سەرەکی » دۆسێ » بەریتانیا هەواڵی نوێ‌ لەبارەی «جۆن كانتڵی»یەوە بڵاودەكاتەوە

شەش ساڵە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرە

بەریتانیا هەواڵی نوێ‌ لەبارەی «جۆن كانتڵی»یەوە بڵاودەكاتەوە

وەزیری دەوڵەتی بریتانی بۆ كاروباری ئەمنی، هەواڵێكی ناچاوەڕواننەكراو لەبارەی جۆن كانتڵی، وێنەگر و ڕۆژنامەوانی بریتانی بڵاودەكاتەوە، كە لە ساڵی 2012وە لە سوریا لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی داعشەوە ڕفێنراوە.
لە 5ی شوباتی 2019، ڕۆژنامەی (تیلیگراف)ی بریتانی لە زاری بن واڵاس، وەزیری دەوڵەتی بەریتانی بۆ كاروباری ئەمنی بڵاویكردەوە، “كانتڵی تائێستاش لە ژیاندایە”، پێشبینیشی كردووە هەر لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی داعشەوە دەستبەسەر بێت.
ئەمە یەكەمجارە لەندەن، بەشێوەیەكی فەرمی تەئكید لەسەر نەكوژرانی وێنەگرە جەنگییەكەی بكاتەوە و خێزانی وێنەگرەكەش هیچ كۆمێنتێكیان لەسەر هەواڵەكە نەبووە.
وەزیرەكەی بەریتانیا لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی بیانی لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكە، باسی لەو شوێنە نەكرد، كە بەریتانیا گومان دەكات ڕۆژنامەوانەكەی تێدا دەستبەسەربێت.
چەكدارانی داعش لە ساڵی 2012دا «كانتڵی»یان لەگەڵ جیمس فولی، ڕۆژنامەوانی ئەمریكی ڕفاند، كە دواتر تۆماری ڤیدیۆیی سەربڕینی فولی بەدەستی ڕێكخراوەكە لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە.
پێشتر سەرچاوە عیراقییەكان ناوبەناو تەئكدییان لەسەر كوژرانی جۆن كانتڵی رۆژنامەوانی بریتانی دەكردەوە لە شاری موسڵ، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی- داعش لە عیراق و سوریا لە ساڵی 2012وەی بەدیلگیرا.
بەپێی یەكێك لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانیش كە لەلایەن ئاژانسی (سورە نیوز)ەوە ئامادەكرابوو، تیمەكانی لە 28ی تەمموزی 2017 لەبارەی رۆژنامەوانە بریتانییەكەوە پرسیارییان لە سێ‌ چەكداری بەدیلگیراوی داعش كردووە لە موسڵ و هەموویان تەئكیدییان لەسەر كوژرانی جۆن كانتڵی كردبۆوە، بەڵام تا ئەو دەمەش هیچ سەرچاوەیەكی رەسمی لە رێكخراوی داعش یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، تەئكییان لەسەر راستی ئەو زانیارییانە نەكردبۆوە.
دوایین دەركەوتنی رۆژنامە بەریتانییەكە، لە یەكێك لە تۆمارە ڤیدیۆییە ریكلامییەكاندا بوو كە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە كانوونی یەكەمی 2016 لە رێی پێگەكانی سەر بە رێكخراوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە.
كانتڵی دوای ئەوەی لەگەڵ جیمس فولی هاوڕێی لە تشرینی دووەمی 2012 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەدیلگیرا، لە پاش دوو ساڵ بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2014 لە بڵاوكراوەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەركەوت و یەكەم دەركەوتنیشی بە ناونیشانی «گوێم لێبگرن» بڵاوكرایەوە و تێیدا لەبەردەم مێزێكی داریندا دانیشتبوو بە جلوبەرگی پرتەقاڵی و لەو دەمەدا كانتڵی هێرشی كردە سەر سیاسەتەكانی خۆرئاوا بەرانبەر بە رێكخراوەكە، و هێرشی كردە سەر بەشداریی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بریتانیا و وڵاتانی تری خۆرئاوا لە كارە سەربازییەكان لە دژی رێكخراوە تیرۆریستەكە و هێرشكردە سەر مسوڵمانان و كوشتنیان. دواتر وادەركەوت بۆ كاركردن وەك رۆژنامەوان چوبێتە پاڵ رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و دەستیكردبوو بە تۆماركردنی زنجیرەیەك كە تێیدا باسی لە ژیان دەكرد لەو ناوچانەی لەلایەن رێكخراوەكەوە دەستییان بەسەرداگیرابوو.
كانتڵی بۆ جاری یەكەم لە تەمموزی 2012 لەلایەن رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە لە باكووری سوریا لەكاتی روماڵكردنی شەڕەكاندا لە ناوچەكە دەستگیركرا، بەڵام لەدوای رزگاركردنی لەگەڵ جۆرین جۆرڵمانی رۆژنامەوانی هۆڵەندی هاوڕێی لەلایەن چەكدارانی سوپای ئازادی سوریا، جارێكی تر لە تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا گەڕایەوە، ئەمجارەش لەگەڵ جیمس فولی رۆژنامەوانی ئەمریكا لەلایەن داعشەوە دەستگیركرا كە بە دەستی (جۆنی بریتانی) چەكداری داعش لە مانگی ئابدا تۆماری سەربڕینەكەی بڵاوكرایەوە.
دوای نزیكەی دوو ساڵ لە دەستبەسەركردن و بەدیاریكراویش لەدوای مانگێك لە كوژرانی فولی، كانتڵی لە راپۆرتە ڤیدیۆییەكاندا وەك پەیامنێری جەنگی و بە شێوازی روماڵكردنی رۆژنامەوانی لە شەقامەكاندا دەركەت و لە ناوچەكانی ژێر دەستی داعشدا لە رەقە و كۆبانی سوریاوە بۆ موسڵ لە عیراق هاتووچۆی دەكرد، جارێك شێوازی ژیان و گوزەرانی خەڵكی ئاسایی لەسایەی بەناو «دەوڵەتی خەلافەت»دا وێنەدەگرت، جارێكیش «كوشارەگەی تانكەكان» لە موسڵ، ئەم راپۆرتانەش لەلایەن ئاژانسی ئەعماق و سەنتەری حەیات بۆ راگەیاندنی سەر رێكخراوەكەوە وەك بەشێك لە میكانیزمی میدیایی بە ئینگلیزی بڵاودەكرانەوە كە بەشێوەیەكی تایبەت بۆ خۆرئاوا ئاراستەدەكران. دوایین دەركەوتنی كانتڵیش لە كانوونی یەكەمی 2016دا بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق لە نێوان مانەوە و پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوووە، پەرلەمان پێشنیارێكی بەدەست گەیشتووە كە پەرلەمانتاران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort