سەرەکی » هەواڵ » ״پەیوەندییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال״

״پەیوەندییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال״

دوێنێ لەسلێمانی، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشوازییكرد لە عەبدوڵڵا زەیدی سەركردە لەڕەوتی حیكمە‌و بیروڕا لەبارەی هەلومەرجی ئێستای عیراق‌و كابینەی نوێی حكومەت ئاڵوگۆڕكراو تێڕوانینە سیاسییەكانیش، لەبارەی چۆنێتی ئایندەی دەوڵەتداریی لەدۆخی ئێستا، خرانەڕوو.
لەدیدارەكەدا، تێڕوانینە جیاوازەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق‌و كاریگەرییە نێودەوڵەتی‌و هەرێمایەتییەكان‌و كۆی ئاستەنگەكان خرانەڕوو كە روبەڕوی عیراق بوونەتەوە. هەروەک تەئکیدیش لەسەر ئەوە کرایەوە لەپێناوی گەیشتن بەچارەسەری راستەقینە‌و كۆتاییهێنان بەكێشەو گرفتەكانی نێوان بەغداو هەرێم، چارەسەر لەبەغدایەو پێویستە پەیوەندییەكانی هەردوولا بگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆك تاڵەبانی. لەوڕووەشەوە عەبدوڵڵا زەیدی رۆڵی سەرۆك مام جەلال-ی لەبەغدا بەگرنگ‌و پڕبایەخ بۆ كورد‌و پرۆسەی سیاسی لەعیراق، هەڵسەنگاند.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

nineteen + 16 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی گەلی كوردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی ...