سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەرهەمە شێوەکارییەکانی هۆشیار سەعید لە پیشانگەیەکدا

بەرهەمە شێوەکارییەکانی هۆشیار سەعید لە پیشانگەیەکدا

رۆژی 17/1/2019 هونه‌رمه‌ند هۆشیار سه‌عید لەپیشانگەیەکدا کە لە گه‌له‌رى ئاتراوم لەهۆڵەندا کرایەوە دوا ئه‌زموونە هونەرییەکانی خۆى ‌خسته‌ڕوو.
لەپیشانگه‌كه‌دا هۆشیار سه‌عید، ژماره‌یه‌ك تابلۆو په‌یكه‌ر کە کاری نوێی ئەم هونەرمەندە بوون نمایشكردو پیشانگەکە هەتا مانگی 3 بەردەوامدەبێت.
هۆشیار سه‌عید، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌كانى كورد کە شێوازی کارکردنی تایبەت بەخۆی هەیە. له‌دایكبووى شارى سلێمانییەو ده‌رچووى به‌شى په‌یكه‌رسازیى ئه‌كادیمیاى ئه‌مستردام-ه‌. پێشتر چه‌ندین پیشانگه‌ى تایبه‌ت و هاوبه‌شى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان كردۆ‌ته‌وە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

10 + seventeen =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی تایبەت

پیشانگەیەکی تایبەت بۆ کارە هونەرییەکانی عەتا قەزاز کرایەوە لەبەردەوامی چالاکییەکانیداو ...