سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » لەگەڵ کوردیش ڕێک دەکەوێت

بەشار ئەسەد دەگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگەی جیهانی

لەگەڵ کوردیش ڕێک دەکەوێت

لە دوای کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان و بێسەروشوێنبوونی هەزارانی تر لە شەڕی حەوت ساڵەی سوریا بۆ لەناو بردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دوای ئاڵۆزبونی ئەو کێشە و دەستێوەردانی وڵاتان و بوونی هێزی چەکداری زۆر لە وڵات و هێز و لایەنەکان لەناو خاکی سوریا، سەرەنجام هەموو ئاڕاستەکان بەرە و ئەوە دەچن کە ئەو ڕژێمە بمێنێتەوە و هەندێک گۆڕانکاری لە دەستور و سیستەمی حوکمەکەیدا بکات، ئەوەش بە مەرجێک ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، لە نێو پرۆسەی سیاسیدا جێگەیان ببێتەوەو وڵاتەکە بەرەو ئارام بونەوە ببەن.

ژمارەیەک وڵات پڕۆژەیەکیان وروژاندوە
میدیا جیهانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان ژمارەیەک وڵاتی جیهانی و عەرەبی و ناوچەکە هەیە، کار لەسەر مانەوەی ڕژێمی ئەسەد دەکەن و دەیانەوێت وڵاتانی تری هەژموندار ڕازی بکەن لەسەر پڕۆژەکەیان، ڕۆژنامەی « میدل ئێست ئەی» بەریتانی ئاشکرایکردووە کە سعودیە و ئیمارات و میسر نەخشە ڕێگایەکیان بۆ مانەوەی ئەسەد لە حوکم داناوە و ئیسرائیلیش پشتیوانیان لێ دەکات، تاوەکو ڕێ لە هەژمونی ئێران بگرن و نەهێڵن ئەو وڵاتە دەسەڵاتی بەسەر ئایندەی سوریادا هەبێت.

دژی تورکیا و ئێرانە
ئەو پڕۆژەیان لە کۆبونەوەیەکی مانگی ڕابردوو لە نێوان بەرپەرسانی باڵای هەر چوار وڵات تاوتوێ کردووە و رێککەوتون لەسەر پشتیوانیکردنی ڕژێمی ئەسەد و بەرەنگاربونەوەی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا لەناو خاکی سوریادا، ئەو چوار وڵاتە هاوپەیمانە لەسەر چوار دۆسیە و تەوەر ڕێککەوتون و بڕیاریان داوە ئەنجامیان بدەن.

دانوستان لەگەڵ تالیبان
هەفتەی ڕابردوو لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، کۆبونەوەیەک لە نێوان بەپرسانی ئەمریکا و گەورە سەرکردەکانی تاڵیبان و بەرپرسانی سعودیە و ئیمارات و پاکستان ئەنجامدراوە و پشتیوانیان بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانداوە و بڕیاریانداوە پەلە بکەن لەو هەنگاوە و هاوکاری هێزەکانی حکومەتی ئەفگانستان بکەن.

بەکارهێنانی کارتی سوننە لە عیراق
ئەو لایەنانە پێیان باشە لەمەودوا هاوکاری سوننەکانی عیراق بکەن و کاریگەریەکانی هەژمونی تورکیا لەناو هێز و لایەنە سونیەکان کەم بکەنەوە ئەویش بە پشتیوانی لێکردنیان و ئەکتیڤکردنیان لەناو پرۆسەی سیاسی عیراقدا، هەر لەسەر پیشنیازی ئەو لایەنانەش بوو کە « محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی و سەرکردەی سوننەکان مانگی ڕابردو سەردانی ڕیازی پایتەختی سعودیەی کرد و باسیان لەو لێکنزیکبونەوەو ئەو هاوکاریانە کرد، لە کۆبونەوەی حەلبوسی لەگەڵ بەپرسانی سعودیدا باس لە کەمکردنەوەی هەژمونی تورکیا کراوە و داوایان لەو بەرپرسە عیراقیە کردوە کە لە مەودوا یارمەتیان دەدەن و هەوڵ بددەن خۆیان لە ئەنقەرە دوور بگرن، سەرەتاکانی ئەو هەنگاوانەش ئێستا لە جموجۆڵەکانی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەتی عیراق ڕەنگی داوەتەوەو حەلبوسی دەستی بەو هەنگاوانە کردووە کە ئەو وڵاتانە نەخشەیان بۆ کێشاوە.

گەڕاندنەوەی رژێمی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی
ئەو وڵاتانە ئێستا خەریکی ئەوەن نوێنەرایەتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی وەربگرنەوەو ئەو وڵاتە لەناو کۆمەڵگەی عەرەبیدا ئەکتیڤ بکەنەوە، بۆیە داوایان لە ئەسەد کردووە لە بەرامبەر ئەمەدا، دەست لە دۆستایەتی ئێران هەڵگرێ و وەک باوکی نەهێڵێت ئەو وڵاتە دەستبخاتە ناو کاروباری وڵاتەکەیەوە. چاودێرانی سیاسی دەڵێن سەردانی مانگی رابردوی «عومەر بەشیر»ی سەرۆکی سودان و کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سوریا بە ئاگاداری و ڕەزامەندی بەرپرسانی سعودیە بوەو پێدەچێت وڵاتی تریش هەمان هەنگا و بنێن،زانیاریەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم وڵاتانە داواشیان لە بەشار ئەسەد کردووە کە ئامادەن لە دەسەڵات بیهێڵنەوەو بەسەرکەوتویی بیگەڕێننەوە ناو کۆمەڵگەی جیهانی بە مەرجێک هەریەک لە ئێران و تورکیا و قەتەر بە دوژمنی خۆی بزانێت و ئیدی دۆستایەتیان نەکات، ئێستا بە گەرمی هاتوچۆی بەرپرسانی میسری بۆ دیمەشق و بە پێچەوانەشەوە هەیە و تاوتوێی ئەو مەسەلانە دەکەن.

هاوکاری کورد لە دژی تورکیا
دۆسیەی چوارەم کە لەسەری ڕێککەوتن هاوکاری کردنی کوردانی ڕۆژئاوا و پارتی یەکێتی دیموکراتە» پەیەدە»و ئەکتیڤکردنیانە لەسەر سنوری هەریەک لە تورکیا و عیراق و پشتیوانە لە حکومەتی خۆجێیەتی ڕۆژئاوا، ئەوەش هەر بۆ ڕێگرتنە لە هەژمونی ئەنقەرە و لاوازکردنیەتی لەو ناوچەیە، لە لایەکی تریش هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ڕۆژئاوا دەدەن لەگەڵ حکومەتی ئەسەد و زنجیرەیەک کۆبونەوە و دانوستانیان لە نێوانیاندا ڕێکخستوە.
هەواڵەکان دەڵێن کە ئەنجامی کۆبونەوەکانی بەپرسانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد بەرهەمدار بوە و درێژەی پی دەدەن، هەروەها باسیان لە باشکردنی پەیوەندیەکانیشیان کردووە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاریانداوە وەفد بنێرن بۆ دیدار و کۆبونەوە لەگەڵیان، ئەو ڕێوشوێنانە هەمویان بۆ ئەوەن کە دەسەڵات و هەژمونی تورکیا و ئێران لەو ناوچەیە کەمبکەنەوەو پاڵپشتی هەموو ئەو هێز و لایەنانە بکەن کە خۆیان کە ئەو دوو وڵاتە کێشەیان بۆ دروست دەکەن.

سەردان و کۆبونەوەکان بەردەوامن
ئێستا ئەو چوار وڵاتە جموجۆڵەکانیان خەستتر کردۆتەوە و دەیانەوێت پشتیوانی ئەمریکیەکان بۆ پڕۆژەکانیان بەدەست بێنن، هاموشۆی بەرپرسانی ئیماراتی و سعودی بۆ ئەمریکا و دیدارەکانین لەگەڵ کاربەدەستانی کۆشکی سپی ئاماژەیەکن بۆ لێک نزیک بونەوە و دروستبونی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەو دۆسیانە کە خاڵی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە و لە هەندێکیان بۆچونیان وەک یەک وایە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

CNN :سعودیە و ئیمارات چەکی ئەمریکیان بە قاعیدە فرۆشتوە

هەفتەی ڕابردوو تۆڕی هەواڵی» CNN «ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کە هەردوو ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort