سەرەکی » هەمەڕەنگ » به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ ناوی «نه‌فره‌ت» له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كاته‌وه‌.
هه‌ردی سه‌لامی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌نوێترین كاری هونه‌ری خۆی كردووه‌ كه‌ گۆرانییه‌كه‌ به‌ناوی «نه‌فره‌ت»، هه‌روه‌ك ئاشكرایكردووه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو له‌ ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨دا له‌گه‌ڵ ڕه‌نوی گۆرانیبێژ گۆرانی «بۆتۆ ئه‌ژیم»یان به‌شێوه‌ی دوێت و به‌ستایلێكی جیاوازتر بڵاوكرده‌وه‌.
هه‌ردی سه‌لامی، له‌ساڵی ١٩٨٧ له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانه، سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاریكردووه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانیوتن كردووه‌، چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

six + 13 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی تایبەت

پیشانگەیەکی تایبەت بۆ کارە هونەرییەکانی عەتا قەزاز کرایەوە لەبەردەوامی چالاکییەکانیداو ...