سەرەکی » ئابووری » عیراق ژمارەیەک خاڵی گومرکی لادەبات

عیراق ژمارەیەک خاڵی گومرکی لادەبات

یەکەی ئابووری

حکومەتی عیراق بڕیاری هەڵگرتنی هەریەکە لەخاڵە گومرگییەکانی لەیلان و فایدەو شێراوە دەرکرد.
دەستەی گشتیی گومرکەکانی عیراق رایگەیاندوە، ١٧ـی ئەم مانگە خاڵە گومرکییەکانی (فایدە)ی نێوان دهۆك-موسڵ و شێراوەو (لەیلان)ی باکوور و رۆژهەڵاتی کەرکوک هەڵدەگیرێت.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی باجی گومرکەکانی سەرجەم خاڵە سنوورییەکان یەکدەخات و داوا لەسەرجەم دەروازە سنوورییەکان بەهەرێمەوە دەکات کە پابەند بن بەم بڕیارەوە.
دەستەکە لەبارەی پێناسی گومرکیش ئاشکرای کردوە، پێویستە لە دەروازە سنووریەکانی هەرێم هەریەکە لە ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پێناسی گومرکی یەکبخەن.
ده‌سته‌ی گشتی گومركی عیراق هاتووه‌، گومرکی فیدراڵی عیراق و گومرکی هه‌رێمی كوردستان، خاڵه‌ گومرکییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا لاده‌به‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاروباری بازرگانی و هه‌نارده‌و هاورده‌كردن رێكده‌خه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش رێككه‌وتووین كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.
یه‌كه‌م: باجی گومرکی له‌ هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان یه‌ك ده‌خرێ له‌ ده‌روازه‌كانی سنووریی هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ له‌ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و باشماخ و ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی پێكدێت.
دووه‌م: باج و پوول و رێنمایی گومرکی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ گوێره‌ی یاسای گومرگ رێكده‌خرێنه‌وه‌.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ پارێزگاكان و هه‌رێم پابه‌ند ده‌بن به‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی و پشتیوانی له‌مافی جووتیاران ده‌كه‌ن، له‌كاتی هاتنه‌ به‌رهه‌می به‌رووبوومی خۆماڵی.
چواره‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌ هه‌رێم و پارێزگاكان پابه‌ند ده‌بن به‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانی و به‌خشینی باجی گومرکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر كراوه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌.
پێنجه‌م: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ 186ی ساڵی 2018 ره‌تده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیارییكردنی قه‌باره‌ی كۆنتێنه‌ر، بۆ شێوه‌ یاساییه‌كه‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
شه‌شه‌م: سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرکییه‌كانی فایده‌و شێراو و له‌یلان و ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌گیرێن و به‌ ته‌واوی پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێ و كێبه‌ركێی سوودبه‌خش بۆ باشتركردنی كوالێتی له‌ نێوان بازرگانان دروست ده‌كرێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

6 − three =

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێگای دەوڵەتداری

فەلاح كەریم 1 بە بیرەوەری سەدان پشتی ئەم گەلانەی خاكی ...