سەرەکی » وەرزش » نیان یاسین به‌هێزتر له‌ جاران

نیان یاسین به‌هێزتر له‌ جاران

دیدار: ئاکۆ عارف

نیان یاسین كچه‌ پاڵه‌وانی‌ پێشوی‌ یاری‌ پایسكلسواری له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئێستا خاوه‌نی‌ دوو پرۆژه‌ی‌ پایسكلسواریی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی‌ كه‌ ئامانج لێ‌ ی‌ ته‌نیا خزمه‌تكردنه‌و هیچی تر، ئه‌و پێویستی‌ به‌ناساندن نییه‌، پێشتر زۆرمان له‌سه‌ری‌ نوسیوه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌دیداری‌ رۆژنامه‌وانی‌یه‌وه‌ دووره‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش كه‌وته‌وه‌ بۆسه‌ی‌ ستادیۆمی‌ كوردستانی‌ نوێ‌-و له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێكی‌ سه‌رپێی‌ ئێمه‌دا وه‌ڵام گه‌لێكی‌ جوانی‌ هه‌بوو.

*به‌كورتی نیان یاسین كێیه‌؟
– ناوم نیان یاسین حه‌سه‌ن-ه‌ 14/10/1989 له‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووم، حه‌زێكی‌ زۆرم بۆ وه‌رزش و یارییه‌ وه‌رزشیه‌كان هه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ تیپه‌ جیاوازه‌كانی‌ تری‌ یاریدا ئه‌سپی‌ خۆم تاو داوه‌، به‌ڵام له‌ یاری‌ و ركابه‌رییه‌كانی‌ پایسكلدا خۆم بینییه‌وه‌، به‌گشتی له‌م وه‌رزشه‌دا ناو و ناوبانگم ده‌ركرده‌وه‌ و بوومه‌ته‌ پاڵه‌وانی كوردستان و عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی.
*ئێستا خه‌ریكی چیت؟
-ئێستا خاوه‌نی‌ دوو پرۆژه‌ی‌ وه‌رزشی‌ یاری‌ پایسكلسواریم له‌هه‌واری‌ شار له‌ سلێمانی‌ و پاركی‌ سامی‌ عبدلره‌حمان له‌ هه‌ولێر .
*كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌م لێكرد كه‌ چه‌ند جار پله‌ی یه‌كه‌می و نازناوی پاڵه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه‌ ووتی‌:
-له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان ده‌یان جار و له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق 6ساڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌موو عێراقم هه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ عه‌ره‌ب خاوه‌نی‌ سێ‌ میدالی‌ ئاڵتون و زیوو و برۆنزم و هه‌ر له‌ناوخۆی‌ كوردستاندا خاوه‌نی‌ ده‌یان میدالی‌ جۆراو جۆرم.
*له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ پایسكیل ی‌ هه‌واری‌ شار ووتی‌ :
-وه‌ك هه‌ر شوێنێكی‌ تری‌ وه‌رزشیی ئه‌مه‌ی‌ منیش ته‌نیا بۆ خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵكه‌، شوێنێكی‌ تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوی‌ به‌كار هێنانی‌ پایسكیل ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌س ئاره‌زو بكات ده‌توانێت بێت لێره‌ پایسكل به‌كار بهێنێت و له‌مه‌شدا دایك و باوكم و ماڵه‌وه‌مان‌ پشتگیریم ده‌كه‌ن.
*كاتێك لێم پرسی‌ بۆ نه‌بوویت به‌ راهێنه‌ری‌ یاری‌ تیپێكی‌ كچان له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كاندا، ئه‌و ووتی‌:
-له‌ئێستادا حه‌ز به‌كاری‌ راهێنه‌ری‌ ناكه‌م و حه‌زم له‌كار و پرۆژه‌ی‌ نوێیه‌ و هه‌میشه‌ شتی‌ نوێم مه‌به‌سته‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌و ماوه‌ی‌ ساڵێك له‌ زانكۆی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مامۆستای‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی بووه‌و ئێستاش گرنگیه‌كی‌ زۆر به‌جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ ده‌دات و به‌رده‌وام راهێنان ی‌ وه‌رزشی‌ له‌ هۆڵه‌كاندا ده‌كات، قسه‌ و پرسیاری‌ زۆرترمان هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ دوبه‌ی‌ ئاماده‌ ده‌كرد بۆ ئه‌مجاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نه‌یمار به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort