سەرەکی » دۆسێ » عەبدولمەهدی و بنیاتنان سوورن لەسەر فەیاز

هۆكارەكانی ئاشكرا دەكرێن

عەبدولمەهدی و بنیاتنان سوورن لەسەر فەیاز

رۆژنامەیەكی لوبنانی لە راپۆرتێیكدا باس لە پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات و پێیوایە، عەبدولمەهدی و هاوپەیمانی بنیاتنان سورن لەسەر كاندیدكردنی فالح فەیاز بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام ئەو بۆخۆی بەگوڕ نییە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.
رۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە راپۆرتێكی تایبەت بە پرسی عیراق و پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی، نوسیویەتی»فالح فەیاز وەك پێشوو بەگوڕ نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بە تایبەت دوای ئەوەی پۆستەكەی پێشووی وەرگرتەوە كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەوزیرانی پێشووەوە دوورخرابۆوە»، وەك لە راپۆرتەكەشدا ئاماژەی پێكراوە»ئەو رۆڵەی ئێستا فەیاز دەیبینێت، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە هەماهەنگی ئەمنییەوە هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی عیراق، ئامادەگی بۆ ئەو پیاوە گەڕاندۆتەوە لە نێوجەرگەی پرۆسەی ئەمنی لەسەر ئاستی ئیقلیمی كە خواستی خۆیەتی لە قۆناغی داهاتوودا جڵەوی ئەو دۆسێیەی بەدەستەوە بێت، ئەمەش لەكاتێكدا كە روخساری نەخشەیەكی نوێ‌ خەریكە لە ناوچەكەدا دەردەكەوێت».

هۆكارەكانی پێداگری لەسەر فەیاز
لەبارەی هۆكاری سوربوونی هاوپەیمانی بنیاتنان لەسەر فەیاز، رۆژنامەكە نوسیویەتی، هاوپەمیانی بنیاتنان بە سەركردایەتی هادی عامری و نوری مالیكی، سورن لەسەر تێپەڕاندنی، بەو پێیەی تاكە كە كە دەتوانێت بە باشی جڵەوی دۆسێی ئەمنی بگرێتەدەست»، بە هەمان شێوە تەئكیدی لەسەر سوربوونی عەبدولمەهدیش بۆ كاندیدكردنی فەیاز كردۆتەوە.
هەر بەپێی رۆژنامەی (الاخبار) «هۆكاری سوربوونی عەبدولمەهدی لەسەر فەیاز، بۆ ئیدارەدانی دۆسێی ئەمنی دەگەڕێتەوە، بە تایبەت كە رووبەڕبوونەوەكانی قۆناغەكانی داهاتوو كەسانی خاوەن ئەزمونی پێویستە، فەیازیش ئەو كەسەیە كە بۆ پێگەكە دەگونجێت»، ئەمەش لەكاتێكدایە كە «عەبدولمەهدی دەیەوێت خۆی بۆ كاروباری ئابوری یەكلایی بكاتەوە، بۆیە دەیەوێت بەشێوەیەكی تەواوەتی دۆسێی ئەمنی رادەستی فەیاز بكات، و بۆخۆشی بەشێوەیەكی رۆتینی سەرپەرشتی دەزگا ئەمنییەكان بكات».
لەبارەی پێداگری هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش، بۆ بەوەزیركردنی فەیاز، (الاخبار)ی لوبنانی پێیوایە، وەك پاداشتێكە بۆ هەڵوێستی پشتیوانیكردنی فەیاز لەو دوانە لە ساتێكی سیاسی ناسكدا، بەڵام وێڕای ئەوەش، ئەو دوانە پێیانوایە فەیاز هەڵبژاردەیەكی باشە و رەتیشی ناكەنەوە كە حیساباتی تر لە ئارادایە، لە لایەكی ترەوە سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هیواخوازە لەڕێی بە وەزیركردنی فەیازەوە دەرگای گرتنەدەستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوەی بۆ بڕەخسێت كە لەئێستادا باس لە بەگەڕخستنی دەكرێت، مالیكیش وایدەبینێت دەستبەردان لە هەڵبژاردن و رێگەچارەی فەیاز، لە چانسی بوون بە جێگری سەرۆك كۆماری كەمدەكاتەوە، لەكاتێكدا كە هاوپەیمانی چاكسازیش داوای ئەو پۆستە دەكات و بە پشكی خۆی دادەنێت، ئەمەش لەلایەن پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانییەكەوە لە لێدوانێكدا خرایەڕوو كە رایگەیاندبوو»پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوەیە كە پشتیوانی لە كەمكردنەوەی ئەو پۆستە دەكات بۆ دوو جێگر لە بری سێ‌ جێگر».

یەكلایی كردنەوەی پاشماوەی كابینە وەزارییەكە دوادەكەوێت
رەعد دەهلەكی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاكسازی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، پێشبینی كردبوو یەكلاكردنەوەی پاشماوەی كابینە وەزارییەكە بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوابخرێت، ئاماژەی بە بوونی ئەولەویەتی تر كردبوو كە لەلایەن پەرلەمانەوە لە پاشماوەی تەمەنی وەرزی یاساداناندا پێویستە كاریی لەسەر بكرێت و تەواوبكرێت، لەپێش هەمووشیانەوە، بودجەی فیدراڵییە.
بە گوتەی دەهلەكی، پرسی تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی، كاتێكی زۆری خایەندووە، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاری ئەنجومەنی نوێنەران دروستكردووە لەڕووی داڕشتنی یاساكان جێبەجێكردنی رۆڵی چاودێری، ئاماژەی بە پێداگری ئەنجومەنی نوێنەرانیش كردبوو لەئێستادا كە جەخت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی دارایی دەكاتەوە.
دەهلەكی دەڵێت»ناكۆكییەكان تائێستاش بەردەوامن لەسەر پاشماوەی وەزارەكان بە تایبەتیش وەزارەتە ئەمنییەكان، بەجۆرێك كە هێزە سونییەكان خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە لەسەر كاندیدێك بۆ وەزارەتی بەرگری، شیعەكانیش بە هەمان شێوە لەسەر كاندیدێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ رێنەكەوتوون، ئەمەش بۆ پێكهاتەی كورد دەگونجێت كە لەبارەی كاندیدی وەزارەتی داد ناكۆكیان لەنێواندایە».
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی چاكسازی پێیوایە»ئەولەویەتی پەرلەمان پاشماوەی تەمەنی وەرزی یاسادانانی ئێستادا، دەنگدانە لەسەر بودجە و خوێندنەوەی یەكەمی ژمارەیەك لە پرۆژە و پێشنیارە یاساییەكالنە، وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی دیاریی كراوی تایبەت بە پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكان»، پێشبینیشی كردووە»تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوابكەوێت، ئەمەش بەهۆی نەگەیشتنی كوتلە سیاسییەكان بە خاڵی توافوقی لەبارەی كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان».
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی رۆژی دوو شەممەی 24ی كانوونی یەكەمی 2018، دەنگیدا لەسەر تێپەڕاندنی كاندیدەكانی هەر دوو وەزارەتی كۆچ و پەروەردە، فەیسەڵ جەرباش كاندیدی وەزارەتی بەرگری لەلایەن پەرلەمانتارانەوە نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، كاندیدەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دادیش پێشنیارنەكران بۆ دەنگدان، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوان لە دوای پاشەكشەكردنی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.

ئاستەنگەكانی بەردەم عەبدولمەهدی
100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا تێدەپەڕێت و دەستەواژەكانی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت هێشتا بە تەواوەتی دەرنەكەوتوون، ئەمەش وای لە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان كردووە، رەخنەی توند لە حكومەت بگرن، بەو هۆیەی تائێستا وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و داد بە بەتاڵی ماونەتەوە، لە هەمان كاتدا (شەیما حەیالی) وەزیری پەروەردەش لەنێوان دوورخستنەوە و سوێندخواردندا وەك وەزیر، ماوەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی عیراق لەدوای تەوابوونی پشتووی سەری ساڵ، بەردەوامە لەسەر كارنامەكانی كە تێیاندا زیاتر جەخت لەسەر بڕەگانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 و خوێندنەی هەندێك لە پرۆژە یاسا دەكرێتەوە لە وەرزی یەكەمی یاسادانان، ئەمەش لەكاتێكدا كە هیچ ئاماژەیە بە تەواوكردنی پاشماوەی كابینە وەزارەییەكە نەكراوە.
عەبدولمەهدی لای خۆیەوە، تۆپەكەی هەڵداتەوەتە یاریگای كوتلە سیاسییەكان، سەبارەت نەگەیشتن بە رێكەوتن لەسەر كاندیدەكان بۆ پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی، كۆنفرانسە رۆژتامەوانییە هەفتانەكانیشی بەردەوامن، و تێیاندا بەشێوەیەكی گشتی وەڵامی رۆژنامەوانان دەداتەوە سەبارەت بە سیاسەتەكانی دەرەوە، و هەڵوێستی عیراق بەرانبەر بە سزاكانی ئەمریكای سەر ئێران، یان بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا، وێڕای پێداگریكردن لەسەر باشكردنی رەوشی ئەمنی، و هەڵگرتنی زیاتری بەربەستە كۆنكریتییەكان لەنێو بەغدای پایتەخت، وێڕای گەشتەكانی لە بەیانیاندا بۆ هەندێك ناوچە و شەقام و بازاڕەكان.
لەكاتێكدا حكومەتەكەی عەبدولمەهدی تەواونەبووە، پەرلەمانتاران دەستیان كردووە بە جموجۆڵ لە دژی دوو وەزیر كە لە لوئەی خەتیب وەزیری كارەبا و نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندییەكان پێكدێن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە سەركردایەتی دەكرێت، ئاماژەی بە كۆكردنەوەی ئیمزاكردووە، بە مەبەستی لەسەركارلابردنی نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندییەكان كە بە گوتەی ئەو، رێوشوێنەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی دەیگرێتەوە، بەو واتایەی پەیوەندی بە حزبی بەعسی قەدەغەكراوە هەبووە.
كیلابی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە:»نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندییەكان هەوڵدەدات كاریگەریی لەسەر دادوەریی دروست بكات، لەڕێی هەندێكە كەسەوە كە بەڵێنییان پێداوە بڕیاری دەستەی تێهەڵچوونەوەی تایبەت بە بڕیارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی بۆ بهێنن»، بۆیە بەبێ‌ سڵكردنەوە وەك لە تویتەكەیدا ئاماژەی پێكردووە، تەئكیدی لەسەر ئابڕوبردنی تەواوەتی هەموو ئەوانە كردۆتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort