سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا » فیقهی ئەولەویاتەكان

فیقهی ئەولەویاتەكان

لە دۆسێی كەركوكدا كە ئەمرۆ بیرۆكەی زۆر دێت و دەڕوا گرنگە نوقتەیەك هەبێت كە دەست پێبكرێت. دەنا وەكتری هیواو ئاواتی كوردستانیی زۆرن، بەڵام فیقهی ئەولەویاتەكان دەبێ لەم پرسەدا بكرێتەكار.
كێشەی كەركوك كێشەیەكی مێژووییەو لە باشترین حاڵدا كە كورد كارای سیاسیی بوو لە بەغدا و قسەكانی نە دەبووە دوو، ئەوكاتە مادەی 140 لە دەستووری عیراق وەك نەخشە رێگای سیاسیی و دەستووری دیاریكراو تا ئێستاش ئەو نەخشەیە زێرینترینە بۆ چارەسەری كێشەكان.
بەڵام دوای ریفراندۆم و بە دواهاتووەكانی شانزەی ئوكتۆبەر، پاشەكشەیەك لەسەنگی كورد روویداو وا وردە وردە قۆناغی شۆكی دوای پاشەكشێ تێپەر دەبێت. فیقهی ئەولەویاتەكان لێرەوە سەرهەڵدەدات.
تا كەركوك بچێتەوە قۆناغی خۆی لە رۆڵگێرانی سەنگین لەكوردستان و عیراق گەرەكە ئەم دۆسێیانە بجوڵێنرێت:
دۆسێی: ئەمنی و سەربازی.
دۆسێی: ئیدارەو جووت كردنی لەگەڵ ئیرادە.
دۆسێی: گفتوگۆو پەیوەندیی دیموكراسی لەسەر هەموو ئاستەكان. لە نێوان هەموو گروپەكان لە كەركوك.
ئەم سێ دۆسێیە دەمانباتەوە سەر شارێی چارەسەری دەستووری.
دۆسێی ئەمنی ‌و سەربازی وا خەریكە بە دەستپێشخەریی ئەمریكاییەكان ‌و رازیبوونی ناچاریی حكومەتی عیراق رێوشوێن بۆ جووڵاندنی ئەو دۆسییە دەستی پێكردووە، لە كورتی دەیبڕمەوە كە ئەم دۆسێیە لەهەر جێیەك بگیرسێتەوە، قازانجی ئاساییكردنەوەی سیاسیی ‌و ئیداریی شارەكەی لێ دەكەوێتەوە‌و لاپەڕەی چڵكنی حەشدی شەعبی دەپێچێتەوە.
دۆسێی جووتكردنی ئیدارە‌و ئیرادە بە مانای ئەوەی پرسی پارێزگاری كوردی كەركوكی ‌و یەكێتی بۆ شارەكە چارەسەر بكرێت بۆ ئەم چارسەرییەش قەرینە هەیە.
لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ساڵی 2005 راستە لیستی برایەتی ‌و كورد پێكەوە بوون، بەڵام مەعلومە عەرابی ئەو لیستە یەكێتییە ‌و پارێزگاریش هەر لەوەوە دیاری كرا. دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیش كە «لە هەلومەرجێكی تەواوی عیراقیدا» لە كەركوك كرا، یەكێتی بەتەنها خۆی شەش كورسی بەدەست هێنا. ئەم ئیرادە دیموكراتییە لە چەند وێستگەیەكی هەڵبژاندا خۆی نواند‌و كاتێتی هەلومەرجی ئاورتەی بەڕێوەبردنی بەوەكالەت كۆتایی پێ بێت. دۆسێی دیالۆگی نێوان گروپەكانی كەركوك. كە لەمەدا هەم كۆمەڵی مەدەنی ‌و هەم حزبە سیاسییەكانیش دەوریان لەسەرە.
كۆمەڵی مەدەنی ‌و رێكخراوە رۆشنبیرییەكانی نێوان نەتەوەكان وەزیفەیانە مەیدانەكە بۆ سیاسەتی رەق ‌و تەق چۆڵ نەكەن ‌و بۆ ئەمەش پێشنیازی خوێندنەوەی وتارێكی پێشووتر دەكەم ((فابیزم لە كەركوك)) پێچەوانەی دیمەنی ئەمڕۆی ناو نێوەندی سیاسیی. من وای دەبینم حزبەكان، وەك بەرهەمهێنەری ئەندێشەی نوێ لەجیاتی تەگەرە، دەتوانن رێ بۆ لێكگەیشتن ‌و گەڵاڵەی چارەسەری تریش بكەنەوە. بەمەرجێك حزبەكان لە بونیادی خۆیان ‌و ئەقڵیەتی خۆیان گۆڕانكاریی پێویست بكەن بۆئەوەی دەرەقەتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەویتردا بێن، ئەویتری جیاواز لە نەتەوە‌و گروپ ‌و حزبی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حساباتی ساڵی نوێ

ساڵێكی تازە دێت داخۆ چۆن دەبێ؟ هەر شەممە بە یەكشەممە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort