سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان » ململانێی عەرەب و عەرەب

ململانێی عەرەب و عەرەب

پەیوەندیی نێوان وڵاتە عەرەبییەكان، لەمێژە پەیوەندییەكی ئاڵۆزی ناتەندروستە، هەموومان پەیوەندیی خراپی نێوان عیراق و سوریامان بیرە، هەروا پەیوەندیی خراپی نێوان میسری پاش رێكەوتنی كامپ دەیڤدو زۆربەی وڵاتانی عەرەب تا كۆتایی هەشتاكان هەر وا خراپ بوو.
ئەمجا ئەو پەیوەندییە خراپە مێژووییەی نێوان عیراق و كوێت و دواتریش بە داگیركردنی كوێت لەلایەن عیراقەوە كۆتایی هات و سەرەنجام عیراق بەو دەردە چوو كە هەموومان بینیمان.
ئەم پێشەكییە كورتەم بۆ ئەوە بوو بێمە سەر پەیوەندیی ئێستای نێوان هەندێ وڵاتی عەرەبی، ئێستاش نێوانی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی هەر خراپە، وڵاتانی رۆژئاوای باكووری ئەفریقا، مەغریب و جەزائیر و تونس و لیبیا، وێڕای ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ یەكدا باش نییە، مەغریب و جەزائیر پشتیان كردۆتە وڵاتانی عەرەب و خۆیان لە كێشەكانیان نادەن. سوریا بارودۆخی دیارە و لە هەڵگیرسانی ئاژاوەكانی سوریاوە، بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی وەك سعودیە، قەتەر، ئیمارات دەستیان وەردایە ئەو وڵاتەوە و ئەوانی تریش جگە لە عیراق پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاند.
وڵاتانی كەنداو لەوانی تر باشتر نین بەتایبەتی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر. جگە لەوەی پەیوەندییەكی ئاڵۆز و ناجێگیر لە نێوان سعودیە و قەتەردا هەبوو، لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو كێشەی لەمێژینەی سنووری نێوانیان، ئاڵۆزییەكانی میسریشی هاتە سەر، كاتێك محەمەد مورسی هاتە سەر حوكم و سعودیە و ئیمارات و قەتەریان بە پشتگیریی مورسی تاوانباركرد، دواتریش تاوانباركردنی قەتەر لەلایەن سعودیە و ئیمارات بە هاوكاریی ئیخوانەكان لە ناوچەكە و ئەمجار پێشبڕكێی ئەو سیانە لەسەر هاوكاریی گرووپە چەكدارە ئیسلامییە توندڕەوەكان لە نێو سوریا و دواتر پەیوەندیی قەتەر لەگەڵ ئێران و كەناڵی جەزیرەی قەتەریش لەولاوە بوەستێ.
هەموو ئەوانە وایانكرد ساڵی 2014 سعودیە، ئیمارات، بەحرەین پاڵیۆزەكانی خۆیان لە قەتەر بكشێننەوەو لەكۆتایی ئەو ساڵەداو پاش پابەندبوونی قەتەر بە هەندێك مەرجی ئەو وڵاتانەوە، باڵیۆزی ئەو وڵاتانە گەڕانەوە قەتەر، بەڵام پەیوەندییەكانیان وەك پێویست ئاسایی نەبوونەوەو لە ساڵی 2017 هەریەك لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر بڕی و هەر سێ وڵات ئابڵوقەیەكی ئابووری و زەمینی و ئاسمانییان بەسەر قەتەردا سەپاند و چەندین هەنگاوی تریشیان دژی ئەو وڵاتە هەڵهێنا.
پەیامی نەعل
ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە، بوونی ئەو چوار وڵاتە لە كۆتاییەكانی جامی ئاسیا بۆ فوتبۆڵ كە لە ئیمارات ئەنجام درا، سەیرتریش ئەوەبوو قەتەر هەم لەگەڵ سعودیە، هەم لەگەڵ ئیمارات دا لە دوو یاریی چارەنووسسازدا یاریی كرد، دوو گۆڵ بەرامبەر هیچ لە سعودیەی بردەوە و هەروەها لە ئیماراتیشی بردەوە، لە یارییەكەی ئیمارات دا كە لە ئیمارات دەركرا و هاندەرانی قەتەری لێ نەبوو، چونكە قەتەرییەكان نەیانتوانی بێنە ئیمارات، هاندەرانی ئیمارات، زوو زوو هەرچییەكیان بەردەست بكەوتایە، دەیانگرتە یاریزانەكانی قەتەر بەتایبەت لەكاتی تۆماركردنی گۆڵەكاندا كە چوار گۆڵ بوون. لەپاش تۆماركردنی گۆڵی سێیەم لەلایەن حەسەن ئەلهەیدوسی كاپتنی تیپی فوتبۆڵی قەتەر و وەختێك ئەلهەیدوس ئاهەنگی دەگێڕا، هاندەرانی ئیمارات وێڕای ئەوەی دەیان بوتڵی بەتاڵی ئاویان تێگرت، یەك تاك نەعلیشیان تێگرت، وەك دەربڕینێك بۆ ناڕەزایی و ئاماژەیەك بۆ پەیوەندیی خراپی نێوان هەردوو وڵات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پەیوەندیی نێوان یەكێتی و گۆڕان، حب من طرف واحد

حب من طرف واحد، یەعنی خۆشەویستی یەكلایەنە، یەعنی لایەك ئەوی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort