سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە، نەك شتێكی نایاسایی

قادر عەزیز بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا:

بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە، نەك شتێكی نایاسایی

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن، لەمیانی وتوێژێكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە، نەك شتێكی «نایاسایی‌و ناشەرعی».
قادر عەزیز لەمیانی وتووێژەكەدا باسی دوایین كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و پارتی كردووە‌و دەڵێت: دوایین كۆبوونەوە خراپ نەبوو، باشتربوو لەكۆبوونەوەكانی تر، بەڵام پارتی‌و یەكێتی دوورن لەڕێكەوتن، چونكە پارتی رازی نییە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت، دەیەوێت دوای بخات بۆ دوای پێكهێنانی حكومەت، یەكێتیش بەمە رازی نییە، دەیەوێت هەموو كێشەكانی هەولێر‌و بەغدا‌و كەركوك یەك پاكێج بن، ناكرێت لەهەولێر رێكبكەوین بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام لەكەركوك پارتی دژ‌و رێگربێت لەبەردەم پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی، یاخود دژی پێدانی پۆستی وەزارەتی داد بێت بەیەكێتی، ناكرێت ئەمانە بەڕاستی دەبێت دۆستایەتی، دۆستایەتی بێت‌و دژایەتی، دژایەتی بێت، لەبەرئەوە بەبێ چارەسەركردنی پرسی كەركوك كە پارێزگار بدرێت بەیەكێتی، یەكێتی تا ئێستا بڕیاری نییە لەم حكومەتە بەشداری بكات.
روونیشیكردەوە: كێشەی سەرەكی ئێستای نێوان پارتی‌و یەكێتی پارێزگاری كەركوكە، چونكە ئەوە ساڵێك زیاترە دۆخی كەركوك بەوجۆرەیە، پارێزگاری كەركوك لەهەمانكاتدا سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی شارەكەشە، پارتی ژمارەیەك ئەندامی هەیە لەناو ئەنجومەنی پارێزگا، كە پارێزگار لەوێوە هەڵدەبژێردرێت، بۆیە ئەگەر پارتی ئامادە نەبێت یەكێتی ئەو «ئیستحقاقەی» خۆی بەدەستبهێنێت كە پۆستی پارێزگاری كەركوكە، باشە بۆچی دەبێت یەكێتی لەحكومەتێك بەشداریی بكات كە هیچ دەستكەوتی بۆ ئەو نەبێت؟.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەبێ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكێتی ئامادەنییە بەشداری لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا بكات؟، قادر عەزیز، جەختیكردەوە كە»بەبێ ئەوەی پێشتر پۆستی پارێزگار لە كەركوك بدرێت بە یەكێتی، یەكێتی ئامادە نییە بەشداری لەم حكومەتەدا بكات، پۆستی پارێزگاری كەركوك راستەوخۆ بەدەست پارتییە، چونكە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا پارتین، ئەوان دەتوانن لەگەڵ یەكێتی زۆرینە پێكبهێنن، بەبێ ئەوەی پارتی رازی بێت ئەنجومەنی پارێزگا كۆبێتەوەو لەو كۆبوونەوە پارێزگارێك هەڵبژێردرێت لەپشكی یەكێتی تائێستا لەناو یەكێتی زۆرینە بۆچوونی وایە كە بەبێ ئەمە بەشداری لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەكەین، چونكە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەندە بە رازیبوونی پارتی بە دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك كە یەكێتی بێت، ئەگەر ئەمە كرا ئێمە نزیكین لە رێكەوتن».
دەربارەی كاریگەریی بەشدارینەكردنی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم؟ قادر عەزیز دەڵێت: كاریگەریی هەرچییەك بێت نازانم، بەڵام پارتی بەرپرسە لەكاریگەرییەكان، چونكە یەكێتی داوای ئیستحقاقی خۆی كردووە نەك شتێكی «نایاسایی‌و ناشەرعی»، پارتی بۆ لە هەولێر داوای ئیستحقاقی خۆی دەكات، بۆ لە كەركوك‌و بەغدا رازی نییە بۆ یەكێتی؟ ئەمە چ جۆرە سیاسەتێكە؟ چۆن حوكمڕانی هاوبەش بەوشێوەیە دەكرێت؟!. وتیشی: بابەتی پۆستی پارێزگار بەلای یەكێتییەوە هێڵی سوورە بەهیچ جۆرێك سازشی لەسەر ناكات، چونكە پەیوەندیی هەیە بەچارەنووسی خەڵكی كەركوكەوە، ئەگەر پارتی دەیەوێت لەگەڵ یەكێتی دۆست بێت، بەیەكەوە حكومڕانی كوردستان بكەن، نابێت دژی ئەم «ئیستحقاقە»ی یەكێتی بێت، ناكرێت لەهەرێم دۆست بین‌و لەكەركوك‌و بەغدا ناحەزو ناكۆك بین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان ‌و راپەڕاندنی ئەركەكاندا

سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی (13ی شوباتی 2019)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort