سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی وەك پاكێجێك لە تەواوی پرسەكان دەڕوانێت

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی وەك پاكێجێك لە تەواوی پرسەكان دەڕوانێت

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد لە خوان خۆسیە ئیسكۆباڕ ستینمان باڵیۆزی ئیسپانیا لەعیراق‌و وەفدی یاوەری‌و لەدیدارێكدا باس لەپەیوەندییەكانی نێوان ئیسپانیاو هەرێمی كوردستان كراو رۆڵی گەل‌و حكومەتی ئیسپانیا لەهاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرزنرخێنراو جەخت لەبەردەوامی‌و پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان كرایەوە.
لەدیدارەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی، داوای لەباڵیۆزی ئیسپانیا كرد كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی هانبدات بۆ وەبەرهێنان لەكوردستان‌و رۆڵبینینیان لەبووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستاندا. هەروەك بەشێكی تری دیدارەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی عیراق‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە پەیوەندییەكان ئاساییبكرێنەوەو هەماهەنگی تەواو لەنێوان هەردوولادا هەبێت.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت‌و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، لەوڕووەوە كۆسرەت رەسوڵ، دیدگاو تێڕوانینی یەكێتی بۆ وەفدی میوان خستەڕوو ‌و رایگەیاند: یەكێتی وەك پاكێجێك لەپرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ‌و چارەسەری دۆخی كەركوك‌و یەكوتاری‌و یەكدەنگیی كورد لەبەغدا، دەڕوانێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

2 + 8 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی گەلی كوردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی ...