سەرەکی » زانست » دایكی هابل مالئاوایی كرد

دایكی هابل مالئاوایی كرد

ژنه‌ گه‌ردونناس و دیزاینه‌ری ته‌لسكۆبی هابل (نانسی رۆمان) له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
پێگه‌ی ئاژانسی ناسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و خانمه‌ی ڕاگه‌یاند و ستایشی و كارو خزمه‌ته‌كانی (نانسی رۆمان)ی كرد .
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ناسادا هاتووه‌ « نانسی له‌ ساڵی 1959 ه‌وه‌ له‌ ناسا كاریكردووه‌ یه‌كه‌مین ژن بووه‌ له‌مێژووی ئه‌مریكادا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرێت له‌و ئاژانسه‌دا».
نانسی رۆمان دیزاینه‌ری ته‌لسكۆبی هابل بووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ته‌لسكۆبه‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌ناوه‌نده‌ گه‌ردونییه‌كان و له‌ جیهانیشدا، دوای ته‌واو بوونی دیزاینی ته‌لسكۆبی هابل له‌ ئاژانسی ناسا نازناوی (دایكی هابل)یان به‌خشییه‌ ئه‌و خانمه‌.
نانسی رۆمان له‌ ساڵی 1979دا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ ناسا و بووه‌ته‌ چالاكوان له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژنه‌ زاناكان و ناوبانگی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی چالاكییه‌ زانستییه‌كانی و چالاكییه‌كانی له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌و كارانه‌ی نانسی رۆمان له‌ ئاژانسی ناسادا كردویه‌تی وای له‌ زانایانی ئه‌و ئاژانسه‌ كردووه‌ هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و خانمه‌ بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك ڕێزلێنانێك یه‌كێك له‌ هه‌ساره‌ دۆزراوه‌كانی گه‌ردونیان به‌ ناوی ئه‌و خانمه‌وه‌ ناوناوه‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌ساره‌ی (2516رۆمان)ه‌ .
هه‌روه‌ها كۆمپانیای(Lego) ی دانیماركیش، كۆمه‌ڵێك بووكه‌ڵه‌ی دروستكردووه‌ به‌ ناوی (ژنانی ناسا) و یه‌كێك له‌و بوكه‌ڵانه‌ له‌ شێوه‌ی نانسی رۆمان دروستكراوه‌.
پێویسته‌ بوترێت (هابل) تاقیگه‌یه‌كی فه‌زاییه‌ و له‌ خولگه‌ی زه‌ویدا كارده‌كات، ئه‌م تاقیگه‌یه‌ به‌ ناوی زانای گه‌ردونناسی ئه‌مریكایی( ئه‌دوین پاول هابل)ه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1889 – بۆ 1953دا ژیاوه‌.

سه‌رچاوه‌: نۆڤۆستی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

seven + fifteen =

x

هەواڵێ هاوشێوە

دڵ و چاوی گه‌ردوونناسانی رووناك و رۆشن كرد

ڕۆژی 10ی مانگی نیسان له‌كۆنگره‌یه‌كی زانایانی فیزیای گه‌ردوونیی و گه‌ردوونناساندا ...