سەرەکی » وتار » هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د » رێکەوتنی سیاسی و گەڕانەوە بۆ دەباشان

روونتر

رێکەوتنی سیاسی و گەڕانەوە بۆ دەباشان

دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی دوو رێکەوتنی نوێی هێناوەتە پێشەوە، دوو رێکەوتن کە تیایدا یەکێتی نەخشی لە بنیادنانیاندا هەیە و بە بێ یەکێتی و رۆڵی یەکێتیش، هیچ یەکێک لەم دوو رێکەوتنە (رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتی، رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و گۆران) جێ بەجێ نابێت، ئەم دوو رێکەوتنە لە نێوان سێ لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستاندا دەبێت، بەڵام یەکێتی بۆ هەردوو رێکەوتنەکە خاڵی هاوبەش و چەقی ئامانجەکەیە، کە بە بێ یەکێتی هیچ یەکێک لە رێکەوتنەکان ناتوانرێت سەربکەوێت،کە شێوازی رێکەوتن و چۆنیەتی جێبەجێگردنی چوارچێوەی گشتی هەردووکیشیان، چارەنووسی قۆناغەکە دیاری دەکات و زەمانەتی باشترکردنی دۆخی سیاسی هەرێمە و ئارامیش فەراهەم دەکات، کە یەکێتی ئامانجیەتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو لە هەرێمدا بە کردەیی ئارامی بەرجەستە بێت و قۆناغێکی نوێ دەست پێبکات.
رێککەوتنی سیاسی یەکێتی وپارتی کە شێواز و چۆنیەتیەکەی گەڵاڵە بووە، پێ دەچێت لە رۆژانی داهاتوودا بۆ رای گشتی بخرێتە روو، بێگومان ئەم رێکەوتنە بۆ ئەم قۆناغە گرنگی زۆری دەبێت، چونکە یەکێتی و پارتی خۆیان لە هەر لایەنێکی تر باشتر دەزانن دەبێت کاری پێکەوەیی ئەنجامبددەن و لە ژێر رۆشنایی ئەو پێویستیەشدا بوو کە دواجار هەردوولایان گەیشتنە ئەو قەناعەتەی، کە چوارساڵی داهاتوو ناتوانرێت هچی تیایدا سەوز بێت، بەبێ ئەوەی ئەم دوو لایەنە سیاسیەی هەرێمی کوردستان رێکەوتنێکی نوێ بخەنە بواری جێ بەجێکردنەوە.
هەڵبەت پارتی هەموو رێگاکانی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی تاقیکردەوە، بەڵام دواجار لەو حەقیقەتە تێگەیشت کە حکومەتی داهاتوو، چۆنیەتی پێکهێنانیشی دەبێت بە ماڵی یەکێتیدا تێپەڕ بێت، چونکە هیچ حکومەتێک بە بێ یەکێتی و بوونی رەزامەندی یەکێتی حکومەتی هەموو هەرێم و سەرجەمی پارێزگاکانی نابێت.
لە پاڵ رێکەوتنی سیاسی یەکێتی وپارتی کە جیاوازیەکەی ئەوەیە لەگەڵ رێکەوتنی ستراتیژی، کە تەنها بۆ چوار ساڵی داهاتووە و بەشێکی راستەوخۆشی پەیوەستە بە هەنگاوی نزیک و یەکلاکەرەوە، کاراکردنەوەو سەرپێ خستنەوەی جارێکی تری رێکەوتنی دەباشان (کە رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و گۆران بوو بۆ کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی) قۆناغێکی تری نوێ دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
بۆئەم مەبەستەش یەکێتی دەبێت گوێ بە هەڵچون و داچونی هەندێک (بەشێکی کەم) لەو گۆڕانخوازانە نەدات کە خۆشیان نازانن دوای چی کەوتوون، چونکە لە راستیدا کاراکردنەوەی رێکەوتنی دەباشان لە ئێستا خواستی بەشێکی زۆری گۆڕانی لەسەرە، بەڵام ئەم بزوتنەوەیە کە خۆی رۆڵی گرنگی لە سرکردنیدا بینی، نازانێت بە چ میکانزمێک جارێکی تر داوای کاراکردنەوەو سەرپێ خستنەوەی بکات، چونکە گۆڕان کە لەخراپترینی قۆناغی مێژووی دروستبونیدایە، لە ئێستادا بە دوای هەر هۆکارێکدا دەگەرڕت تاوەکو بەر تەوژمی گۆڕانکاریە خێرا و گەورەکان نەکەوێت و ون نەبێت، کە بێگومان بە تەنها لە سایە و سێبەری یەکێتیدا، دەتوانێت درێژە بەهەنگاوەکانی بدات و گەرڕنەوەشی بۆ دەباشان تاکە چانس و هەنگاوی گرنگە کە گۆڕان بیکاتە ئەولەویەتی کارەکانی.
گەڕانەوە بۆ دەباشان بەمانای گەڕانەوەیە بۆ ئەو هەوارەی کە دواجار نەوشیروان مستەفا دوایین پەیامی خۆی تیادا ئیمزا کردوو وەک پرۆژەیەکی نوێ دوای خۆی جێی هێشت، کە دواجار هاوڕێ دێرینەکانی خۆی لە بەرامبەر فشار و هەڵچون و داچونی بنکە جەماوەریەکەی نەیانتوانی درێژەی پێبددەن.
ئەمە لەکاتێکدا رێکەوتنی دەباشان دوایین پەیام و پرۆژەی سیاسی کاک نەوشیروان بوو، نەوشیروان مستەفا دوای چەندەیە لە خەبات و ئەزمونی دوورو درێژی لە ململانێ و کاری سیاسی، دواجار گەیشتە ئەو خاڵە گرنگەی کە، گۆڕان لانی کەمی بۆ ئەوەی بە تەواوی دەرگاکانی دانەخرێن، دەبێت لە پاڵ یەکێتیەوە بێت و لە سێبەری یەکێتیدا بتوانێت درێژە بە هەنگاوەکانی بدات.
بە داخەوە ئەم راستیە بەشێکی ئەوانەی گۆڕانیان دوای کاک نەوشیروان ئاڕاستە کرد، وەک خۆی لە گرنگیەکەی تێ نەگەیشتن یان مەبەستیان نەبوو لێی تێبگەن و وەک پێویست گوێرایەڵی پەیامی روون و ئاشکرای کاک نەوشیروان نەبوون، هەربۆیەش چارەنوسی بزوتنەوەکەیان بەم رۆژە گەیاندووە کە بە هەر جۆرە بەشداریەک لە کابینەی نوێ رازی بن و ترسی گەورەشیان ئەوە بێت ،کە بخرێنە دەرەوەی بازنەی بەشداری و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێویستی رێكەوتنێكی نوێ

پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكانی و هەوڵدان بۆ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort