سەرەکی » کەلتوور » به‌ ڕێگاوه‌ به‌ره‌و ئازادی‌ كوردستان

له‌ زاری‌ ڕێبواره‌كه‌یه‌وه‌‌

به‌ ڕێگاوه‌ به‌ره‌و ئازادی‌ كوردستان

خوێندنه‌وه‌ی‌ : سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر

زۆرن ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی‌ له‌ شۆڕشی‌ ڕزگاریخوازیی‌ كوردستاندا ڕۆڵێكیان گێڕاوه‌ یان له‌ مه‌یدانی‌ گیانبازیدا به‌ گژ هێرشی‌ دڕندانه‌ی‌ دوژمندا چوونه‌ته‌وه‌‌و به‌شی‌ زۆری‌ ته‌مه‌نی‌ خۆیان به‌ شۆڕش‌و پێشمه‌رگایه‌تی‌ به‌خشیوه‌. عوسمان شارستێنی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ساڵی‌ 1976 ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رماندانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ له‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا گوزه‌راندووه‌. له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداری‌ زۆرێك له‌ داستانه‌كان‌و فه‌رمانده‌یی‌ چه‌ندین شه‌ری‌ سه‌ختی‌ كردوه‌. له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 1976 هێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ سوپا په‌لاماری‌ گوندی‌ ( شارستێن ) لانكه‌ی‌ یه‌كه‌م چاوهه‌ڵهێنانی‌ عوسمان به‌ جیهاندا ده‌دات‌و شه‌ڕێكی‌ ده‌سته‌‌ویه‌خه‌ له‌ نێوان سه‌ربازه‌كان‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كدا رووده‌دات كه‌ سه‌ره‌نجام حه‌وت پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌بن ، دوژمن به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێ‌‌و 12 كه‌سی‌ سڤیل له‌ پیر‌و ژن‌و منداڵی‌ گونده‌كه‌ش به‌ گولله‌ باران كردن شه‌هید ده‌كات‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش بریندار ده‌كات. جگه‌ له‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی‌ ئاوایی‌ ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌‌و له‌ دواییشدا دوانیان له‌ سێداره‌ ده‌دات. ئه‌م ڕوداوه‌ چاوی‌ عوسمان شارستێنی‌ ده‌كاته‌وه‌‌و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ هه‌نگاوی‌ پێ‌ هه‌ڵده‌نێت‌و په‌یمان ده‌دات كه‌ تۆڵه‌ی‌ خوێنی‌ حاجی‌ مه‌لا ره‌سولی‌ خاڵی‌‌و هه‌موو به‌ ناهه‌ق شه‌هیدكراوه‌كان بكاته‌وه‌. عوسمان شارستێنی‌ دوای‌ ساڵانێكی‌ زۆر له‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و چه‌شتنی‌ تاڵ‌و سوێری‌‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی‌ ژیان هه‌لێكی‌ بۆ ده‌ڕه‌خسێ‌ به‌شێك له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی‌ رۆژانی‌ سه‌ختی‌ خه‌بات له‌ دووتوێی‌ كتێبێكی‌ ئه‌لبوم ئاسادا كۆبكاته‌وه‌‌و بیخاته‌ به‌ر دیده‌ی‌ خوێنه‌ران، له‌م وچانه‌ كورته‌دا كه‌ له‌ ساڵی‌ 2017دا به‌ چاپ گه‌یشتوه‌ عوسمان شارستێنی‌ وه‌ك ڕێبوارێكی‌ ئه‌و ڕێگای‌ ئازادیه‌ی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ به‌و ناوه‌وه‌ ناوه‌ ده‌بێته‌ شایه‌تحاڵی زۆرێك له‌ ڕووداوی‌ سه‌رنج ڕاكێش‌و داستانی‌ قاره‌مانانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌شێ‌ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌ سه‌ر بكرێت‌و خۆی‌ وته‌نی‌ (كورد په‌ند له‌ ڕابووردووی‌ وه‌ربگرێت) ‌و نه‌وه‌ نوێیه‌كانی‌ دواتر به‌ دیرۆكی‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌‌و تێكۆشه‌رانی‌ گه‌له‌كه‌یان‌و ڕووداوه‌كانی‌ مێژووی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئاشنا بن. (شارستێنی‌) زۆر به‌ ووردی‌‌و به‌ سه‌لیقه‌یه‌كی‌ جوانه‌وه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ شۆرش‌و پێشمه‌رگایه‌تی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت سه‌ختی‌‌و نه‌هامه‌تیه‌كانیش كه‌ له‌ ژیانی‌ پارتیزانی‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشدا