سەرەکی » دۆسێ » پرۆژە یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق

دەڵێن لە قۆناغی تەواوبووندایە

پرۆژە یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق، لە تەوابوندایە و پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت، تا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا لە كارنامەی پەرلەماندا دابنرێت و بەزووترین كات داڕبڕێژرێت.
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو:»زۆربەی كوتلە سیاسییەكان، دەنگ لەسەر ئەو یاسا گرنگە دەدەن كە مانای سەروەری دەگەیەنێت بۆ عیراق و كۆدەنگی و هاوڕایی لەنێوان هەمواندا هەیە بۆ تیپەڕاندنی یاساكە بەبێ‌ دواكەوتن، تا رێگە لە هەموو ئەوانە بیگرێت كە هەوڵدەدەن زیان بە سەروەریی عیراق بگەینن».
بە گوتەی بعێجی:»یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان، دەركردنی هەموو هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق و نەهێشتنی بنكە سەربازییەكانیان لەخۆدەگرێت، بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە هێزە شەڕكەرەكانی تێدایە، چونكە هەرگیز بیانوویەك بۆ مانەوەی ئەو هێزانە لەسەر خاكی عیراق نەماوە».
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی بنیاتنان كە لەلەلایەن هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە بەیاننامەكەیدا دەڵێت»یاساكە لەلایەن ژمارەیەك پسپۆڕ و فەرماندەی سەربازییەوە نوسراوەتەوە و لە قۆناغی تەوابوندایە، و لەدوای داڕشتنی كۆتایی، پێشكەش بە پەرلەمان دەكرێت و لێوەی هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عیراقدا ناهێڵێت، بەو هێزانەی لەنێو وڵاتدان و بەوانەش كە لە سوریاوە هاتوون».
مەنسور بعێجی پێیوایە،»عیراقییەكان لەئێستادا دەتوانن لەڕێی هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقەوە وڵاتی خۆیان بپارێزن و رێگە بە سەربازانی بیانی نەدەن لەژێر هیچ ناوێكدا لە عیراقدا بمێننەوە».
پێكهاتەكانی هاوپەیمانی بنیاتنان لەو هێزانە پێكهاتوون كە دەگوترێت لە سیاسەتەكانی ئێرانەوە نزیكن و كار بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی ئێران دەكەن لە عیراق.

«فیتی ئێرانە»
هەر لەو چوارچیوەیەدا وەزیری دەرەوەی پێشووتری عیراق رایگەیاندبوو، ئێران سەركردە شیعەكانی عیراقی ئامۆژگاری كردووە، یاسایەكی پەرلەمانی پەسەند بكەن كە ئامانج لێی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بێت لە عیراق، و پێیوایە ئەو دۆسێیە لە وڵاتدا دەبێتە پرسی سەرەكی.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، هۆشیار زێباری كە بۆ ماوەی نزیكەی دە ساڵ وەزیری دەرەوەی عیراق بووە، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیبووی”ئێران سەركردە شیعەكانی عیراقی ئامۆژگاری كردووە، هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەیان دەربكەن لەڕێی دەنگدانەوە لە پەرلەمان».
بە گوتەی زیباری”ئەو بابەتە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبێتە پرسی سەرەكی».
لەئێستادا مشتومڕ لەنێوان عیراقییەكاندا دروستبووە، سەبارەت بە بوونی هەزاران سەربازی ئەمریكایی لە وڵات كە بەغدا دەڵێت، یارمەتی هێزە عیراقییەكانیان داوە لە شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش ، بەڵام لە دوای بڕیاری پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كە دەگوترێت بەشێكیان هاتوونەتە عیراق، بابەتەكە مشتومڕێكی گەورەتری لەسەر دروستبووە و لەئێستاشدا ئاماژە بە پرۆژە یاسایەك دەكرێت كە لایەنە شیعەكانەوە ئامادەكراوە تا لێوەی كار بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان بكرێت لە عیراق.

«عیراق دەبێتە چەقی ململانێكان»
راپۆرتێكی گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان، ئاماژەی بە دواڕۆژی ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كردووە و پێیوایە، ئەو ململانێیانە كاریگەریان لەسەر دۆخی عیراق دەبێت.
بەپێی راپۆرتێكی گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان، حیساباتەكانی تاران رەنگە گۆڕانكارییان بەسەردابێت، گەر هەناردە نەوتییەكانی بەشێوەیەك داببەزن كە ببنە مایەی هەڵاوسانێكی لەڕادەبەدەر لە ئابوری وڵاتەكە، ئەمەش وەك لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی پێكراوە، دەبێتە مایەی هەڵچوونی ئێران لە ناوچەكەدا.
راپۆرتەكە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە بڵاویكردۆتەوە»شانۆی چاوەڕوانكراو بۆ ململانێكان عیراقە، بەو پێیەی زۆرێك لە میلیشیاكان پەیوەندی توندوتۆڵییان لەگەڵ تاران هەیە”، عیراقیشی بەو شوێنە وەسفكردووە كە ئێران دەتوانێت لێوەی زیان بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بگەیەنێت.

سەردانەكەی جەواد زەریف بۆ عیراق
لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی 2019، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغداوە ڕایگەیاند:» كەس ناتوانێت پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق تێكبدات» ئاماژەی بە سەركەوتنی عیراقیش كردبوو لە شەڕی دژ بە داعش.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە 14ی كانوونی دووەمی 2019، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕایگەیاندبوو»پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران زۆر باشە و كەس ناتوانێت ئەو پەیوەندییانە تێكبدات».
بە گوتەی جەواد زەریف»عیراقییەكان بە كورد و عەرەب و شیعە و سوننەوە، خوێنیان لەگەڵ خوێنی شەهیدەكانی ئێران لە شەڕی دژی داعش تێكەڵ بوو، هەربۆیە عیراق لە شەڕی دژی داعش سەركەوت».
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەسەر ئامادەیی وڵاتەكەشی كردبۆوە بۆ راماڵینی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پاسپۆرت لەنێوان هەردوو وڵات و پاسپۆرت نەهێڵن و ئەگەر خوشك و برایان لە عیراق ڕازی ببن باجەكان كەم بكەنەوە، تا ئاستی سفر، ئامادەشن بە ڤێزای تایبەتی نێوانیان گەشتەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام بدرێن».
بە گوتەی جەواد زەریف»ئێران هێزێكی گەورە و گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە گرنگە».
هەر لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیبوو» تا بازاڕە سنورییەكان بكەنە ناوچەی ئازادی بازرگانی و ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش و دەروازە سنورییەكانیش واڵا بكەن»
جەواد زریف لە كۆتایی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەیدا لە بەغدا رایگەیاندبوو»گەلی عیراق برای ئێمە نین، بەڵكو بەشێكن لە ئێمە و هەروەها سوننەكانی وڵاتەكە برای ئێمە نیین، بەڵكو بەشێكن لە ئێمە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort