سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئەڵمانیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا پێشوازی لێدەکات و ئـێـرانیش ناڕەزایی دەردەبڕێت

ئەڵمانیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وڵاتەکە بڕیاریدراوە بە قەدەغەکردنی گەشتەکەکانی هێڵی ئاسمانی « ماهان ئێر» کە خاوەنەکەی تۆمەتبارە بەوەی سەربازیی ڕەوانەی سوریا دەکات و زیاتر بۆ کاری لۆجێستی سەربازی بەکاردێت نەک بۆ کاروباری مەدەنی ،وتەبێژی وەزارەتەکە ئاشکرایکرد کە بڕیارەکە لە ئێستاوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و رێگا نادرێت هیچ فڕۆکەیەکی هێڵی ماهان لە ئەڵمانیا بنیشێتەوە. هەندێک لە چاودێرانیش پێیان وایە، ئەم بڕیارەیە حکومەتی ئەڵمانیا، زیاتر بۆ رازیکردنی حکومەتی ئەمریکا بووە، هەرچەندە لایەنە فەرمییەکان ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە. ئێرانیش لەبەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا نارەزایی دەربڕی، ئەمریکاش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

دەمێکە لە ئەمریکا قەدەغەیە
لە ساڵی ٢٠١١ شەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمپانیای ماهان ئێردا سەپاند و ڕایگەیاند،بە تۆمەتی پشتیوانی ئابووری و لۆجێستی سوپای پاسدارانی ئێران و هەر ئەوسا ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردبوو، هەمان ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا بنێن و نەیەڵن ئەو فڕۆکانە لەناو خاکیان بنیشنەوە.

بڕیارەکە جێبەجێکرا
ڕۆژنامەی» سود دۆیچەتسایتۆنگ» لە ڕاپۆرتێکدا کە فەرمانگەی فڕۆکەوانی ئەڵمانی فەرمانی پیگەیشتوە کە ئیتر گەشتەکانی ئەو هێڵە ئاسمانیە قەدەغە بکات کە هەفتانە سێ گەشتی بۆ دوسلدۆرف و یەکێکیش بۆ میونشن هەیە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دووەم کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانیە
ماهان ئێر ٢١ ساڵە دامەزراوە و یەکەمین کۆمپانیای فڕۆکەوانی تایبەتی ئێرانە و زۆرترین فڕۆکەی هەیە و گەشت دەکەن بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانەش ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و یۆنان و ئیسپانیا، بە دووەمین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانی دەژمێردرێت.

ئەمریکا پێی خۆش بوو
«ڕیتشارد گرینیڵ» نوێنەری ئەمریکا لە ئەڵمانیا پێشوازی لە بڕیارەکەی بەرلین کرد و دڵخۆشی خۆی ووڵاتەکەی ڕاگەیاند بەوەی، کە ئەڵمانیا ئەو هەنگاوەی ناوە. وتیشی لە مێژە ئەمریکا لۆمەی ئەڵمانیا دەکات بەوەی مۆڵەتی فەرمی داوەتە ماهان ئێر کە لە خاکەکەی بنیشێتەوە، بەڵام ئێستا بڕیارە دروستەکەی دا.

یارمەتی بۆ تیرۆریستان دەگوازێتەوە
هەروەها لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە تیرۆریستان بەتایبەتیش ئەوانەی بەوەکالەت لە جیاتی ئێران لە ناوخاکی سوریا شەڕ دەکەن، بەو هێڵە ئاسمانیە چەک و کەلوپەلی سەربازیی و پارە و شمەکی خۆیان دەگوازنەوەو زۆرێک یارمەتیان پێدەگات و بەکار‌هێنانی ئەو هێڵە فرۆکەوانیە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕژێمەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد یارمەتیدەر بووە لە دروستکردنی کارەساتی مرۆیی و توندوتیژی و ناجێگری سیاسیی لە سەرتاسەری جیهان و ئەو هێڵە بۆتە مایەی کارەسات بۆ خەڵکی سوریا و هاوکارێکی مەزنیش بۆ تیرۆر.
ئێران ناڕەزایی دەربڕی
ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی» ئەرنا» ش لەکاردانەوەی ئەو بڕیارەی ئەڵمانیا نیگەرانی دەربڕی و وتی: ئەو هەنگاوە لەگەڵ بەرژەوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵاتەکە کۆک نییە و هیوادارین بە بڕیارەکەی خۆیاندا بچنەوە.

پەیوەندی بە ڕیککەوتننامەی ئەتۆمیەوە نیە
«هایکۆماس» وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیارەکەی بە گونجا و زانی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا، راشێگەیاند: ئەو سزایە مانای ئەوە نییە کە ئەڵمانیادەستبەرداری ڕێکەوتنامەی ئەتۆمیەکەی بێت لەگەڵ ئێران و بە رێکەوتنیکی بە بایەخ و پڕ بەرهەم دەزانیت، هۆشداریشی دایە بەرپرسانی ئێران لە هەوڵەکانیان بۆ سیخوڕیکردن بەسەر دەزگا نهێنیەکانی ئەڵمانیا و دەستێوەردان لە کاروبارەکانی.

ئیرادەی ئەڵمانیا خۆیەتی وپەیوەندی بە هیچ وڵاتێکەوە نییە
«شتیڤان زایبەرت» وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە دیدارێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی کەناڵی یەکی فەرمی ئەوەی ڕەتکردەوە کە ئەو بڕیارە لە ئەنجامی فشارەکانی ئەمەریکاوە بووبێت و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو بڕیارە هی خودو ئیرادەی حکومەتی ئەڵمانیایە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و خۆپاراستن لە مەترسیە دەرەکیەکان.

بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا بووە
بەڵام « بێجان سار جیرای»پارتی دیموکراتی ئازدی ئەڵمانیا لەسەر بریارەکە بۆ»دێر تاگس شپیگل» وتویەتی: ئەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەمریکیەکان بۆ لێکنزیکبونەوە و ڕەواندنەوەی گرژیەکان لەگەڵ ئەوروپا کە هەمیشە ئەمریکا لۆمەی دەکردن کە زۆر نەرمونیان مامەڵە لەگەڵ ئێرانیەکان دەکەن.
لەمڕۆژانە سیخوڕێک دەستگیرکراوە
شایانی باسە هەفتەی ڕابردو لەناو سوپای ئەڵمانیادا گەورە ئەفسەرێکی شارەزاو ڕاوێژاری زمانەوانی سەر بە دەزگا ئیستخباراتیەکانی ئێران ئاشکرابوو کە ماوەی پێشوو سیخوڕی کردوەو نهێنی و داتاو زانیاری گرنگی داوەتە ئەو دەزگایە و ئێستا خراوەتە بەردەم داداگو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، پێدەچێت ئەو هەنگاوەی ئەڵمانیا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەو ڕاستیە دەرکەوتوەکە ئەو هێڵە ئاسمانی کاری یاساغ لەناو ئەڵمانیا و دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكەوتنی ئەمریكا- تالیبان، ماڵئاواییە لە ستراتیژ؟

پاش چەند خولێكی دانوستانی ژێربەژێر ‌و ئاشكرا بە نێوەندگیریی قەتەر ...