سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

كار بۆ پێكهاتنەوەی وڵاتانی كەنداویش دەكات

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا لە میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە دەكات، لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانە بكرێت كە دەستییان لە كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی وڵاتەكەدا هەبووە.
پێشتر بۆمپیۆ بەر لەوەی بەرەو سعودیە بەڕێبكەوێت، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاندبوو»وتوێژەكانمان لەگەڵ جێنشینی شاهانە و سعودییەكان بەردەوام دەبێت لەپێناو زامنكردنی لێپێچینەوەی تەواو سەبارەت بە تاوانی كوشتنی جەمال خاشقچی كە كارێكی ناپەسەندە».
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی سعودیە»بەردەوام دەبن لە وتوێژەكانیان و تەئكیدكردنەوە لەسەر بوونی هەموو بەڵگەنامەكانی بەردەستییان، تا لێوەی بە ڵنیاییەوە لێپیچَینەوە لەلایەن سعودییەكان و بە هەمان شێوە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە بكرێت».
لە سێی كانوونی دووەمی 2019وە، دادگایی كردنی 11 كەس لە سعودیە دەستیپێكردووە. داواكاریی گشتی سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج كەس لەوانەدا سەپاندووە.واشنتۆنیش لای خۆیەوە سزای بەسەر 17 بەرپرسی سعودیەدا سەپاندووە كە پەیوەندییان بە كەیسەكەوە هەیە.
دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ‌ مانگ بەسەر كوژرانی لە تشرینی یەكەمی 2018، تائێستاش تەرمەكەی خاشقچی نەدۆزراوەتەوە، و تائێستاش پرسیار لەسەر ناسنامەی ئەو كەسە دەكرێت كە فەرمانی بە تیمە سعودیە 15 كەسە كردبوو بۆ جێبەجێكردنی تاوانەكە.
بە كوژرانی خاشقچی، پەیوەندییەكانی نێوان ریاز و واشنتۆن كاریگەر بوون، ئەمەش لەكاتێكدا كە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەوڵ بۆ پێكهێنانی «هاوپەیمانییەك» دەدات لە دژی ئێران لە ناوچەكە.
وێڕای ئەوەی ئەنجومەنی پیران لەلایەن كۆمارییەكانەوە كۆنترۆڵكراوە، بەرپرسیارێتی تاوانی كوشتنی خاشقچی دایە پاڵ جێنشینی شاهانەی سعودیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام تەئكید لەسەر پاراستنی شەراكەتی ستراتیژی لەگەڵ ئاشنینی عەرەبی سعودیەدا دەكاتەوە.
لە ریاز پۆمپیۆ چاوی بە جێنشینی شاهانەی سعودیە كەوت. لە سەردانی پێشووتریشی لەدوای دیارنەمانی خاشقچی لە تشرینی یەكەمی رابردوو، پۆمپیۆ و میر محەمەد لە چاوپێكەوتنی نێوانیاندا بە زەردەخەنەوە دەركەوتن، ئەمەش بووە مایەی توڕەكردنی بەشێك لە چینی سیاسی ئەمریكایی.
لە 11ی كانوونی دووەمی 2019، پۆمپیۆ لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكایی رایگەیاندبوو»بەردەوام دەبین لە كاركردن لەپێناو زامنكردنی لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی دەستییان لە كوشتنی جەمال خاشقچیدا هەبوو، ئەمریكاش لەسەر ئەو كارە بەردەوام دەبێت».
لە هەمان كاتدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی ئەمریكایی سعودیی كردەوە بۆ ئەمریكاییەكان.
لە دەوحەش پۆمپیۆ هەوڵیدا پێكهاتنەوەی كەنداو لەنێوان قەتەر و سعودیە و هاوپەیمانەكانی بەرەو پێش ببات.
ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ساڵ و نیوێكە بێ‌ سود هەوڵ دەدات سعودیە و قەتەر رازیی بكات تەنگژەی نێوانیان تێبپەڕێنن، ئەمەش بە مەبەستی پێداگریكردن لەسەر ئامانجە گرنگترەكەی واشنتۆن لە ناوچەكەدا كە ئەویش بەرپەرچدانەوەی هەژمونی ئێرانە.

بانگەشەكردن بۆ یەكێتی نێوان وڵاتانی كەنداو
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی لەگەڵ شێخ محەمەد عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دەوحە، رایگەیاندبوو»ئەوەی پەیوەندی بە ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداوەوە هەیە..ئێمە هەموومان بەهێزتر دەبین گەر پێكەوە كاربكەین بۆ بەرپەرچدانەوەی رووبەڕبوونەوە هاوبەشەكان لە ناوچەكە و جیهان».
پۆمپیۆ دەڵێت»پێمانوایە، من و ترەمپ، ئەو ناكۆكییە زۆر درێژەی كێشاوە».
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا»ئەو ناكۆكیانەی لەنێوان ئەو وڵاتانەدا دروست دەبن كە ئامانجێكی هاوبەشیان هەیە، بێ‌ سودن».
پۆمپیۆ هیوای خواستبوو»یەكێتی زیاتر لەنێوان وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لەماوەی چەند رۆژ و چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا دروست ببێت».
پۆمپیۆ وتارێكی لە بارەگای باڵێوزخانەی ئەمریكا لە جەوحە پێشكەش كرد و تێیدا رایگەیاندبوو»هەرگیز روون نییە، ئاخۆ ئەو ناۆكییەی هاتەئارا لەمڕۆدا بەرەو چارەسەر دەچێت یاخود نا، ئەمەش جێگەی داخە».
سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر، لە پێنجی حوزەیرانی 2017، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند.
چوار وڵاتەكە، دەوحە بە نزیكبوونەوەی لە ئێران و «پشتیوانی لە تیرۆر» تۆمەتباردەكەن، ئەوەش بە توندی لەلایەن قەتەرەوەی رەتدەكرێتەوە كە لەو دەمەوە هەوڵ دەدات تەئكید لەسەر بەشداریی خۆی لە بنبڕكردنی تیررۆ لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بكاتەوە.
هەموو هەوڵەكانی نێوەندگیری دووچاری شكست بوون، هەر بەو هۆیەشەوە لەم ماوەی دواییدا ئەنتۆنیۆ زینی، نێردەی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان دەوحە و ریاز دەستی لەكاركێشایەوە، و بە تۆڕی «سی بی ئێس)ی ئەمریكایی راگەیاندبوو»بەهۆی نەبوونی خواستی سەركردە ئیقلیمییەكان لە پێشنیاری نێوەندگیری و ئاسانكاریی نەكردن بۆ سەرخستنی، دەستی لەكاركێشاوەیە».
سەبارەت بە واشنتۆن، كۆتایی هێنان بە تەنگژەكە كارێكی گرنگە بۆ سەرخستنی پلانی پێكهێنانی هاوپەیمانێكی ستراتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رووبەڕبوونەوەی ئێران كە جگە لە وڵاتانی كەنداو، مسیر و ئوردنیش لەخۆدەگرێت.
پۆمپیۆ لە وتارەكەیدا لە 10ی كانوونی دووەمی 2019 لە قاهیرە، رایگەیاندبوو»ئیدارەی ئەمریكا كار بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەكی ستراتیژی دەكات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ مەبەستی رووبەڕبوونەوەی گرنگترین ئەو مەترسیانەی روو لە ناوچەكە دەكەن».
بە گوتەی پۆمپیۆ»لەمڕۆدا داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە دەكەین، هەنگاوی نوێ‌ هەڵبنێن و یاریدەدەربن لە پتەوكردنی هاوپەیمانی ستراتیژی لە ناوچەكەدا».
لە مانگی داهاتوودا، ویلایەتە یەكگرتووەكان، لوتكەیەكی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا سازدەكات كە پێداگری لەسەر هەژموونی ئێران دەكاتەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لەلایەن پۆمپیۆوە بۆ كەناڵی (فۆكس نیوز) لە 10ی كانوونی دووەمدا ئاماژەی پێكرابوو. بەڵام پێدەچێت ئەركەكە زۆر ئاڵۆز بێت.
لە ئەبو زەبی، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەو رۆژنامەوانانەی راگەیاندبوو كە لە گەشتەكەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هاوڕێی بوون»جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە كارێكی ئاڵۆزە، ئێمە قسە لەسەر رێكەوتنێكی ئاڵۆز دەكەین لەنێوان چەند وڵاتێك كە داوای پابەندوونی گرنگیان لێدەكەین، بەڵام پێموایە رێڕەوێك هەیە تا زیاتر بەرەوپێش بچین».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort