سەرەکی » کەلتوور » چیرۆكی مەدرەسەی سیاسی سلێمانیپەڕە 3

چیرۆكی مەدرەسەی سیاسی سلێمانی

موعتەسەم نەجمەدین

بەشی یەکەم

پێشەكی

چیرۆكی دروستبوون و گەشەكردن و دامەزراندنی قوتابخانەی سیاسی سلێمانی تا ئەمرۆ نەك هەر لای زۆرێك لە روناكبیران و سیاسەتمەدارانی نزیك لەم رەوتە جێگای مشتومڕ و قسەو باسە، لە نێوان بوونی واقعیانە و بوونی وەك خه‌یاڵ بوەتە لوغزێكی سیاسی، بگرە لەلایەن نەیارانی ئەم رەوتەیشەوە بوەتە جیگای باس و قسەكردن، ئایا ئەم رەوتە لەجەوهەر و ناروەرۆكدا وەك ئەوەی لە رواڵەتدا ئاماژەی پێدەكرێت فۆرمێكی هزری و سیاسی جیاواز بووە یان هەر درێژە پێدەری هەمان مەدرەسەی كلاسیكی نەتەوەی كوردی (مەدرەسەی بارزانی)یە. ئایا دەشێت وەك مەدرەسەیەكی سیاسی هزری پێناسە بكرێت یان تەنیا رەوتێكی سیاسیە. هەندێك لە روناكبیران و سیاسەتمەداران تا ئەمرۆ بوونی ئەم قوتابخانەیە وەك قوتابخانە و فۆرمێكی سیاسی سەربەخۆ رەتدەكەنەوە، جا ئەمە بە هەر هۆیەكەوە بێت، لە كەم شارەزایی و نەزانییەوە بێت یان بە مەبەست و بۆ مەڕامێكی سیاسی تایبەت بێت. لە راستیدا هۆیەكی سەرەكی ئەم ئاڵۆزی و تێنەگەیشتنە لەم فۆرمە بەشی گەورەی روناكبیرانی سیاسی خۆیانن، چونكە تا ئەمرۆ نەتوانراوە توێژینەوەیەكی ورد و زانستیانە و شیكاری بۆ مێژووی سیاسی قۆناغێكی مێژووی تایبەت، كە لە شەستەكانەوە دەست پێدەكات و لە حەفتاكاندا كۆتایی دێ بكرێت.

وەك دەیان چیرۆكیتر
ئەتوانم بڵێم ئەم چیرۆكە تا ئەمرۆ نەنوسراوەتەوە وەك دەیان چیرۆكیتری ئەم گەلە داماوە لە زەلكاوی مێژوویەكی قێزەوەندا وون كراو. لەم پرۆسەیەدا نەیارنی كورد بە بەردەوامی دەستیان هەیە و بەشداربوونە لەم شێواندن و وونكردنە، هەندێك جار بۆخۆیان دوژمنانی كورد بوونەتە باوان و ئەم مێژوویەیان نوسیوەتەوە . باسكردن و ناساندن و شیكاركردن و خستنەرووی قۆناغەكانی دروستبوون و گەشەكردنی ئەم رەوتە، لە واقیعدا بۆ بەرژەوەندی هیچ كەس و لایەنێك نیە، بەڵكو بۆ راستكردنەوەی هەڵەیەكی سیاسی و زیندووكردنەوەی بەشێك لە مێژووی نەتەوەیەكی بێكەس و داماوە. لە ئەمرۆدا هەرەشەی لە ناوچون و لە بیربردنەوەی ئەم چیرۆكە وەك هەموو چیرۆكەكانیتری مێژووی كۆنی كوردی یان دەشێوێنرێت یان لە بیردەكرێت و لە حیكایەتەكانی گوێ ئاگردانیشدا باس و خواسەكانی نامێنێت. یەكێك لە نەخۆشیە سیاسیە هەرە كوشندەكانی ئێمە ئەوەیە، كە هیچ كات سود لە ئەزمونەكانی شكست و سەركەوتنە كاتیەكانیشمان نابینین، هۆی سەرەكی و دروستی ئەمەش ئەوەیە، كە ئێمە بە درێژای مێژووی خەبات و تێكۆشانمان هیچ ئەرشیفێكی نیشتمانی زانستی و تەندروستمان نەبووە، رەنگە هەندێك كەس بۆخۆیان و لای خۆیانەوە هەندێك رووداو و باسیان ئەرشیف كردبێت، بەڵام لە واقیعدا ئەمە نابێتە جێگرەوەی ئەرشیفی نەتەوەی و نیشتمانی، تا لاوەكانی كورد لە ئایندەدا بۆ خوێندنەوەی مێژووی خۆیان و سود وەرگرتن لێیان وەك سەرچاوەیەكی تەندروست و وانیەكی زیندو بتوانن پشتی پێببەستن. لەم بازنەیەدا رەنگە یەكێك لە كارەساتەكان ئەوەبێت رووداوێكی وا، كە نیو سەدە تەمەنی خەبات و تێكۆشان و داهێنانێكی نەتەوەیەكە، بەم شێوەیە پشتگوێ خرێت، تەنانەت پاڵه‌وانەكانی خۆیشی هیچ دنیابینیەكی روون و شیكاریان لە سەر نەبێت. ئەم پرۆسەیە بە هەموو عەیب و عارێكیەوە، بە هەمان شێوەی شۆرشەكانی پێشویش، ئەگەر لە ئەمرۆدا تەنیا لایەنێك ئیدعای موڵكایەتی بكات و بیەوێت بۆ بەرژەوندی سیاسی خۆی قۆرخی بكات، بەڵام لە جەوهەردا موڵكی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت و گەلێكی بێ نیشتمان و نەوەیەكی بێ ئەرشیفە.

ئەوەی سەرنجی راكێشاوم
لەم چوارچێوەیەدا ئەوەی سەرنجی راكێشاوم پرسیارێكی جدیشی دروستكردوە، ئایا بۆچی پاڵەوانەكانی ئەم چیرۆكە، كە بە پلەی یەكەم خودی تاڵەبانی خۆی و برایم ئەحمەد و دواتریش لە قۆناغی پراكتیكیدا نەوشیروان مستەفا و هاورێكانیان ئەم چیرۆكەیان نەنوسیوەتەوە؟ پێموایە وڵامی ئەم پرسیارە تەنیا لای ئەو سەركردە و كادرانە خۆیانە. هەرچەندە من بۆخۆم ئەوەم بیستوە، كە نەوشیروان مستەفا ویستویەتی ئەم چیرۆكە بنوسێتەوەو داوای لە برایم ئەحمەدیش كردووە ئەم مێژووە بنوسێتەوەو پێشنیازی هاوكاریكردنیشی كردوە، بەڵام لە كۆتایدا هیچكامیان نەیان نوسیوەتەوە، بە داخاوە كاتێك من ئەم باسە دەورژێنم هەر سێ سەركردە و كەسایەتی سەرەكی ئەم رەوتە نوێیە هیچیان لە ژیاندا نەماون.
من بۆخۆم پێموایە گێرانەوەی چیرۆكی قوتابخانەی سیاسی سلێمانی نەك تەنیا بۆ گەلی ئێمە گرنگە، بەڵكو لە كرۆكدا بەشێكە لە مێژووی سیاسی نەتەوەییمان، بەشێكە لە مێژووی سیاسی و هزری گەلانی ژێر دەستە لە تەواوەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست. ئەم پرۆسەیە بەوەی لە كرۆكدا كاریگەری روداوە جیهانیەكانی سەردەمی خۆی لە سەر بووە، هاوكات لە هەناوی گۆڕانكاریە جیهانیەكانی ئەو سەردەمەوە دروست بووە. بە بارێكیتریشدا لە ژێر كاریگەری دنیابینی هزری و سیاسی ئەو دەمەدا رواڵەتی وەرگرتوە، بۆیە ئەم چیرۆكە هیچی كەمتر نیە لە چیرۆكی خەباتی گەلی ڤێتنام و كوبا و بەرەی میللی فەلەستین و سازمانی ئینقلابی ئێران، تەنیا ئەوە نەبێت ئەوان سەروەریەكانی خۆیان بە هەموو كەم و كوریەكیەوە ئەرشیف دەكەن. زۆر جار لە كۆر و كۆبونەوە ئاسایەكانی خەڵكی سادەدا باس لە دەبەنگی كورد و دواكەوتووی و كاڵفامی خۆمان دەكەین، هەندێك جار بە تورەیە دەڵێین، ئێمە كەی میللەتین ئەو هەموو كارەساتە گەورە و دڵتەزێنەی مێژووی سەدان ساڵەمان چیرۆكێكی سەرنج راكێشی لێ دروست نەبووە، ئەو هەموو گلان و دەردەسەری و شكستانەمان وانەیەكی راستەقینەی بۆ ئەمرۆ فێر نەكردووین. ئەم چیرۆكە وەك تەواوی چیرۆكەكانیتر، هەر لە چیرۆكەكانی مێژووی كۆنەوە تا كوشتوبڕكانی كورد لەلایەن عوسمانیەكانەوەو سەپاندنی سیاسەتی تەتریك تا دەگاتە سەپاندنی پرۆسەی بە عەرەبكردن و جینۆسایدكردن و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی كورد لە لایەن شۆفینزمی عەرەب و تورك و فارسەوە، پرۆسەی ئەنفال و زیندەبەچاڵكردنی هەزاران ژن و منداڵ و كارەساتی كیمیابارانكردنی كوردستان و كوشتنی هەڵه‌بجە، شیعرێكی سەرنجراكێش و چیرۆكێكی هەست هەژانی لێنەكەوتوەتەوە. لە واقیعدا وەك چۆن هەموو ئەو كارەساتانە نەبونەتە كەرەسە و مادەیەكی خاوی چیرۆكێكی هەست هاژێن، بە هەمان شێوە هەموو ئەو خەباتە دورو درێژەو و خوێنی هەزارن لاوی شەهید لەم رێبازەدا نەبوەتە وانەیەكی بە پیت و لاپەرەیكی ئاسای لە تۆمارگای مێژووی كورددا پڕ نەكردوەتەوە. حیكایەتی شۆرش و خەبات و نوێبونەوە لە ئەمرۆدا ئەوەندە بە زارەكی و بە كرچ و كاڵی دەوترێتەوە و بازرگانی پێوە دەكرێت، لای زۆربەی لاوانی كورد بوەتە چیرۆكێكی بێتام و بێ چێژ.

