سەرەکی » راپۆرت » 18ی مانگ لەیەككاتدا پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبنەوە

وتەبێژی یەکێتی: شەراکەتی راستەقینە لە هەموو بوارەکاندا رەنگ بداتەوە

18ی مانگ لەیەككاتدا پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبنەوە

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

دوێنێ لەهەولێر، بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەچوو، كە تایبەتبوو بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌و پرسی كەركوك‌و ناوچە دابڕاوەكان.
لەبارەی كۆبوونەوەكەش، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: لەدوای وتووێژێكی چڕ لەسەر هەنگاوە عەمەلییەكان بەرەو چارەسەركردنی كێشەكان‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، پێكهاتین لەسەر:
یەكەم: لەڕۆژانی داهاتوودا لیژنەی دیاریكراو بۆ نووسینی پڕۆژە سیاسییەكان دەستبەكاردەبێت، كە هەوڵی ئەوە دەدات لەماوەیەكی كورتدا، لەكۆتایی ئەو هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، وەرەقەی سیاسی‌و كاری هاوبەش ئامادەبكات‌و بیدات بەهەردوو مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەر بكرێت.
دووەم: رۆژی 18/2/2019 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سێیەم: لەڕوانگەی زیاتر چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی پارێزگای كەركوك، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەهەمان رۆژ 18/2/2019 كۆدەبێتەوە، بەهاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پارتی‌و یەكێتی هەوڵدەدرێت كێشەكانی بەغدا چارەسەربكرێن، هەروەها پارێزگارێك بۆ كەركوك هەڵبژێردرێت.
لەدرێژەی قسەكانیدا، وتەبێژی یەكێتی، ئەوەشی خستەڕوو «ئەو وەرەقە سیاسییە چوارچێوەی پێكەوە كاركردنی یەكێتی‌و پارتی-یە لەچوارچێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كە پێناسەیەكی راستی شەراكەتی راستەقینە دەكات‌و رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر سێكتەرەكانی ئابووری، بازرگانی‌و دارایی، نەوت‌و وزە، بەرگریی‌و پێشمەرگە، كە هەموو ئەوانەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئەمن‌و ئاسایش‌و حوكمڕانی لەحكومەتی هەرێمی كوردستاندا لەزاخۆوە تاخانەقین وەكو یەك، هەروەها رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسی‌و نێودەوڵەتییەكان.
لەبارەی كەركوك‌و دانانی پارێزگارێك بۆی، سەعدی پیرە، رایگەیاند: بۆ مەسەلەی كەركوك هەنگاوەكان ئاسانە، هێزە سیاسییەكان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی، هەوڵی ئەوە دەدەن وێڕای چارەسەركردنی كێشەی پارێزگار لەكەركوك، چارەسەری مەسەلەی دۆخی نائاسایی كەركوكیش بكەن، چونكە ئەمڕۆ كەركوك یەكێكە لە نائاساییترین پارێزگاكان لەعیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

fifteen + 4 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

منداڵانی ئەنفال

دووتوێیەکی تایبەتی کوردستانی نوێ یە بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی ...