سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئەوروپییەکان ترسیان لە جەنگی سـاردی نێوان روسیا و ئەمریکایە

ترەمپ و پوتین لە رێکەوتننامەی موشەکی ئەتۆمی کشانـــەوە

ئەوروپییەکان ترسیان لە جەنگی سـاردی نێوان روسیا و ئەمریکایە

هەواڵ و راپۆرت

رۆژی هەینی 1.2 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا رێککەوتنامەی سنوردانان بۆ موشەکی ئەتۆمی کورت هاوێژ لەگەڵ روسیا رابگرێت، لە هەمانکاتیشدا هەڕەشەی کرد گەر روسیا پابەند نەبێت بەو رێکەوتنەوە، ئەوا لە ماوەی شەش مانگی تردا ، لەو رێکەوتنە تاکلایەنانە دەکشێنەوە. ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایی و نیگەرانی روسیا، ئەوروپییەکانیش بە نیگەرانییەوە سەیری ئەم بڕیارەی ترەمپیان کرد و ترسی گەڕانەوەی جەنگی ساردی نێوان هەردوو زلهێزیان هەیە.

شەش مانگی پێدەچێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا لە رێکەوتنامەی سنووردانان بۆ موشەکی ئەتۆمی کورتهاوێژ لەگەڵ روسیا رابگرێت، هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ پابەندنەبوونی روسیا بەو رێککەوتنە. لەمبارەیەوە ترەمپ رایگەیاند: ماوەی سی ساڵە ئەمریکا بەشێوەیەکی رێکوپێک پابەندە بووە بەو رێکەوتنەوە، بەڵام لەمڕۆ بە دواوە ئێمە پابەند نابین بەو رێککەوتنەوە، هەتاوەکو روسیا بە تەواوەتی پابەندبونی خۆی بەو رێککەوتنەوە رانەگەیەنێت. وتیشی: بڕیاری کشانەوە لەو بڕیارە، شەش مانگی پێدەچێت.

رێکەوتننامەیەکی مێژوویی
جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی 1987 لەپاش کۆبوونەوەی میخایل گۆرباتشۆف سەرۆکی یەکێتی سۆڤێت و رۆناڵد ریگن سەرۆکی ئەمریکا، رێکەوتنامەیەکی گرنگ و ستراتیژیان مۆرکرد، تێیدا هەردوو وڵات رازیبوون، کە چیتر موشەکی کورتهاوێژی ئەتۆمی دروست نەکەن، بەمەش سنوورێکی بۆ جەنگی پڕچەککردن نێوان هەردوو زلهێز دانرا.

دیموکراتەکان دژن
لەبەرامبەر ئەم بڕیارەی ترەمپدا، نانسی بیلوسی سەرکردەی ناسراوی دیموکراتەکان و سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند: ئەم بڕیارە ئاسایشی نیشتمانی و جیهانیش دەخاتە مەترسییەوە و جەنگی پڕچەکردنیش توندتر دەکات. لە هەمانکاتیشدا ئیدانەی روسیای کردو رایگەیاند: پابەندنەبوونی روسیا بەو رێککەوتنە، کارێکی نامەسئولانە و ناشایستەیە. لە هەمانکاتیشدا داوای لە ترەمپ کرد، کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ناتۆ، کاری زیاتر بکات، بۆ رێگرتن لەبەهێزبوونی روسیا لەرووی سەربازییەوە.

ئەوروپا نیگەرانە
ئەم بڕیارەی ترەمپ تەنها لە ناوخۆی وڵات ناڕەزایی لێنەکەوتەوە، بگرە لەناو ئەوروپاشدا نیگەرانی زۆری دروستکرد، لەپاش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بوخارستی پایتەختی رۆمانیا، فیدریکا مۆگرینی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە میدیکانی راگەیاند: داواکارین لە هەردوو وڵات، بەشێویەکی راست و دروست و تەواوەتی بەو رێککەوتنامەیە پابەندبن. وتیشی: ئەوروپا نایەوێت ببێتە مەیدانێکی جەنگ ، کە تێیدا زلهێزەکان لە ناویدا رووبەروی یەکتری ببنەوە.

کارێکی باش نییە
لە درێژەی کاردانەوە ئەوروپییەکاندا دیدییە رایندرز وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بە میدیاکانی راگەیاند: دەرچوون و کارپێنەکردن بەم رێكکەوتنامەیە، کارێکی باش نییە، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە رێگر لەبەردەم خەبات بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا.

ئەڵمانیا نیگەرانە
لای خۆشیەوە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە جریوەکیدا لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند: روسیا ئامادە نییە دووبارە متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنەی کە سنوور بۆ موشەکی کورتهاوێژ دادەنێت. راشیگەیاند: بەبێ ئەو رێککەوتنامەیە، ئاشتیی و ئارامی جێگیر نابێت.

روسیاش کشایەوە
لەیەکەمین کاردانەوەیدا روسیا لە زاری فلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، لە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرگری رایگەیاند: هاوەڵە ئەمریکییەکانمان لە رێکەوتنامەکە کشانەوە، ئێمەش بەهەمانشێوە لەو رێکەوتنە دەکشێینەوە. راشیگەیاند: روسیا دەستپێشخەری ناکات بۆئەوەی دووبارە رێکەوتنێکی تر لەگەڵ ئەمریکا بکەین، هەتاوەکو ئەوکاتە دڵنیا نەبین لەوەی کە ئەمریکییەکان جددین و بە راستی دەیانەوێت رێکەوتن بکەن، ئینجا ئێمە ئامادەین رێکەوتنی نوێیان لەگەڵ بکەین.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكەوتنی ئەمریكا- تالیبان، ماڵئاواییە لە ستراتیژ؟

پاش چەند خولێكی دانوستانی ژێربەژێر ‌و ئاشكرا بە نێوەندگیریی قەتەر ...