ئەوه‌ی لەم كاتەدا دڵی منی گوشیوە
یەكێك لە گرفت و كێشەكانی عەقڵی سیاسیی كوردی ئەوەیە ئێمە لە بواری گێرانەوەی مێژووی سیاسی خۆمان بە گشتی و گێرانەوەی چیرۆكە تراژیدیایەكان و سەرگوزشتە و رووداوە و چیرۆكەكانی خەبات و تێكۆشاندا هیچ گرنگیەك بە بواری شیكاری نادەین، وردبوونەوە لەو نوسینانەی بە ناوی یادەوەریەوە دەنوسرێن، كە لە ئەمرۆدا بونەتە باو وەك بە شێك لە مێژوو ئەرشیفی خەبات، نمایش دەكرێت، زۆربەیان جگە لە كرچ و كاڵی زمانەوانی و بێتامی دارشتنەوەی باسەكان، ئەوەندەی بە میزاج بۆ دەرخستنی رۆڵ و پێگەی سیاسی كەسەكانە، ئەوەندە راست و دروستی رووداوەكان ناگێرنەوە. هەندێك لەو یادەوەریانە لە ئەمرۆدا بونەتە ئامرازێك بۆ زیندوكردنەوەی كۆنەقین و شكاندنی یەكتر، ئەمە جگە لەوەی زۆربەیان وەك ئەوەی چیرۆكێكی ئەفسونای بگێرێتەوە وێنەكانی زیهنی خۆی رێكخستوەتە. ئەوه‌ی لەم كاتەدا دڵی منی گوشیوە، لەم رۆژانەدا لە كاتی نوسینەوەی ئەم پێشەكیە بە سودفە لە تەلەفیزیونەكەمەوە بەرنامەیەكی كەناڵی جەزیرەی عەرەبی، كە چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی بەرەی میللی فەلەستین لەوانە، ئەنیس نەقاش و سلاح سلاح ساز كرد بوو، قسەو مشتومڕەكانیان لە سەر كارلۆسی هاورێیان بوو، كە لە ئەمرۆدا بە تاوانی ئەنجامدانی دەیان كردەوەی تیرۆرستی سزا دراوە، تەنانەت لای زۆرێك لە رووناكبیرانی عەرەب خۆیشیان بوەتە سومبلی تیرۆر، بەڵام هاورێكانی كارلۆس لە بەرەی میللی زۆر سەرسەختانە بەرگریان لێدەكرد و بە پیاوێكی شۆرشگێری مەزن ناویان دەهێنا، بێ سڵكردنەوە لەوەی دەرئەنجامی ئەو بۆچونانەیان رەنگە هەرەشە بێت بۆ سەر كەسایەتیان و زیان لە سەر بەرژەوەندیە تایبەتەكانیان دروست بكات، بێگوێدانە ئەوەی، كە لە ئەمرۆدا و بە چاوی ئەمرۆەوە ئەو شێوە خەبات و تێكۆشانە بە كردەوەی تیرۆرستی و نا مرۆیی دەنوسرێتەوەو كارێك كراوە لای تاكی ئاسایش بە كردەوەیەكی ناتەندروست رەنگی داوەتەوە، بەڵام ئەوان سوربوون لە سەر ئەوەی، كە كارلۆس پیاوێكی شۆرشگێرە و ژیانی خۆی بۆ بەرگری لە گەلانی ژێردەستەو چەوساوەكان تەرخانكردوە. بە داخەوە چیرۆكی یادەوەریەكانی برادەرانی ئێمە ئەوەندەی كاریان لە سەر ناشرینكردن و شكاندنی شكۆی شۆرش و خەبات و كەسایەتی یەكتر كردووە سەد یەكی ئەوە خزمەت بە مێژووی سیاسی كورد و كوردستان نەكردوە و ناكەن.
گێرانەوەی چیرۆكی خەبات و تێكۆشانی سەردەمێكی تایبەت لە مێژووی سیاسی كوردی و قوتابخانەیەكی سیاسی تایبەت وەك قوتابخانەی سیاسی سلێمانی لە ئەمرۆدا نەك هەر كارێكی پێویست و گرنگە، بەڵكو ئەركە لە سەر روناكبیران و سیاسەتمەداران، كە ئەم مێژوویە بە زیندووی بهێڵنەوەو و رێگا نەدەن لە ناو زەلكاوی بیری دواكەوتوی و كەم شارەزایی واقیعی كۆمەڵایەتی و سیاسیدا وون كرێت. دەبێت زۆر راشكاوانە قسەی لە سەر بكرێت. لەم بوارەدا من بۆخۆم هەوڵم داوە بەردێك لە بناغەی ئەم توێژینەوەیەدا دانەم و شتێك، كە هیوادارم سودبەخش بێت بخەمە بەر دیدەی خوێنەران، هێوادارم ئەم نوسینە بخوێندرێتەوەو ببێتە سەرەتایەك بۆ قسەكردن لە سەر ئەم بابەتەو تەواوی مێژووی سیاسی كوردی.

لە كات و ساتێكی تایبەتدا لە دایك بووە
ئامانج لە نوسین و خستنەرووی ئەم بابەتە لەم كات و ساتەدا تەنیا بۆ خستنەرووی مێژوو و راستكردنەوەی هەندێك هەڵە و بۆچونی سیاسی و خستنەرووی لایەنێكی پەراوێزخراوی مێژووی سیاسی و خەباتی رزگاری نیشتمانی نیە، بەڵكو ئامانجێكیشی ئەوەیە، كە ئەم قوتابخانەیە، لە كات و ساتێكی تایبەتدا لە دایك بووە، لە دەرئەنجامی پێویستی بارودۆخی ناوخۆی و دەرەكی و وەك پێویستیەكی بابەتی خوڵقاوە و لە منداڵدانی ئەو گۆڕانكاریە مەزنەی جیهانی گرتبوە و لەو دەمەشدا كوردیش بۆخۆی پێویستی تەواوی بە گۆڕانكاری و گرتنەبەری رێگایەكی نوێ و فۆرمێكی نوێی خەباتی رزگاری بووە، دروستبووە. هاوكات لە روویەكیترەوە ئەم پرۆسەیە هاوكات بووە لە گەڵ قوڵبونەوەی قەیرانی سیاسی و ململانێی هزری و سیاسی عێراق، ئەمەش لە روویەكیترەوە یارمەتیدەر و هاندەر بووە بۆ داهێنان و دامەزراندنی ئەم رەوتە نوێیە. ئەوەی جێگای نیگەرانیە لە ئەمرۆدا ئەم قوتابخانەیە لە قەیرانێكی جدی و قوڵدایە، لە قۆناغی پەرینەوەو و رەتكردنی ئەم دۆخە دژوارەدا چی بەسەر دێت و بەرەو چی ئاراستەیەك هەنگاو دەنێت؟ پرسیارێكە رۆژانی داهاتوو وڵامەكەی یەكلا دەبێتەوە، ئایا رابەرانی نوێی ئەم قوتابخانەیە لە ئاست بەرپرسیارێتبی مێژوویدا دەبن و دەتواننی ئەم قەیران و كێشانە چارەسەر كەن یان ئەمانیش وەك سەركردە كلاسیكیەكانیتر تەنیا رۆژ بە رێدەخەن. لە ئەمرۆدا بەشێك لە قەیرانی ئەم قوتابخانەیە تەنیا ئەوە نیە، لە كاروانی گۆڕانكاریەكان زۆر دواكەوتوە، بەڵكو بێ توانای خوێندكارانی تاڵەبانی لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەكان و نوێكردنەوەی ئەم قوتابخانەیە هۆیەكی تری قوڵبونەوەی قەیرانەكانی قوتابخانەی سیاسی سلێمانیە.

زاراوەی قوتابخانەی سیاسی سلێمانی
لە پێناسەكردن یان ناساندنی ئەم فۆرمە لە رێكخراوەی سیاسی هزری چەندین زاراوە و گوزارشت دێت، وەك قوتابخانەی جەلالیزم، رێبازی نوێ، ..هتد، من بۆ خۆم لەم بابەتەدا زاراوەی قوتابخانەی سیاسی سلێمانی بە باشترین زاراوە دەزانم بۆ گوزارشت كردن لەم فۆرمە سیاسیە و رێبازە نوێیەی خەباتی سیاسی ساڵانی شەستەكان و سەرەتای حەفتاكان، ئەم گوزارشتە وەك مورادفی تەواوی ئەو نازناوانە بە كار دێنم.
لەم نوسینەدا زۆر جار باس و رووداو و قسە و نووسینەكانی ئەو سەردەمە، كە بەزۆری زمان زبری بە سەریدا زاڵبووە، وەك خۆی بڵاوكراوەتەوە، بەواتە ئەو زمان زبریە قسەی من نیە، بەڵكو من تەنیا گواستومەتەوە. ئامانج لەوەیەش ، كە وەك خۆی گواستومەتەوە، ئەوە نیە، كە من بمەوێت لایەنێك بشكێنم یان بۆ بەرژەوەندی لایەنێك ئەوەم كردبێت، بەڵكو مەبەستمە، كە ئەو واقعە و ئەو عه‌قڵیەتی ئەو سەردەمە سیاسەتی پێكراوە وەك خۆی بخەمەروو.
لەم چوارچێوەیەدا هیوادارم توێژەرانی سیاسی لە هەر لایەنێكی سیاسی و حیزبی ئەم نوسینە والێكنەدەنەوە، كە هەوڵێكە بۆ تێكدان و دروستكردنی گرژی و ناكۆكی سیاسی لە نێوان لایەنە حیزبیە كوردیەكاندا، بەڵكو وەك توێژینەوەیەكی مێژووی تەماشای كەن و قسەو باسی لە سەر بكەن.

بیرۆكەی نوسینی ئەم كتێبە
بناغەی لە دایكبوونی ئەم نوسینە وەك كتێب سەرەتا وەك بیرۆكە بە شێوەیەكی گشتی لە دوو سەرچاوەی سەرەكیەوە دروست بووە، یەكیان ئەوەیە، كە لەم ماوەیەی دوایدا، بە تایبەتی دوای قوڵبونەوەی قەیرانی مەدرەسەی سلێمانی، قسەكردن لە سەر ئەم قوتابخانەیە و خوێندنەوەو پیاچونەوە بە واقعی سیاسی و راستی بناغە و هۆیەكانی دروستبوونی وەك رەوتێكی سەربەخۆ یان لە جەوهەردا تەنیا دەرئەنجامی نەگونجانی بەرژەوەندی كەسێتی و شەڕی دەسەڵات و پلە و پایە بووە، ئەمە لە ئەمرۆدا بووەتە قسەو باس و هەندێك مشتومڕی لە سەر دروست بوو، ئەویتریان، كە بۆ من هاندەر و هۆی سەرەكی بوو كاتێك، كە رۆژنامەنوس و چیرۆكنوس مەحمود نەجمەدین داوای لێكردم چاوپێكەوتنێك لە مەر شێوی دروستبوونی یەكێتی و رۆڵی تاڵەبانی لە دامەزراندنی ئەو رەوتە نوێیەی پێیدەوترێت مەدرەسەی سیاسی سلێمانی بۆ تەلەفزیۆنی خاك ئەنجام بدەم. دەرئەنجام ئەم چاوپێكەوتنە بەرچاورونیەكی زۆری پێدام و هانیدام، كە بە دوادا چون بۆ ئەم باسە بكەم تا كار گەیشتە ئەوەی كە نوسینەوەی ئەم بابەتە تەنیا بە چاوپێكەوتن و ووتارێك تێر نابێت و ئامانج ناپێكێت، بۆیە بریارمدا ئەم بابەتە وەك كتێبێك بنوسمەوە. لە راستیدا ئەم بابەتە پێویستی بەنوسینەوەی چەند كتێب و توێژینەوەی تایبەت هەیە.

بەشی یەكەم

زەمینەی دروستبوون و گەشەكردن
هەلومەرجی مێژووی، سیاسی، كەلتوری، كۆمەڵایەتی كوردستان لە سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوودا، پێویستی دامەزراندنی رێبازێكی نوێی خەباتی سیاسی و فۆرمێكی نوێی رێكخراوی سیاسی جیاواز لە مەدرەسەی كلاسیكی نەتەوەیی، رێبازی بارزانی و فۆرمی پارتی بە سەر واقعی ئەو دەمەی كوردستاندا سەپاند. لەو سەردەمەدا بەشێك لە سیاسەتمەدار و روناكبیرانی كورد بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشایە سیاسیەی، كە دەرئەنجامی بەرجەستەبوونی گۆڕانكاری بنەرەتی و بەهێز لە بواری ژیانی هزری و سیاسی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و چڕتریش لە كوردستان خوڵقابوو، بیریان لە دامەزراندنی فۆرمێكی نوێی رێكخراوەیی سیاسی و هزری دەكردەوە. بەرجەستەبوونی پێشكەوتنی سیاسی و كەلتوری رێكخراوەی لە سەر ئاستی ناوچەی خۆرهەڵات بە گشتی و عێراق بە تایبەتی ئەو زەمینەیەی خوڵقاندبوو، كە سیاسەتمەدار و روناكبیرانی كوردیش دەست بۆ داهێنان و خوڵقاندنی رێباز و فۆرمێكی نوێی خەباتی سیاسی ورێكخراوەی بەرن. لەو دەمەدا ئەو رووداو و گۆڕانكاریانە پێویستی داهێنان و گەشەكردنی رەوت و فۆرمێكی نوێی خەباتیان بە سەر گەلانی ئەم ناوچەیەدا سەپاندبوو. بەشێك لە چالاكەوان و روناكبیرانی سیاسی لەو دەمەدا بۆ دوانەكەوتن لە هاوچەرخی سیاسی گەلان و دوانەكەوتن لە كاروانی داهێنانی هزری و سیاسی بیریان لە دامەزراندنی رێباز و فۆرمێكی نوێی خەباتی سیاسی و نەتەوەی كردەوەتەوە، ئەوەی بە پلەی یەكەم لەو قۆناغەدا هاندەر بووە بۆ داهێنان و دامەزراندنی رەوتێكی نوێی خەباتی هزری و سیاسی ئەوەبووە، كە رەوت و رێبازی كلاسیكی كاریگەری بە تەواوەتی سست ببوو، پێشكەوتنی بیرو دنیابینی تاكی ئاسایی كورد و خوێندكاران و روناكبیرانی، ئاستی بیرو دنیابینی و هزر و عەقڵیەتی زۆرێك لە سەركردە كلاسیكیەكانی رەتكردبوو. نەوەیەكی نوێ دروستببوو تەواوی بیرو دنیابینی رابردووی رەتدەكردەوەو و بە عەقڵ و دنیابینیەكی كۆنەپەرست و دواكەوتوی دەبینی. نەوەیەكی نوێ لە ژێر كاریگەری بیروباوەری چەپ و ئایدیۆلۆجیایەكی نەتەوەیی نوێدا، پەروەردەبوونی لە ئامێزی گۆڕانكاریەكی جیهانی، كە تەواوی ماریفەت و یاسا و رێسا كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی پێشخۆی رەتدەكردەوە، زۆر ئەستەم بووە بتوانێت لە سایەی ئەو رێباز و رەوتە كلاسیكیەی ئەو دەمەی بارزانی و هاوبیرانی رابەرایەتیان دەكرد بەردەوام بێت لە خەبات و ژیان. بۆیە بیركردنەوە لە داهێنان و دامەزراندنی رەوتێكی نوێی خەباتی هزری و سیاسی ستراتیج و ئامانجی باڵا و سەرەكیان بووە و ئامادە بوونە لە پێناو ئەم خواست و ئامانجە قوربانی گەورە بدەن. ئەوەی مایەی نیگەرانیە نەوەی پێشخۆیان، نەیانتوانیوە لەم ئەجندا و دنیابینیەی نەوەی نوێ تێبگەن و هەڵسوكەوتی تەندروستی لە گەڵدا بكەن، بەڵكو بە رێگا و شێوازی زۆر توند و جەرگبڕ رووبەروویان بوونەتەوە. هاوكات لەو دەمەدا بەشێك لە بیرمەندانی سیاسی، كە بە تەمەن لە نەوەی رابردوو بون و بە عەقڵ و دنیابینی هاوچەرخ و كراوە بوون، دەیان ویست گۆڕانكاری بەرپا بكەن، بەڵام پێدەچێت بەرچاو رونی تەواویان نەبێت، هەر بۆیە ئەم توێژە لە گەڵ بەرەوپێشچونی كاتدا بە هێمنی لە پرۆسەكە دور دەكەونەوەو پەراوێز دەبن.
پرۆسەی دامەزراندنی رەوتێكی هزری سیاسی نوێ وەك رێباز و فۆرمێكی نوێی خەباتی رزگاری نیشتمانی و نەتەوەی لەو سەردەمەدا لە كەرەسەی لۆكاڵی و بە هاندان و پاڵپشتی سیاسەتمەدار و بیرمەندانی گەلانی ژێردەستەی هاوشێوەی كوردستان، بە تایبەتی چالاكەوان و خەباتگێرانی بیری چەپی ئێرانی و عەرەبی دامەزرا. لەو دەمەدا بە شێوەیەكی گشتی ئەزمونی خەباتی سیاسی و ئایدیۆلۆجی و چەكداری چینیەكان واتە ماویزم لە بارترین و گونجاوترین رێباز بووە بۆ تیۆرستانی ئەم رێبازە و تەواوی ئەو گەلانەی، كە دەیانویست شێوازی خەباتی چەكداری و ئایدیۆلۆجی و سیاسی بە یەكەوە گرێبدەن. لەو دەمەدا مۆدێل و فۆرمی ماویزم بۆ تەواوی گەلانی جیهانی سێیەم و گەلانی ژێردەستەی خۆرهەڵاتی ناوەراست گونجاوترین و باشترین هەڵبژاردە بووە. لەو كاتەدا تەنانەت ئەو رێكخراو و بزوتنەوە و حیزبانەی لە بازنەی خەباتی رزگاری نیشتمانیدا كاریان دەكرد، ئەگەر هەڵگری بیری ماویش نەبونایە، ئەوە سروشیان لە بەرنامە و دنیابینی ماوتسیتۆنگەوە وەردەگرت.
ئەم مۆدێلە لە فۆرم و شێوازی خەباتی رزگاری نیشتمانی لەو سەردەمەوە تا روخانی دیواری بەرلین و هەرسهێنانی بلۆكی سۆسیالزم لە یەكێتی سۆڤیەت و ئەوروپای خۆرهەڵات بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا زۆرێك لەو رێكخراو و حیزبانە گەیشتنە دەسەڵات و لوتكەی خەباتی رزگاری و رۆڵ و كاریگەری بەهێزیان لە كاروانی خەباتی رزگاری چینایەتی و نەتەوایەتی بینی. لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە بە شێوەیەكی گشتی رۆژی ئەم مۆدێلە لە خەباتی رزگاری لە ئاوابوون و پاشەكشێدا بووە. تا ئەمرۆ كەمن ئەو رێكخراو حیزبانەی سەر بەم رێبازەن، كە توانیبێتیان دۆخی قەیراناوی رەتكەن و كێشە و تەنگوچەڵەمەکانیان چارەسەر كەن و فۆرمێكی نوێی رێكخراوەیی و ستایلێكی نوێی كاری سیاسی دامەزرێنن. لەم چوارچێوەیەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك یەكێك لەو رێبازانە لە ئەمرۆدا لە قەیرانێكی فرە رەهەندا ژیان دەگوزەرێنێت. هەموو پرۆژەو هەوڵەكانی بۆ رزگاربوون و دەرچون لەم دۆخەی تێیكەوتوە نەك هەر شكست دێنێت، بگرە بە زۆری ئەم هەوڵانە بۆ خۆیان دەبنەوە كێشەو گرفت و باری زۆر گرانتر دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كەركوك، كورد مێژووی ئەدەبیاتی سینەما و شانۆ و درامای دامەزراند

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد لەڕۆژانی رابردوودا، لەناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort