سەرەکی » مانشێت » سلێمانی؛ بەڕێوەچوونی چلەی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم

سلێمانی؛ بەڕێوەچوونی چلەی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم

دوێنێ لەهۆڵی تەوار لەسلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیی (ی.ن.ك)‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و كەسوكار‌و كەسایەتی‌و هاوڕێ‌و دۆست‌و رۆشنبیران‌، لەڕێوڕەسمێكدا چلەی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم، بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا، وتاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لەلایەن رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن خوێنرایەوە، تێیدا وتی: مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم، یەكەم گۆشەنووسی كورد، بە واتای شەهیدانی قەڵای دمدم‌و هونەری كورتەچیرۆك نووسین‌و تریفەی وشەو یادو وەفا، لەئاسمانی نووسیندا بوو، لەباخی پیرەمێردو گۆران‌و ژین؛ باخەوان بوو، وەرگێڕو چیرۆكنووس‌و رەخنەگر‌و رۆژنامەوان، دڵسۆزو ئازادیخواز بوو.


لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا، فیلمێك بەناونیشانی (كۆچی باخێك لە وشە) نمایشكرا، كە گوزارشتی لەخەباتی نووسین‌و قەڵەمی رەنگین‌و بەبڕشت‌و كۆڵنەدان‌و ماندوونەناسی مامۆستا مستەفا؛ دەكرد. هەروەها د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ، محەمەد سەعید جاف‌و فاروق مەلا مستەفا، وەك هاوڕێی مامۆستا مستەفا، لەگێڕانەوەی چەند یادەوەرییەكدا باسیان لەهەڵوێستی جوامێری‌و نیشتمانپەروەریی مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم كرد.
هەر لەڕێوڕەسمەكەدا، وتاری یەكێتیی نووسەرانی كورد لەلایەن كاكە مەم بۆتانی‌و وتاری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردیش لەلایەن ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە، خوێنرانەوە، تیایاندا ئەوەیان ئاماژەپێكرد كە كۆچی دوایی مامۆستا مستەفا، زیانێكی گەورەیە لەئەدەب‌و رۆژنامەنووسیی كوردی‌و بەئاسانی جێگەی پڕنابێتەوە.
لەكۆتایی رێوڕەسمەكەشدا، وتاری بنەماڵە لەلایەن ئامانج مستەفا ساڵح کەریم-ەوە خوێنرایەوە، تێیدا سوپاسی سەرجەم كەسایەتییە سیاسی و كۆمەڵایەتی‌و ئەدەبی‌و رۆژنامەگەری‌و هونەرییەکان‌و سەرجەم ئەو حزب‌و دامودەزگاو لایەنە كوردستانی‌و عیراقی‌و دەزگا حكومی‌و سەندیكاییەكانی كرد، كە هاوخەم‌و هاوكاریان بوون لەڕێوڕەسمی بەخاكسپاردن‌و پرسەی باوكیاندا، یان بەتەلەفۆن‌و نامەو ئیمەیل هاوخەمیی خۆیان دەربڕیوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

five × 1 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

منداڵانی ئەنفال

دووتوێیەکی تایبەتی کوردستانی نوێ یە بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی ...