سەرەکی » زانست » دۆزینه‌وه‌ی جۆرێكی تایبه‌تی دایناسۆر

ئه‌رژه‌نتین:

دۆزینه‌وه‌ی جۆرێكی تایبه‌تی دایناسۆر

زانایانی جیۆلۆجیی له‌ ناوچه‌ی په‌ته‌گۆنیای باشوری ئه‌رژه‌نتین ئێسكه‌ په‌یكه‌ری دایناسۆرێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ دركێكی تیژی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ستوونی پشتییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی دایناسۆر كه‌ به‌ (Bajadasaurus pronuspinax)ناسراوه‌ نزیكه‌ی (140 ) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌ و ئه‌و دڕكه‌ تیژانه‌ی سه‌ر پشتی له‌ كاتی خۆیدا به‌ ڕووپۆشێكی ئه‌ستور داپۆشراون.
زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و شاخ و دڕكه‌ تیژانه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی دوژمن بووه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌سه‌ر پشتی نێره‌كان هه‌بووه‌ و پێده‌چێت له‌ كاتی زاووزێدا مێینه‌كانیان به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ خۆیان نزیك خستبێته‌وه‌.
پاپلۆ گالینا به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ و توێژه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیی و ته‌كنه‌لۆژیی (CONICET)وتی» ئه‌و دڕكانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ كێڵانێكی كیراتینی داپۆشرابێت كه‌ وه‌ك شێوه‌ی شاخ بووه‌ كه‌ ئێستاش هه‌ندێك له‌ مه‌مكداره‌كن هه‌یانه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها ئێسك بوایه‌ یان ته‌نها به‌ پێست دابپۆشرایه‌ ئه‌وا له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ ته‌نێكی تر یان له‌ كاتی هێرشی ئاژه‌ڵانی دیكه‌ی وه‌ك خۆی به‌ ئاسانی ده‌شكا».
ئه‌و زانایانه‌ له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و جۆره‌ دایناسۆره‌ له‌ خێزانی دایناسۆره‌ سه‌ر گرنجرنجه‌كانه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دایناسۆره‌ زه‌به‌لاحه‌كانه‌ كه‌ ملێكی درێژ و سه‌رێكی بچووك و كلكێكی درێژیان هه‌بووه‌ و گیاخۆر بوون و له‌ سه‌ره‌تای چاخی ته‌باشیریدا ژیاون كه‌ له‌ دوای چاخی جۆراسییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

1 × 1 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

دڵ و چاوی گه‌ردوونناسانی رووناك و رۆشن كرد

ڕۆژی 10ی مانگی نیسان له‌كۆنگره‌یه‌كی زانایانی فیزیای گه‌ردوونیی و گه‌ردوونناساندا ...