پێویستە بەزوویی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت

مەلا بەختیار: پێویستە بەزوویی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت

لەمیانی دیدارێكی؛ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەگەڵ جۆناسان وڵكس باڵیۆز‌و مارتن وار كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لەعیراق‌و كوردستان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد لەبارەی كێشەكانی عیراق، سوریا‌و ناوچەكە.
لەدیدارەكەدا، كە رۆژی 12/1 لەسلێمانی بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار، لەبارەی كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكانی عیراقەوە، رایگەیاند: هەندێك لەكێشەكان بابەتین‌و ناوچەكەش بەهۆی كێشەی ئەمریكا‌و ئێران، كێشەی شیعەو سوننە، ئاڵۆزە‌و زۆرێكی تریش لەكێشەكان خودین، ئەگەریش حكومەت بەمشێوەیە پێكبهێنرێت، ئەوا حكومەتێك لەناو ئەم كێشانەدا بەڕێوەدەبرێت، وتیشی: سەرباری كۆی دۆخەكە‌و دەرهەق بەهەلومەرجەكە، بەڵام پێویستە هەم لەعیراقدا كاربكەین‌و ئەركەكانمان رابپەڕێنین، هەم لەكوردستانیش هەوڵبدرێت بەزوویی حكومەت پێكبهێنرێت. ئەوەشی خستەڕوو كە»گەڕانەوەی حكومەتی مەدەنی بۆ كەركوك» بەپێویست دەزانێت.
سەبارەت بەڕۆژئاوای كوردستانیش، وتی: وەك یەكێتی رامانگەیاندووە، كە تاكە رێگە بۆ كوردی رۆژئاوا، رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی سوریا لەڕێگەی كۆنگرە نێودەوڵەتییەكانەوە، تا گرەنتی مافەكانیان وەربگرن‌و لەناو دەستووردا بچەسپێنرێت‌و بپارێزرێت.
لای خۆیشییەوە، جۆناسان وڵكس، جەختیكردەوە كە گفتوگۆكردن زۆر باشترە لەشەڕكردن‌و ئەركی ئێمەش وەك كۆمەڵی نێودەوڵەتی، چارەسەركردنی قەیرانەكان‌و رێگەگرتنە لەقوڵبوونەوەی كێشەو ململانێكان. راشیگەیاند: ئەو سیاسەت‌و هاوكێشە نوێیانەی لەناوچەكەدا پەیڕەودەكرێن، لەپێناوی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیی وڵاتانی هەرێمایەتیدایە. لەبارەی كوردستانیشەوە، دۆخەكەی بەئارام‌و سەقامگیر ناوبردو وتیشی: سلێمانی هەمیشە شوێنێك بووە كە گفتوگۆو راوێژی تێدابووەو بەوەش دەناسرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...