سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەم قسانە بەخانمانی دوو گیان مەڵێن!

ئەم قسانە بەخانمانی دوو گیان مەڵێن!

ئەم قسانە هەرگیز بەخانمانی دوو گیان مەڵێن!

وەرگێڕانی: نیگار كەریم

بەپێی سایتی نەمناك ئەم قسانە هەرگیز بەخانمانی دوو گیان مەڵێن كە لەوانەیە ببێتـەهۆی لاوازبوونی ڕۆحیەتی‌و كەمبوونەوەی پشتبەستن بەخۆیان لەكاتی دوو گیانیدا. بەم قسانە دوودڵی‌و ڕاڕایی بۆ خانمانی دوو گیان مەگوێزەرەوە.
سترێسی دایك لەقوناغی دوو گیانیدا كاریگەری لەسەر كۆرپەلە دروست دەكات كە لەبیر ناكرێت بەلایەنی كەمەوە لێكۆڵەرەوان بەتازەیی وتویانە: «كۆرپەلەی ئەو دایكەی كە لەكاتی دووگیانیدا سترێسی هەبێت، لە داهاتودا منداڵەكە توشی دڵەراوكێی‌و كێشەی دەروونی دەبێت». ئێستا بیر دەكەیتەوە چ شتێك دەبێتەهۆی دەركەوتنی سترێس لەدایكانی دوو گیاندا؟! لەوانیە تێبینی ئەوە نەكەیت، بەڵام شتی بچوك كە دەوترێت یان لەدەوروبەرمان تپێدەپەرێت دەتوانرێت كاریگەری خراپ دروست بكات لەسەر رۆحیەتی دایكانی دووگیان، لێرەدا ئەوەتان لەبیر بێت كە هەندێ قسە نابێت بەخانمێكی دوگیان بوترێت، لەوانەی ئەنجامی خراپ بەدوا خۆیدا بهێنێت، ئەوانیش:
– سكت چەند بچووكە
تەنانەت ئەگەر مەبەستت وەسفكردنی دایكە دووگیانەكە بێت، بەڵام شتێك كە دەیبیستین ئەوەیە كە (دڵنیا بێت كەحاڵی كۆرپەلە باش بێت؟) هەمان بابەت دەربارەی قەبارەی منداڵەكە دەترسێنێت‌و دەست دەكات بەپرسیارو وەڵام یان دەچێت بۆ لای پزیشك تا ببینێت كە ئایا كۆرپەلە حاڵی باشە یان نا! بەشێوەیەكی ئاسایی ئەم چیرۆكە كۆتاییەكی باشی نییە.
-وای چەند سكت گەورەیە!
گرنگ نییە كە ئەو ئێستا وەك‌و میزەلانێكی گەورەی لێهاتبێ‌، باشترە ئەم قسەیە نەوترێ‌ چونكە ئەو لەئێستادا دووگیانە، دووگیانی دەبێـتەهۆی زیادبوونی كێش لەنێوان 12تا 18 كیلۆ ئەم ئەندازەیەش بەسە بۆئەوەی كە تا ئەو گەورە دیار بێت.
-چاوەڕێی ئەوەت نەدەكرد كە دووگیان بی
لەراستیدا ئەمە ڕستەیەكی گونجاو نییە، هەرچەندە لەئێستادا زۆربەی هاوسەران ڕێگاكانی كۆنترۆڵكردنی دووگیان نەبوون دەزانن، بەڵام ئەگەر ئاواش نەبێت لەوانەیە ئەو پێی خۆش نەبێت بەتۆ بڵی كە پێشبینی دووگیانی دەكرد یان بەشێوەی ڕێككەوت دوو گیان بووە.
هۆكارەكانی دەركەوتنی سترێس لەخانمانی دووگیاندا
1- كاریگەری (دەكرێت دەست لەسكت بدەم؟)
نەخێر، تۆ ئەو مۆڵەتەت نییە كە ئەم كارە بكەیت، بەڵام ئەوەی كە پرسیارەكە دەكەیت‌و سەربەخۆیانە دەست نادەیت لە سكی خانمی دووگیان ئەوان جێگای سوپاسگوزارییە.
2- حەز دەكەیت كچ بێـت یان كوڕ؟
ئەو حەز دەكات منداڵی ببێت‌و بوون بەدایك تاقیبكاتەوە. تەنها شتێك كە ئەم نۆ مانگە چاوەڕێی دەكات ئەوەیە كە منداڵەكەی تەندروست‌و بێ‌ كەموكورتی بێت.
3- دەزانی كە ماوەی دووگیانی 10 مانگە
دەزانی دایكانی دووگیان لەگەڵ بیستنی ئەو قسەیە زۆر ناڕەحەت دەبن لەڕاستیدا پێویست ئەم زانیارە گرنگە بەگوێی ئەودا بدەیت. چونكە خۆیان دەزانن.
4- كاتێك من دووگیان بوون
باشترە ئەم ڕستەیە تەواو نەكەیت بێگومان خانمێ‌ كە دوو گیان دەبێت ئەو بۆچونەی هەیە كە تەنها بونەوەرێكە كە دووگیانە لەبەرئەوە لەڕاستیدا ئەو نایەوێت ببیستێت تۆ چۆن كێشت زیادبووەو یان بێزوتان چۆن بووە.
5- ناوتان دیاریكردووە
لەوانەیە ئەم كارەی كردبێ‌، بەڵام نەیەوێت تا كاتی لەدایكبوونی منداڵەكە ناوەكەی بڵێت، یان پێشنیاری تۆ بۆ ناو ببیستێ‌.
6- دڵنیای كە دوانە نییە؟
بێ‌ گومان پزیشكی پسپۆڕ دەربارەی یەكێ یان دووانە بوونی كۆرپەلە بە دایكەكە دەڵێت، بەڵام ئەگەر هەستی شەشەمی تۆ شتێكی تر دەڵێت وا باشترە نەیڵێی.
7- دەتەوێ‌ شیری خۆتی پێبدەی؟
مەمنون كە دەپرسی، بەڵام ئەوە بابەتێك نییە كە بتوانرێت لەئێستادا لەسەری بڕیار بدرێت لەبەرئەوە لەوانەی پرسیارەكەت خانمە دوگیانەكە توشی دڵ ڕاوكی بكات.
8- لەدوای ئەوەی منداڵەكەت ببێ‌ دەچیتەوە بۆ دەوام؟
پرسیارێكی ئاوا خۆتان دەخاتە ژێر پرسیارەوە لەوانەیە وابیر بكرێتەوە كە تۆ بۆچوونی كۆنت هەیە، وابیردەكەیتەوە كاتێك كەسێ‌ بوو بەدایك ئیتر مافی ئەوەی نییە چالاكی كۆمەڵایەتی‌و دەوامی هەبێت.
9- ئێستا ڕۆژی خۆشی تۆیە
هەمیشە خانمێك كە دووگیان بووە و دەربارەی هەموو قۆناغەكانی ئاگاداری تەواوەتی هەیە، دەزانێت لەدوای لەدایكبوونی منداڵ چ مەسەلەیەك تێپەرێنێت، لەبەرئەوە پێویست ناكات تۆ بیری ئەو بخەیتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان-سلێمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

18 − 9 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی تایبەت

پیشانگەیەکی تایبەت بۆ کارە هونەرییەکانی عەتا قەزاز کرایەوە لەبەردەوامی چالاکییەکانیداو ...