سەرەکی » وەرزش » بۆندی هیگواین به‌ 3 مه‌رج ده‌بێت به‌ هه‌میشه‌یی

بۆندی هیگواین به‌ 3 مه‌رج ده‌بێت به‌ هه‌میشه‌یی

به‌پێی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ یانه‌ی‌ چێڵسی بۆندی گۆنزالۆ هیگواینی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و ئه‌و یاریزانه‌ به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ ده‌كات و 3 مه‌رجیش بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌ كۆتایی وه‌رز ده‌كات به‌ هه‌میشه‌یی.
دوا كه‌وتنی راگه‌یاندنی بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ میلان سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كریچۆڤ بیۆنتیكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ جه‌نه‌وا كه‌ دوای ئه‌وه‌ میلان خۆی كۆتایی هاتنی خواستنی هیگواین راده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی‌ ماركای ئیسپانیش ورده‌كاری بۆندی هیگواینی له‌گه‌ڵ چێڵسی بڵاوكرۆدته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌رووی داراییه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌و میلان نییه‌ كه‌ 9 ملیۆن یۆرۆ موچه‌ی ده‌بێت و له‌كۆتایی وه‌رزیش ده‌توانن به‌ 36 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌ی كۆتایی بیگوازنه‌وه‌.
یۆڤانتۆس چه‌ند مه‌رجێكی خستۆته‌ ناو بۆندی ئه‌و یاریزانه‌و چێڵسی كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ جێ به‌جێ بێت ئه‌وا چێڵسی ده‌بێت به‌ ناچاری بۆندی هیگواین بكات به‌ هه‌میشه‌یی.
یه‌كه‌م مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چێڵسی پله‌ی یه‌كه‌م تا سێیه‌می پریمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنێت و هیگواینیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ گۆڵێك بكات.
دووه‌م مه‌رجیش ئه‌وه‌یه‌ هیگواین 15 گۆڵ له‌ یارییه‌كانی چێڵسی له‌ پریمه‌رلیگ بكات و سێیه‌م مه‌رجیچ بردنه‌وه‌ی‌ یۆرۆپالیگه‌ له‌لایه‌ن چێڵسی له‌گه‌ڵ تۆماركردنی 5 گۆڵ له‌لایه‌ن هیگواین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

4 + 20 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئاسیا عەبدوڵڵا: پێویست ناکات په‌نا ببرێته‌ به‌ر یاریزان و راهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم

محەمەد ئەحمەد یه‌کێکی تر له‌و‌ کچه‌ یاریزانانانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ...