سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » پەرلەمانی بەریتانیا بە نەخێر دەنگی بۆ رێکەوتنی برێکست دا

گەورەترین شکستی حـکومـەتـی بـەریتانیا لە 100 ساڵی رابردوودا

پەرلەمانی بەریتانیا بە نەخێر دەنگی بۆ رێکەوتنی برێکست دا

لە دوای چاوەڕوانیەکی دوو ساڵی خەڵکی ئەوروپا و بەریتانیا لە دوای ڕیفراندۆمی پرسی چونە دەرەوەی وڵاتەکە لەناو یەکێتی ئەوروپا ئەوە پێنج شەش ڕۆژە لەنێوەندی سیاسی بەریتانیادا، وتووێژو مشتومڕێکی زۆر پەیدابوەو بۆچونی لێکجیا هەیە لەسەر ئەو مەسەلەیە، سەرەنجام دوێنێ شەو پەرلەمانى وڵات دەنگدانى لەسەر ڕێککەوتنى برێکست ئەنجامدا و تیایدا «تیریزا ماى» سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بە ٤٣٢دەنگی نەخێر بەرامبەر بە ٢٠٢ دەنگی بەڵێ، تووشى شکستێکى گەورە بوو و لەوەتەی بۆتە سەرەک وەزیران قەت باری خراپی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.

پێشتر هۆشداریشی دابوو
پێش ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان و دەنگدانەکە « تیرازا مای» تێریزا مەی هۆشیاری دابوە ئەندامانی پەرلەمان بەوەی کە، هەندێک کەسو لایەن دەیانەوێت پرۆسەی جیابوونەوەکە دوابخەن کە زۆرینەی بەریتانیەکان دەنگیان بۆداوە یان بەربەستی لەبەردەمدا دابنێن و هەموو هۆکارێک بەکاردەهێنن تاوەکو ئەوە بکەن. مەی ڕۆژێک بەر لەدەنگدانەکە داواى له‌ په‌رله‌مانتاران كرد، چاوێكی دیكه‌ به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بخشێننه‌و‌ەو مەترسی سەرنەکەوتنی ئەو پرسەی درکاند بەوەی کە زیانێکی زۆر بە وڵاتەکەی دەگات.

چارەنوسی گەل و وڵات
ناوبراو لە وتەیەکدا لەپەرلەمان وتی: تەگەرە خستنەبەردەم ئەو پرۆسەیە ئەگەرێکی زۆر زیاترە لە جیابوونەوە بە بێ ڕێککەوتن، هەرچی بڕیارێکتان دابێت پێشتر، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری داهاتوودا پێیدا بچنەوە، چونکە ئەوە چارەنوسی گەل و وڵاتە. خاتوو مای هۆشداریدایە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە ئەگەری دەنگدان بە جیانەبوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ڕایگەیاند، بەنەخێر گەلەكەتان بێهیوا دەكەن و گاڵتە بە چارەنوسی دەنگی زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەتان دەکەن.

پارتەکەی دەنگیان پێ نەدا
هەرچەندە سەرەک وەزیران دڵنیابوو لەوەی کە ئەندامانی پارتەکەی» پارتی پارێزگاران» بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدەن و پشتیوانی لێ دەکەن بەڵام دەرکەوت کە نزیکەی ١٠٠ پەرلەمانتاری پارتەکەی بە نەخێر دەنگیانداوەو دژى جیابوونەوەى بەریتانیا بوون لە یەکێتى ئەوروپا بەمجۆرە پێشبینیەکەی «جێرێمی كوربین» سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانی بەدی هات کە وتبوی: ئەو ژنە لەو پرسە دەدۆڕی و زۆرینەی پەرلەمانتاران لە دژی ئەو هەڵوێستەن.

حکومەتی شکستخواردوو
لە دوای دەنگدانەکە و دۆڕانی سەرەک وەزیران ،سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەرهەڵستکار ھەڵمەتێکی فراوانی بۆ لە کارلادانی « تیرازا مای» دەستپێکردو و ووتی: ئەو دەنگدانە دەری خست کە سەرۆک وەزیران لە دوو ساڵی ڕابردوی حوکمی وڵاتەکەیدا شکستی هێناوەو بگرە نەیتوانیوە متمانەی فراکسیۆنەی پارتەکەی خۆیشی بەدەست بێنێت، بۆیە پێویستە دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوەو حوکمەتێکی کاتی پێک بهێندرێت.

قەیرانی بۆ وڵاتەکە هێنا
«پارتی نیشتیمانی سكۆتلەند»یش ڕایگەیاندووە، «تێرێزا مەی» و هاوبیرەکانی لە بێهودەییدا دەژین و بیروڕاکانیان لەگەڵ زۆرینەی پەرلەمان و نێوەندی سیاسی وڵات یەک ناگرێتەوە، بۆیە لەسەر حكومەت پێویستە، ئیتر هەڕەشەی چونە دەرەوەی وڵاتەکە نەکات لەناو یەکێتی ئەوروپا. به ‌پێی ئاژانسەکان بێت، بەو ده‌نگدانه‌ و ئەو بەگژداچونەوەی پەرلەمان و نێوەندی سیاسی لە دژی سەرەک وەزیران پێده‌چێت وڵاته‌كه‌ى تووشى قه‌یرانێكی سیاسی و ئابوورى بكاته‌وه‌.

دەبێ لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا قسە بکاتەوە
ده‌نگدانه‌كه‌» تیریزا ماى» ناچار ده‌كات کە ئەو واده‌یە دوابخات کە بۆ ده‌رچوون له‌ لەناو یه‌كێتى ئه‌ورووپا دیارکراوەو تەنها دوومانگی ماوە، بۆیە چاودێران دەڵێن: لەوانەیە جارێكی دیكه‌ ڕاپرسی له‌ باره‌ى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ لە وڵاتەکە ئه‌نجام بدرێته‌وه‌، ئێستا بارێک هاتۆتەگۆڕێ کە پەرلەمان ماوەی سێ رۆژ مۆڵەتیان داوەتە «تیریزا ماى» تاوەکو پرۆژەیەکی ئەلتەرناتیڤی رێککەوتنى «برێکست» پێشکەش بکات.

دەستی پێ لەکار دەکێشنەوە
شکستهێنانی پڕۆژەکەی تێریزا مەی بە گەورەترین شکستی حکومەتی بەریتانی لە پەرلەمان دادەنرێت لە ساڵی ١٩٢٤ وە تاوەکو ئێستا، بۆیە بە پێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی بێت، پێناچێت ئەوژنە ماوەی خولی سەرۆکایەتی حکومەت تەواو بکات و پێدەچێت لە ژێر فشاری لایەنەکاندا دەستی پێ لەکار بکێشنەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

CNN :سعودیە و ئیمارات چەکی ئەمریکیان بە قاعیدە فرۆشتوە

هەفتەی ڕابردوو تۆڕی هەواڵی» CNN «ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کە هەردوو ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort