سەرەکی » دۆسێ » دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سوریا تاوتوێ‌ دەكرێت

لە دوای تویتەكەی ترەمپەوە

دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سوریا تاوتوێ‌ دەكرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیان، دامەزراندنی «ناوچەیەكی ئارام كە پاكراوەبێت لە تیرۆر، لە باكووری سوریا» تاوتوێ‌ دەكەن، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی توركیا.
لە تویتێكی سەرۆكی ئەمریكاشدا هاتووە كە دەكرێت ئەو ناوچەیە بە درێژایی 30 كیلۆمەتر لە قوڵایی سوریادا درێژببێتەوە. ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر ترەمپ هەڕەشەی داڕوخاندنی ئابوری توركیای كردبوو، گەر هێرش لە دژی كوردەكان ئەنجام بدات كە وەك سەرچاوەی ناكۆكی نێوان هەردوولان.
لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی توركیادا هاتبوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سەرلەئێوارەی 14ی كانوونی دووەمی 2019، گفتوگۆیان لەسەر دامەزراندنی «ناوچەیەكی ئارام» كردووە لە سوریا، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەو بارەیەوە بخرێتەڕوو.
هەردوو سەرۆك وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكرابوو»بیرۆكەی دامەزراندنی ناوچە ئارامەكەیان، تاوتوێ‌ كردووە لەپاش پاككردنەوەی لە تیرۆر لە باكووری سوریا»، ترەمپیش لای خۆیەوە لە تویتێكیدا رایگەیاندبوو كە دەكرێت، ناوچەكە بەدرێژایی 30 كیلۆمەتر بێت لە قوڵایی خاكی سوریا و لە نزیك سنورەكانی توركیا.
لە میانی وتوێژی نێوان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، ئەردۆغان تەئكیدی لەسەر پێشكەشكردنی «هەموو جۆرە پشتیوانییەك»بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان كردەوە لە چوارچێوەی پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی لە سوریا.
ئەم توێژەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ لەكاتێكدایە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەرلەنوێ‌ گرژی و ئاڵۆی بەخۆوەدەبینن كە زیاتر پەیوەندی بە چارەنوسی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە)وە هەیە كە لەلایەن ئەقەرەوە بە «تیرۆریست» دادەنرێت، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكان لە جەنگی دژ بە رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی»پشتیوانیان لێدەكات.
ئەنقەرە نایشارێتەوە كە بەنیازە ئۆپەراسیۆنێك لە دژی ئەو هێزە كوردییە ئەنجام بدات، بەڵام واشنتۆن دەیەوێت هاوپەیمانەكانی دڵنیابكاتەوە لەپاش راگەیاندنی پاشەكشەكردنی لە سوریا لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی كارەساتێكی ئابوری لە توركیا كردبوو، گەر هێرش لە دژی كوردەكان ئەنجام بدات لەدوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا. سەرۆكی ئەمریكا لە 13ی كانوونی دووەمی 2019، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردبۆوە»ئابوری توركیا خاپور دەكات گەر هێرش بكات سەر كوردەكان»، داوای دامەزراندنی «ناوچەیەكی ئارامیشی كردبوو بە پانتایی 30 كیلۆمەتر».

لە تویتەكەی پاشەكشە دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە هەڕەشەی «خاپوركردنی»ئابوری توركیای كردبوو گەر ئەنقەرە، هەڵسوكەوتێكی دژ بە خواستەكانی واشنتۆن ئەنجام بدات، پاشەكشەی كرد، و ئاماژەی بەو توانا ئابورییە گەورانەش كرد كە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا هەن.
ترەمپ لە تویتێكی تریدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی «تویتەر» رایگەیاندبوو»لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان لە هەموو بارەكاندا قسەوباسمان كرد، بەو سەركەوتنانەش كە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لە بواری بەگژداچوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) هاتنەدی، لەگەڵ تاوتوێكردنی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام بەپانتایی 30 كیلۆمەتر لە سوریا».
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت»هەروەها باسمان لە گەشەی ئابوری نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و توركیا، و ئەو توانا گەورانە كرد كە دەبنە مایەی پتەوكردن و فراوانكردنیان».
پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گرژی و ئاڵۆزییان بەخۆوەبینی، دوای ئەوەی ترەمپ هەڕەشەی «خاپوركردنی ئابوری توركیا»ی كردبوو لە حاڵەتی هێرشكردنە سەر شەڕڤانانی كورد كە شارۆچكەی منبەج و ناوچەیەكی زۆرییان لە سوریادا كۆنترۆڵ كردووە، لەدوای پاكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكە.
سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەكەیدا، پێشنیاری دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارامی كردبوو بە پانتایی 30 كیلۆمەتر لەنێو خاكی سوریا.
پێشتر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، ئەنقەرە ئامادەیە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە خۆرهەڵاتی فورات، و مەنبەجی سوریا لە دژی كوردەكان ئەنجام بدات. پاشان بڕیاریدا ئەو ئۆپەراسیۆنە دوابخات لەپاش پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە 14ی كانوونی یەكەمی رابردوو.
هەموو ئەم پەرەسەندنانە وابەستەی بڕیارەكەی ترەمپن كە لە 19ی كانوونی یەكەمی رابردوو دەریكرد بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، بەبێ‌ ئەوەی وادەیەكی كاتی بۆ ئەو هەنگاوە دیاریی بكات.

كاریگەریی تەنگژە سیاسییەكان لەسەر ئابوری توركیا
لە بارەی تەنگژە سیاسییەكان و كاریگەرییان لەسەر ئابوری توركیا، پێشتر جونوڵ تۆڵ، بەڕێوەبەری پرۆگرامی توركیا لە پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕست رایگەیاندبوو، ساڵی 2018 سەبارەت بە توركیا، ساڵێكی تری پڕ لە تەنگژە و ژاوەژاو بووە. گرنگترین پەرسەندن لەو ساڵەدا، تەنگژەكانی تایبەت بە دراوی توركی بوو. لە هاویندا بەهای لیرەی توركی بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە رووی لە دابەزین كرد، بە جۆرێك كە دراوەكە خراپترین ئەدای لەنێوان دراوە سەرەكییەكانی جیهاندا بەخۆوەبینی.
بە گوتەی ئەو شرۆگەكارە، بەشی گەورەی ئەو تەنگژەیە لە ئەنجامی ساڵێكی خراپی ئیدارەی ئابوری بوو، بەڵام تەنگژەی پەیوەندییەكانی توركیا- ئەمریكا بووە مایەی كەڵەكەكردنی كێشەكان. ئیدارەكەی ترەمپ سزای بەسەر دوو بەرپرسی توركدا سەپاند، دوای ئەوەی ئەنقەرە شكستخواردبوو لە ئازادكردنی پیاوێكی ئاینی ئەمریكایی كە لە توركیا بە تۆمەتی تیرۆر زیندانی كرابوو، پاشان ئەمریكا گومرگی لەسەر هاوردەكردنەكانی توركیا زیاد كرد كە بەرهەمەكانی پۆڵا و ئەلەمنێومی لەخۆگرت. گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە لەلایەن ئەمریكاوە، وایكرد لە دوای دە ساڵ، دراوی توركیا و پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ نزمترین ئاست داببەزن.
جونۆڵ تۆڵ پێیوایە، شتێكی باش لە ئەنجامی ماندووكردنی ئابوری و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتۆن هاتەبەر، بەو پێیەی توركیا ناچار بوو قەشە ئەندرۆ برانسۆن لە دوای چەند مانگێك ئازاد بكات، لەگەڵ باشكردنەوەی ئەو پەیوەندییانەی پێشتر لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپاییەكانیدا زیانی گەورەیان پێگەیشتبوو. دوای ساڵێكی خراپ لە 2017، لە ساڵی 2018دا توركیا و ئەڵمانیا بڕیاریاندا پەیوەندییەكانی نێوانیان باشبكەنەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كە بێ‌ ئومێدییەكی گەورە دایگرتبوو بەرانبەر بە دەستخستنی شادەمارێك بۆ ژیانی ئابوری وڵاتەكەی، لە سەردانێكی رەسمیدا بۆ ئەڵمانیا، ستایشی پەیوەندییەكانی توركیای كرد لەگەڵ ئەوروپا، ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیاش بە هەمان شێوە دەست و دڵی باش بوو، كاتێك ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەكەی كردبوو بۆ یارمەتیدانی دارایی توركیا لەكاتی پێویست و لەو دەمەی توركیا دووچاری تەنگژەی دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەكەی هاتبوو.لە هەوڵێكیشدا بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان، هۆڵەندا و توركیا باڵێوزەكانیان دانایەوە دوای ئەوەی پێشتر هەردوو وڵات باڵێوزی خۆیان كێشابۆوە بەهۆی رێگری هۆڵەندییەكان لە ئەنجامدانی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەنێو رەوەندی تورك لە هۆڵەندا كە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكاندا بوو بۆ ریفراندۆمی تایبەت بە دەستور لە نیسانی 2017.
شرۆگە كارە توركەكە لە پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وای دەبینێت، كێشەكانی توركیا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، و ئاستەنگە داراییەكان، وڵاتەكەی ناچاركرد هەوڵ بۆ دۆزینەوەی دۆستی نوێ‌ بدات لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دێرینەكان. پەیوەندییە ئابورییەكانی توركیا لەگەڵ چین هەڵكشانی خێرایان بەخۆوەبینی، ئەنقەرە هیوای خواست پەیوەندییە بازرگانییەكان بقۆزێتەوە بۆ پتەوكردنی دەستپێشخەری پشتێنەی بازرگانی و گەیشتن بە چین. لە هەمان كاتدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیادا بە پتەوی هێشتەوە، و لەسەر ئەوە رێكەوتن رێگە لە هێرشی حكومەتی دیمەشق بگرن بۆسەر پارێزگای ئیدلیب لە باكووری خۆرئاوای سوریا، و دامەزراندنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵدراو لە پارێزگاكە، و قوڵكردنەوەی هەماهەنگییەكانیان لە بواری وزە لەڕێی دامەزراندنی (تركستریم) كە هێڵە بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیە لە روسیاوە لەڕێی دەریای رەشەوە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا تۆڵ دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان تەنیا نەبووە كە توركیا لە ساڵی 2018دا كێشەی لەگەڵدا دروستبوو، بەڵكو تەنگژەی كوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی لەنێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، بووە مایەی ئاڵۆزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و ریاز كە پێشتریش تەنگژەی بەخۆوەبینی بەهۆی پشتیوانی توركیا لە كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و پاڵپشتی بۆ (دەوڵەتی قەتەر) لە دوای گەمارۆكان كە بەسەركردایەتی سعودیە لەلایەن ژمارەیەك وڵاتانی عەرەبییەوە بەسەر دەوحەدا سەپێنران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort