سەرەکی » دۆسێ » مردنێک، وەک مردنی پشیلەکەی ئێوارە

لەیادەوەری بەندیخانەوە

مردنێک، وەک مردنی پشیلەکەی ئێوارە

بورهان قەرەداخی –هانۆفەر- ئەڵمانیا

(4)

(خۆدواندن) لەیادەوەریەکانی زیندانەوە:
دەنگی میاوە میاوی پشیلەیەک دێت ، کە دڵنیام لانەوازەو لە دەست سەرماو برسێتی بەم شەوە نازانێت بەم پەنا دیوارو ژێر پاسارانەدا ڕوبکاتە کوێ!! هێندە بە بێهێزی و کوڕوزانەوەوە دەمیاوێنێت ، هەر دەڵێی لەبری ئێمە گوزارشت لەبرسێتی و ئازارو سەرماو تەنهایی دەکات.
دەنگی کڕوزانەوەی پشیلەکە هەست و ناخی مرۆڤ هەلا هەلا دەکات. ئەم دەنگە بەخێرایی خستمییە نێو بیرکردنەوەو خەیاڵێکی قوڵەوە. بیرم لەخۆم دەکردەوە کەلەم ژوورە بچوکە ساردو پڕ شێیەدا ، لەتاو ئازارو سەرماو برسێتی گڵۆڵە بووم و باوەشم بەتەنهایی و ئازارو ئەژنۆی خۆماکردوە. بیرم لەوە دەکردەوە کەهێشتا پشیلەکە لەمن ئازادترە ؛ خۆ هیچ نەبێت دەتوانێت بڕوات و بمیاوێنێت و هاوارکات . دەتوانێت کوێی بوێت بۆی بڕوات و لێی بمرێت.بەڵام من هەر دەبێت لەم ژوورە تاکە کەسیەدا ، بەتەنها ئازارو برسێتی و سەرماو برینی لەشی خۆم ڕاژەنم. سەرێکم لەسەر ئەژنۆم بەرزکردەوەو هەناسەیەکی کورتم هەڵمژی و چاوێکم بەدیوارو بنمیچ و تەواوی ژورەکەدا گێڕا . هیچم نەبینی ، نەشوێن تەونی جاڵجاڵۆکەیەک، یاخود شوێن خۆڵی مێرولەیەک ، بەتەنها پەڵەی خوێن و پەڵەی بۆری تەڕوشێی دیوارەکە نەبێت هیچ نابینرێت. لێرەوە بۆم دەرکەوت کەهیچ زیندەوەرێکی بچکۆڵەی وەک قالۆنچەو مێرولەو مێش و جاڵجاڵۆکە، نەیانتوانیوەو ناتوانن تیایدا بژین.
خۆم لە بیرکردنەوەی ئەم بابەتانە دابڕی و ویستم بزانم پشیلەکە دەنگی ماوە!؟ گوێم بۆ دەنگی پشیلەکە هەڵخست و ڕاگرت، بەڵام بەداخەوە هیچ دەنگێکی نەدەهات و نەدەبیسترا . بوو بە مەراقی دڵم .تۆبڵێی ئێستا لەپەنایەکدا بێهۆش لێ نەکەوتبێ و لەگیانەڵادا نەبێت ؟! تۆبڵێی دەستێکی سپی و پڕ سۆز ڕزگاری نەکردبێت؟!
بەنەمانی دەنگی پشیلەکە، بێ دەنگی وخەمێکی قوڵ دایگرتم. بەندیخانەکەش کش و مات و بێدەنگ ، هەر دەڵێی خوڵی‌ مردویان كردوە بەسەریدا.
ئیتر دەبێت لەچاوەڕوانی هاتنی جەلادەکاندا بم بۆ بەرنامەی شەو ئەشکەنجە.
هیچ شتێک هێندەی چاوەڕوانی ، ئارامی مرۆڤ تێکنادات . جا چ چاوەڕوانیەک کەبزانی بەرئەنجامەکەی ئەشکەنجەو ئازاربێت ؛ چاوەڕوانیەکی وا مرۆڤ وردوخاش دەکات ، دەتکا بە گەرد ؛ دەتکا بەدوژمنی زەمەن ، چ نەهامەتیەکە چاوەڕوانی دەستپێکردنی لێدان و ئەشکەنجەدان بیت!!
هاکا لەدوورەوە دەنگی تەپە تەپی پۆستاڵ و زڕە زڕی کلیل و تەقەتەقی کەلەپچەو کردنەوەی قوفڵ و ڕاکێشانی کێلونەکان سەرجەم بەندییەکان بەئاگابێنێت.
ئەوە سێ هەفتەیە ، هەموو شەوێک لەنزیک کاتژمێر( 8 ی شەو تا 4 ی بەیانی) دێن و دەمبەن بۆ ئەشکەنجەدان، ئەمە بەرنامەیەکەو هەموو شەوێک دووبارە دەبێتەوە . ناهێڵن برینەکانم قەتماغە بکا، بەڵکو هەموو شەوێک دەکولێتەوەو برینی نوێ لەسەر لاشەم دروست دەکەن.
تابێت لەشولارم بێهێزو لاواز دەبێت ؛ بەرگری لەشم بەتەواوەتی کەم دبێتەوە.
ئێستا كاتی‌ خۆیانە کە بێن وەک گەلە گورگێکی برسی ناو بەفر ، چۆن پەلاماری نێچیرێک دەدەن ، ئاوا هەریەک لەلایەکەوە بێن و پەلامارم بدەن و لێمبدەن.
ئەوەتا ئێستا بۆنی دوکەڵی جگەرەکەیان دێت ، ئەوا لوتم بە بۆنی‌ جگەرەی‌ سۆمەری‌ ڕەش كزە كزی‌ پێكەوت ، تابێت بۆنی ئەم جگەرە نەعلەتییە بڵاو دەبێتەوەو منیش نازانم بۆ حەز بەهەڵمژینی بۆنەکەی دەکەم!؟ من هەرگیز پێشتر حەزم لە دوکەڵ و بۆنی جگەرە نەبووە ، بگرە زۆریشم ڕق لێ بووە ؛ بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆشم نازانم ، بۆچی خۆشی ئەبەخشێت بەلوت و مێشکم و گیانم!؟ بەڕاستی نازانم بۆ هێندە سەرمەست و ئالودەم بەبۆن و بەرامەی ئەم توتنە!؟ تۆ بڵێ هی ئەوە بێت ئەمباتەوە بۆلای بۆنی توتنەکەی باوکم !؟ ئەو توتنەی هەموو هاوینەکانی مناڵیم لە گوێ چەمی دێوانەی قەرەداخ لەگەڵیا دەبردە سەر (ئەمە بەسەرهاتێکی ترە ، باشترە لەکات و شوێنێکی تردا بۆتان بگێڕمەوە).
لەپڕ شریخەی‌ كێبڵێك هەر بەوێنەی هەوری بەهار ڕام دەچڵەكێنێ. زرمە لە دەرگاكە هەڵدەسێنرێت و بەدەنگێگی‌ پڕ لەڕق وکینەوە : ( بورهان غفور ).
بەوێنەی پشیلەیەکی ترساوی ناو کایەنێکی تاریک لە سوچێکەوە بە هێواشی وەڵام دەدەمەوەو دەڵێم:
(بەڵێ ) ، خۆم چاک دەزانم ئەم بەڵێیە چەند جەلادەکان توڕە دەکات.
هەر لەگەڵ ڕاکێشان و کردنەوەی قوفڵ و کێلونی دەرگاکەدا ، جەلادەکان هەر وەک گەلە کەمتیارێک دەست دەکەن بەحەچە حەچ و جنێودان. دەرگاکە دەکەنەوەو دوانیان پەلامارم دەدەن و خێرا کەلەپچەم دەکەن ، منیش بەوپەڕی بێهێزی لاشمەوە خۆمبەدەستەوە دەدەم و بەتەنها تەماشایان دەکەم. ئیتر دەبێ بەتەواوەتی دەستبەرداری ئازارو برینی جەستەم بم . لەپڕ هەر وەك ئەوەی سەقفەکە ڕوخابێت بەسەرما ، یاخود كەوتبمە ژێر هەرەسی‌ تاشەبەردو بەفرەوە ، دەکەومە ژێر ئازاری کێبڵ و دارو شەقەوە. لەدەرەوەش چەند جەلادێک لەژێر ڕەنگی زەردی گڵۆپە خڕە(٦٠ وات) یەکەدا ، چەند مەترێک نزیک دەرگاکە بەکێبڵ و دارەوە ڕاوەستاون . دەمووچاوی گرژو توڕەیان لەژێر ڕووناکیە زەردو کزەکەدا هێندەی تر ترسناک دەردەکەوێت . سمێڵی درێژو لچی شۆڕیان ، چاوی سوورو دەرپۆقیوویان ، ناوچەوانی پڕچرچ و لۆچیان ، برۆی ئەستورو ڕەشیان، موی ڕەش و درێژی سەر پەنجەکانیان ، لەگەڵ هەر مژێکی جگەرەکانیان ، هەر دەڵێی لەکانە خەڵوزەوە هاتونەتە دەرێ و وەک گای ئیسپانی چاوەڕێی هێرشکردنن .
هەر لەدەرگای ژوورە تاکە كەسیەکە هێنامیانە دەرێ ، هێندەمزانی لەهەموو لایەکەوە بەجنێودان و قسەی سوکەوە بۆم هاتن . یەکێک بەکێبڵ و یەکێکی تر بەشەق و دار ، یەکێکی تریان بەبۆکس و زلە، یەکێکی تریش بەزنجیر.
ئیتر هەر ئەوەندەمزانی بزیسکەو قرچە بوو لە لەشم هەڵدەساو برینی کۆن و نوێم دەبوون بەیەک. من هیندە بێهێز بووم هیچ هێزی هاوارکردنم نەبوو، بەڵام زرمەو تەپەی کێبڵ و دەنگی جنێو و دارو شەقی ئەوان ڕۆژەڕێیەک دەڕۆی و تێکەڵ بە شەوی ساماڵ و پڕ لە سەرمای زستان دەبوو .
خۆشم نەمدەزانی چۆن لەناوەڕاستی هەموویاندا کەوتووم !؟ من بەتەنها هەردارو کێبڵ و شەق و زنجیرم دەدی کە دائەباری بەسەرما . دڵۆپەی ئارەقی دەست و دەموچاوی ئەوان ، تێکەڵ بەو دڵۆپە خوێنانەی من دەبوون کەدەڕژان و دەکەوتنە سەر کۆنکرێتی حەوشەکە . من لەبێهێزی خۆما نەمدەتوانی بجوڵێم .ئازارو ژانێکی زۆر سەختیش لەهەموو لەشمەوە دەهاتەدەرێ. ئیتر ئەوەندایان لێدام تاتەواو ماندووبوون .ئینجا دەستیان هەڵگرت.
پاشان دوانیان هات تا بەرزم بکەنەوەو بەپێوە ڕابوەستم ، بەڵام خۆم بەپێوە بۆڕانەگیراو کەوتم. ئەتوت هەموو لەشم بەرچەقۆو خنجەر دراوە. هەستم دەکرد لاشەم هەلا هەلاو هەنجن هەنجنکراوە. هەرچی ئێسقانی لەشیشمە هەمووی شکاوە ، هەرچی دەماری گیانم هەیە هەمووی بچڕاوە ، وام هەستم دەکرد پێستی لەشم داماڵراوە.بەتەواوی وام هەست دەکرد پرۆمیسیۆسم و کۆتکراوم، هەموو ڕۆژێک هەڵۆیەک دێت جگەرم دەخواو سەرلەنوێ دروست دەبێتەوە. توشی ئازارێکی بێبڕانەوە بووم. چاویشم وەک ئۆدیبی پاشا هەڵکۆڵراوە . تادەهات سەرم گێژی دەخواردو ئەم دونیایە بۆمن بچوک و تاریک دەبوو.
زۆربە خێرایی و بەتوندی پەلیانگرتم ، بەڕاکێشان بەرەو لای دار سنەوبەری ناو حەوشەکە بردیانم. بە قەدی دار سنەوبەرەکەوە کۆتیانکردم و بەستمیانەوە. پاشان بە پەڕۆیەكی‌ ڕەش و بۆگەن توند چاوەکانیان بەستمەوە. لەپڕ هێندەمزانی دوو سەتڵ ئاوی ساردیان کرد بەسەرما .وەک ئاسنی سوورەوەبووی ناوکورە ، چۆن سەتڵێک بەفراوی پێدابکەی و قرچەی بێت، ئاوا قرچە لە لەشم هەڵساو دانەجیڕەم پێکەوت. خێرا لەسەرمادا وەک پەیکەر ڕەقبووم. پێکانم کە ڕووت و پڕ برین بوون ، بەکۆنکرێتەکەوە نوساو بەستی. جل و قژم وەک شەختە ڕەق بوون. وردەوردە شین هەڵدەگەڕام و خوێنم دەمەی وزمانیشم لەدەممدا ڕەق دەبوو. لەخەیاڵی خۆمدا دەمگوت ئەمە جوانترین و ڕۆمانسی ترین و شۆڕشگێڕانەترین مردنە. مردنێک لەبەردەم دوژمندا وەک پەیکەرێکی بەردین ڕەق ببیت و هیچ نەڵێیت. مردنێکە وەمردنی پشیلەکەی ئێوارە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort