سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا: پەرەپێدانی پەیوەندییەكان

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا: پەرەپێدانی پەیوەندییەكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە جۆزیبـی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا‌و وەفدی هاوڕێی‌و جەختی لەگرنگیی پەرەپێدان‌و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان‌و بەهێزكردنی ئاستی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، خواستی عیراقیشی بۆ پەیوەندییەكی كاریگەرو پێشكەوتووتر لەگەڵ ئیتالیاو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، نیشاندا.
سەرۆك كۆمار، ئاماژەشی بەخواستی عیراق كرد بۆ كرانەوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی‌و ناوچەكەو جیهاندا لەپێناوی رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ بوژانەوەی عیراق بەتایبەت دوای سەركەوتنی لەجەنگی‌ دژ بەتیرۆر.
لای خۆیشییەوە، جۆزیبـی كۆنتی، پشتیوانیی ئیتالیای بۆ هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو خواستی وڵاتەكەشی بۆ بەهێزكردنی هاریكاریی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات نیشاندا، هاوكات خۆشحاڵیی خۆی بەسەردانەكەی بۆ عیراق‌و سەقامگیریی‌و ئارامیی عیراق، دەربڕی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

3 + fifteen =

x

هەواڵێ هاوشێوە

״درێژەدان بە پەیوەندیی دێرینی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی لەگەڵ حزبی شیوعی چین-دا״

وەفدێكی باڵای حزبی شیوعی چین بەسەرۆكایەتیی لی جۆن جێگری وەزیری ...