سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: عیراق هەوڵدەدات باشترین پەیوەندیی ناوچەیی بەبێ‌ جیاوازی بنیادبنێت

لە قەتەر كۆتاییهێنان بە شەڕ و ماڵوێرانی، دووپاتكرایەوە

سەرۆك كۆمار: عیراق هەوڵدەدات باشترین پەیوەندیی ناوچەیی بەبێ‌ جیاوازی بنیادبنێت

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی سەردانێكی سەركەوتوویدا بۆ قەتەرو كۆبوونەوەی لەگەڵ میری دەوڵەتی كوەیت‌و گەورە لێپرسراوان، تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی كە»پێویستە كاربكرێت بە ئاراستەیەدا داهاتی ئەم ناوچەیە لەجیاتی شەڕو ماڵوێرانی، بۆ خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان تەرخان بكرێت».
لەسەردانەكەیدا، رۆژی 10/1، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەڕێورەسمێكی پڕشكۆدا لەدۆحە، لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، پێشوازییكرا. پاشان بەئامادەبوونی وەفدی باڵای هەردوو وڵات، لەكۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیانكرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات‌و فراوانكردنی ئاستی هاریكاری كە خزمەت بەبەرژەوەندیی هاوبەشی عیراق‌و قەتەر بكات. لەوبارەیەشەوە سەرۆك بەرهەم ساڵح، رایگەیاند: عیراق هەوڵدەدات باشترین پەیوەندیی ناوچەیی بەبێ‌ جیاوازی بنیادبنێت‌و سووریش دەبین لەسەر ئەوەی ئاسایش‌و ئارامی بەرقەراربێت. بۆ ئەوەش سەرۆك كۆمار داوایكرد تۆڕێكی پەیوەندیی هاوبەش دروستبكرێت لەپێناوی لێكتێگەیشتنی زیاترو دیالۆگی بنیادنەرانە كە یارمەتی وڵاتانی ناوچەكە بدات بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دوور لەگرژی‌و ئاڵۆزی، كە لەسایەیدا باشتر خزمەت بەگەلانی ناوچەكە دەگات‌و شەڕو ماڵوێرانییش كۆتایی پێدێت.
لای خۆیشییەوە، میری قەتەر، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عیراق لەڕووی سیاسی‌و ئەمنی‌و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لەزۆربەی بوارەكاندا دووپاتكردەوە‌و ئاماژەی بەوەكرد كە قەتەر هاوشانی عیراق دەوەستێت‌و پشتیوانی لێدەكات لەپێناوی پەرەپێدانی ئاشتی‌و ئارامی‌و هێنانەدیی پێشكەوتن لەزۆربەی بوارەكاندا بەتایبەت لەبواری ئابووریدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكەن

«كەمكردنەوەی ناڕەزاییەكانی خەڵك‌و بەدەنگەوەچوونی كێشەو كەموكوڕییەكانیان، راییكردنی مامەڵە یاساییەكانیان، دژایەتیكردن‌و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort