سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ: پێكهێنانی حكومەتێكی كارا لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە

كۆسرەت رەسوڵ: پێكهێنانی حكومەتێكی كارا لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك). پێشوازییكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق‌و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان‌و وەفدی یاوەری.
لەدیدارەكەدا كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، بەچڕوپڕی گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكەو هەردوولا بەگرنگییەوە لەگۆڕانكاری‌و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان روانی‌و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو لایەنەكان رۆڵیان هەبێت لەگۆڕانكارییەكاندا.
پەیوەست بەدۆخی هەرێمی كوردستان‌و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سكرتێری گشتی‌و باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، راشكاوانە گفتوگۆیان كردو جەختیان لەپێكهێنانی حكومەتێكی كاراو چالاك لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە كردەوە.
دۆخی عیراق‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداش، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، لەوڕووەوە هەردوولا هاوڕابوون كە پەیوەندییەكی تەندروست لەسەر بنەمای دەستووری عیراق بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان لەنێوان هەرێم‌و بەغدا هەبێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...