تیایدا ژیاوه‌ له‌ به‌رچاوی‌ خوێنه‌ر شیرین ده‌كات‌و چێژێكی‌ تایبه‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌كه‌ ئه‌به‌خشێت . باسی‌ هه‌ڵگه‌ڕان‌و داگه‌ڕانی‌ سه‌ر شاخ ده‌كات‌و به‌ سه‌رهاتی‌ شه‌ڕ‌و جه‌وله‌‌و هه‌ڵمه‌ت‌و پاشه‌كشه‌‌و سه‌نگه‌ر‌و حه‌شارگه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ رۆژگارێكدا مام وته‌نی‌ ( ته‌نها چیاكان پشتیوانی‌ كورد بوون) . شارستێنی‌ ده‌ڵێت : ڕۆژێكی‌ پاییزی‌ ساڵی‌ 1978 بوو، كه‌ له‌ بناری‌ چیای‌ ئاسۆس ڕووبه‌ڕووی‌ هێرشی‌ دوژمن بووینه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕه‌كه‌ زۆر نابه‌رامبه‌ربوو ، حه‌وت كۆپته‌ریش پاڵپشتی‌ هێزه‌كه‌ی‌ دوژمنی‌ ده‌كرد به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان به‌ فه‌رمانده‌یی‌ شه‌هید جه‌مالی‌ عه‌لی‌ باپیر ‌و به‌ چه‌كه‌ ساده‌كه‌ی‌ ده‌ستیانه‌وه‌ له‌ سه‌عات 11ی‌ پێشنیوه‌رۆوه‌ تا ئێواره‌ شه‌ڕیانكرد‌و ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ عوسمان شه‌هید بوو. له‌ درێژه‌ی‌ باسه‌كه‌یدا شارستێنی‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ شۆڕش‌و ئه‌و هه‌ل‌و مه‌رجه‌ دژواره‌ی‌ هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و چالاكییان تێدا ده‌كرد، له‌ ڕاستیدا ئه‌و ده‌سته‌ سه‌ره‌تاییانه‌ ده‌سته‌ی‌ بچووك بچووك بوون‌وكاره‌كه‌یان زیاتر ڕاگه‌یاندنی‌ بانگه‌وازی‌ شۆڕش‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وره‌یان بوو. بۆیه‌ دوژمن به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ بۆسه‌ی‌ بۆ داده‌نان‌و دوایان ده‌كه‌وت‌و به‌ هلیۆكۆپته‌ریش حه‌شارگه‌كانی‌ بۆردومان ده‌كرد، شارستێنی‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی‌: ( جگه‌ له‌ چاوه‌كانی‌ خۆی‌ شۆڤار‌و جاسووسه‌كانیشی‌ به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاو كردبوه‌وه‌ ، جگه‌ له‌وان‌و له‌ خۆیان سه‌رسه‌ختتر جاشه‌ خۆفرۆشه‌كانی‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌ش به‌ردابوو ). دواتر دێته‌ سه‌ر باسی‌ پێكهێنانی‌ تیپه‌كان‌و تیپه‌كه‌ی‌ خۆیان له‌ ساڵی‌ 1982 كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می‌ گه‌شه‌كردنی‌ هیزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و شۆرش بوو، هه‌ر ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ له‌ ناوه‌راستی‌ هه‌شتاكاندا بوه‌ هۆی‌ وه‌رچه‌رخان له‌ شه‌ڕی‌ پێشمه‌رگانه‌‌و سه‌ره‌نجام هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ داستانی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆمار ده‌كرد‌و زنجیره‌ شاخی‌ پاك ده‌كرده‌وه‌‌و شارۆچكه‌كانی‌ كۆنترۆڵ ده‌كرد . له‌ به‌ شێكی‌ دیكه‌شدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر قۆناخی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین‌و به‌شێك له‌ ڕووداوه‌كان‌و ڕۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان‌و شه‌ڕی‌ تیرۆریستان. هه‌رچه‌نده‌ به‌رێز عوسمان شارستێنی‌ زۆر به‌ كورتی‌ رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌ به‌ڵام كارێكی‌ باشی‌ كردوه‌‌و جێی‌ خۆیه‌تی‌ ده‌ستخۆشی‌ لێ‌ بكه‌ین ‌و ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ به‌رز بنرخێنین، به‌و هیوایه‌ی‌ له‌ داهاتوودا ده‌رفه‌تی‌ بۆ بڕه‌خسێت ته‌واوی‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی‌ تۆمار بكات‌و به‌ چاپی‌ بگه‌یه‌نێت .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چیرۆكی مەدرەسەی سیاسی سلێمانی

موعتەسەم نەجمەدین بەشی یەکەم پێشەكی چیرۆكی دروستبوون و گەشەكردن و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort