سەرەکی » دۆسێ » ئیسرائیل دۆزینەوەی تەواوی تونێلەكانی حزبوڵلا رادەگەیەنێت

بەرپرسیارێتییەكەی دەخاتە ئەستۆی حكومەتی لوبنان

ئیسرائیل دۆزینەوەی تەواوی تونێلەكانی حزبوڵلا رادەگەیەنێت

ئیسرائیل رایگەیاندووە، گەڕان و پشكنینی بەشوێن توێلەكانی حزبوڵڵادا تەواوكردووە كە «لێوەی هەوڵدەدرا دزەبكرێتە نێو خاكەكەی».
ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی رابردووەوە دەستیكردووە بە خاپوركردنی تونێلەكان، ئەمەش مەترسی تەقینەوەی دۆخەكەی لەنێوان هەردوولادا هێنابووەئارا.
سوپای ئیسرائیل لە 13ی كانوونی دووەمی 2019، دۆزینەوەی هەموو ئەو تونێلانەی راگەیاند كە لەلایەن حزبوڵڵاوە هەڵكەندرابوون، بە مەبەستی دزەكردنە نێو خاكی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەدەستكردن بە پرۆسەی خاپوركردنی ئەو توێلانەش كردبوو لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی رابردووەوە.
كۆڵۆنێل جۆناسان كۆنریكۆس، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە رۆنامەوانی راگەیاندبوو»تونێلێكی تری هێرشبردنی تری حزبوڵڵامان دۆزییەوە (شەشەم تونێلە) لەژێر سنورەكانی لوبنان بەرەو ئیسرائیل، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیشتمان، هیچ تونێلێكی تر نەماوە كە سنورەكان ببڕێت».
بەپێی سوپای ئیسرائیل، دەروازەی دوایین تونێل دەكەوبێتە شارۆچكەی (رامیە)ی لوبنان و 800 مەتر لە خاكی ئیسرائیلەوە دوورە.
تونێلەكە دەیان مەتر بۆ نێو خاكی ئیسرائیل درێژبۆتەوە، و بە قوڵایی 55 مەتر لەژێر زەویدایە، ئەمەش وادەكات قوڵترین و»درێژترین و ئامادەكراوترین» بێت لەنێوان هەموو ئەو تونێلانەی پێشتر لەلایەن سوپاوە دۆزراونەتەوە، ئەمەش بە گوتەی كۆڵۆنێل جۆناسان كۆنریكۆس.
ئەو پرۆسەیە كە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو راگەیەندرابوو، مەترسی تەقینەوەی دۆخەكەی لەنێوان هەردوولا دروستكرد. ئیسرائیل كە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاشتی پارێزی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكات لە لوبنان، رەتیدەكاتەوە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخەكەدا بێت.
لە ساڵی 2006دا جەنگ لەنێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل رویدا. وێڕای هێرشكردنی هەردوولا بۆسەر یەكتر لەهەندێك كاتدا لە سوریا، لەكاتێكدا كە حزبوڵڵا پشتیوانی لە دیمەشق دەكات لەدژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بێدەنگی باڵی بەسەر سنورەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبناندا كێشاوە.
وەك ئیسرائیل ئاماژەی پێدەكات، حزبوڵڵا بەنیاز بووە، ئەو تونێلانە بۆ رفاندن یان كوشتنی سەرباز و مەدەنییە ئیسرائیلییەكان، و دەستگرتن بەسەر بەشێك لە خاكی ئیسرائیل لە حاڵەتی هەڵایسانی شەڕدا، بەكاربهێنێت.
كۆنریكۆس دەڵێت»ئەو ئامانجانەمان هێنایەدی كە لە سەرەتاوە دیاریمان كردبوو» كە دۆزینەوە و خاپوركردنی تونێلەكان بوو، ئاماژەی بە خاپوركردنی دوایین تونێلیش كرد لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئاماژە بەچاودێری ئەو «دامەزراوانە» دەكات كە لەلایەن حزبوڵڵاوە لەنێو خاكی لوبناندا دروستكراون.
ئیسرائیل سەرلەنوێ‌ بەرپرسیارێتی ئەو كارانەی دەخاتە ئەستۆی حكومەتی لوبنان و رایدەگەیەنێت»هەر كارێكی توندوتیژی یان پێشێلكارییەك بۆ بڕی ژمارە 1701 نەتەوە یەكگرتووەكان كە بووە مایەی كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، لە ئەستۆی حكومەتی لوبناندایە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort